سەردێری پرسیار:حوکمی دەرھێنانی قورئانی مزگەوت ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:380

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە قورئان لە مزگەوت دەربھێنی ببیتەوە مالەوە بۆ خوێندنەوە پاشان بگەڕێنیتەوە بۆ مزگەوت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەو قورئانەی لە مزگەوتە ئەگەر وقف کرابێت نابێت لە مزگەوت ببەیتە دەرەوە بۆ خوێندنەوە .

زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( ئەوەی وەقف کرابێت لە قورئان و کتاب بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن لە شوێنێکی دیاری کراو ئەوا نابێت ببەیتە دەرەوە یان شوێنێکی تر جا چ مزگەوتی حەڕام بێت یان شوێنێکی تر ، ئیلا ئەگەر قورئان لە شوێنێک دانراوە سوودی نییە و کەس نایخوێنێتەوە ئەوە دەتوانێت بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی تر کە باشتر بێت بۆ سوود لێ وەرگرتنی . )) "اللجنة الدائمة"(16/19)

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت قورئان لە مزگەوت ببەیت و پاشان بگەڕێنیتەوە ، چونکە ئەو قورئانانەی لە مزگەوتن وەقف کراون بۆ شوێنێکی گشتی ھەر کەسێک بێت سوودی لێ وەردەگرێت ئەگەر بیبات ئەوا ئەوە دەگەیەنێت کە تایبەتی کردووە بە خۆی و کەسی تری بێ بەش کردووە ، ئەمە حەڕامە و دروست نییە ئەگەر بگۆڕیتەوەش بە قورئانێکی تر ، قورئان با لەو مزگەوتە بمێننەوە بەو شێوەی کە لەوێیە ھەر کەسێک بیەوێت بخوێنێتەوە با لەسەری بخوێنێتەوە لەو مزگەوتە . )) من فتاوى الشيخ ابن عثيمين " نور على الدرب " .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مزگەوت بچووک بوو پێویستی بە قورئان نەبوو چونکە قورئانی زۆری تێیدایە ، ئەوا ھیچی تێدا نییە قورئان نقل بکەیت لەو مزگەوتە بۆ مزگەوتێکی تر کە پێویستی پێی ھەبێت ، مەبەست پێی ئەوەیە کە نوێژکەر سوودی لێ وەربگرن ، وە باشتریش وایە ئیزن لە ئیمامی مزگەوت وەربگرن چونکە ئەو زیاتر دەزانێت تا چەند پێویستی پێیەتی . )) مجموع الفتاوى"(20/15) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام