پرسیار // ئایا ئەگەر قورئان لەبیر بکەیت دوای لەبەر کردن تاوانبار دەبیت ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سێ وتە هەیە :
یەکەم / هەندێک زانا دەلێن لەبیر کردنی قورئان لە تاوانە گەورەکانە .
دووەم / هەندێک زانای تر دەلێن تاوانبار دەبێت بەلام لە تاوانە گەورەکان نییە کە ئەمە وتەی ابن تیمییە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەبیر کردنی قورئان لە تاوانە . )) "مجموع الفتاوى " ( 13 / 423 ) .
سێیەم / هەندێک زانای تر دەلێن تاوانبار نابێت ، کە ئەمە وتەی ڕاستە تاوانبار نابێت ، بەلام دەلێین بێ بەش بووە لە خێرێکی گەورە و موسیبەتێکە تووشی بووە ، بەزۆری ھۆکارەکەی پشت کردنە لە کردەوە پێ کردنی یان پێداچوونەوەی پشت گوێ خستووە ، ئەو فەرموودانەی هاتوون سەبارەت بە لەبیر کردنی قورئان ھەموویان لاوازن ، لەوانە :
(۱) عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( عُرِضَتْ عَلَيَّ أُجُورُ أُمَّتِي حَتَّى الْقَذَاةُ يُخْرِجُهَا الرَّجُلُ مِنْ الْمَسْجِدِ وَعُرِضَتْ عَلَيَّ ذُنُوبُ أُمَّتِي فَلَمْ أَرَ ذَنْبًا أَعْظَمَ مِنْ سُورَةٍ مِنْ الْقُرْآنِ أَوْ آيَةٍ أُوتِيَهَا رَجُلٌ ثُمَّ نَسِيَهَا )) رواه الترمذي ( 2916 ) وضعفه ، ونقل عن البخاري استغرابه ، وأبو داود ( 461 ) ، وضعفه الألباني في " ضعيف الترمذي " .
واتە : پاداشتی ئومەتی منیان پیشان منیان دا ھەتا فڕێدانی پیسای کە پیاو لە مزگەوت دا فڕێی دەداتە دەرەوە ، وە تاوانی ئۆمەتەکەی من پیشانی منیان دا ، نەم بینیوە هیچ تاوانێک لەوە گەورەتر بێت لەوەی کەسێک سورەتێک یان ئایەتێکی لەبەر کردبێت پاشان لەبیری کردبێت ،
(۲) عَنْ سَعْدِ بْنِ عُبَادَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( مَا مِنْ امْرِئٍ يَقْرَأُ الْقُرْآنَ ثُمَّ يَنْسَاهُ إِلَّا لَقِيَ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَجْذَمَ )) .رواه أبو داود ( 1474 ) وضعفه الألباني في " ضعيف أبي داود " .
واتە : هەر کەسێک قورئان لەبەر بکات پاشان لەبیر بکات ئیلا کە ڕۆژی قیامەت دەگات بە خوا ،((ٲجذم)) خیلاف هەیە
(۱) واتە ددانی نەماوە.
(۲) دەستی بڕدراوە و نەماوە.
(۳) واتە هیچ عوزری نییە بەرامبەر خوا .
(٤) واتە سەری شۆرە بەرامبەر خوا لەبەر لەبیرکردنی قران .
زانایان اللجنە الدائمە دەلێن : (( بەلام ھەر کەسێک شتێک لە قورئان لەبەر بکات پاشان لەبیری بکات کاروبار یان غافلی ئەوا تاوانبار نییە ، ئەو فەرموودانەی باسی قورئان لەبیر کردن دەکەن لاوازن . )) "فتاوى اللجنة الدائمة " ( 4 / 99 ) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەبیر کردنی قورئان دوو ھۆکارە :
یەکەم / ئەوی لە سروشتی مرۆڤ دایە کە شت لەبیر دەکات .
دووەم / پشت لە قورئان کردن و گرینگی پێ نەدانی .
یەکەمیان پێی تاوانبار نابێت و سزا نادرێت ، ئەمە لە پێغەمبەریش ڕوویداوە کاتێک نوێژی بۆ خەلک کردوو و ئایەتی لەبیر کرد ، کاتێک نوێژی تەواو کرد أبی بن کعب بە بیری ھێناوە ، فقال له النبي صلى الله عليه وسلم : ( هلا كنت ذكرتنيها ) ، وسمع رسول الله قارئاً يقرأ ، فقال : ( يرحم الله فلاناً فقد ذكرني آية كنت أنسيتها ) .
ئەمە بەلگەیە لەبیری کردنی سروشتی مرۆڤ لەومەی لەسەر نییە .
بەلام لەبیر کردن بەھۆی پشت تێ کردن و گرینگی پێ نەدان ئەمەیان تاوانبار دەبێت ، ھەندێک خەلک شەیتان فێلی لێ دەکات وەسواسی بۆی دەھێنێت کە قورئان لەبەر نەکات و بۆ ئەوەی لەبیر نەکات و تووشی تاوان نەبێت ، والله سبحانه وتعالى يقول : ( فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفاً ) النساء/ 76 ،
مرۆڤ دەبێت بەردەوام بێت لەسەر قورئان چونکە خێرێکی زۆری تێدایە و وە ئومێدی ئەوەت ھەبێت لەبیر ناکەیت ، خوای گەورە بەگوێرەی گومانی بەندەی خۆی مامەلە دەکات . )) "كتاب العلم " ( 96 ، 97 ) .
ئەوەی گرینگ بێت کە زۆربەی خەلک لێی بێ ئاگان کردەوە کردنە بە قورئان ، ئەمەیان ڕۆژی قیامەت لەسەری سزا دەدرێت ، وە زۆربەی ئەوانەی خەریکی قورئانن ئەوەندەی گرینگی بە لەبەر کردن دەدەن ئەوەندە گرینگی بە تێگەیشتن نادەن ئەمەش ھەلەیەکی تره ، بۆیە چەند کەس ھەن ئەھلی قورئانن بەلام لە عەقیدە و حەلال و حەڕام و تێگەیشتنی قورئان ئاستیان لەژێر سفڕە ، بەلکو لەوە گەورەتر شیرکی بچووک و گەورەیان لە لایە و خەلکیش گومڕا بووە بەھۆی ئەمانە وا دەزانن ھەر کەسێک قورئانی لەبەر بێت تەواو شارەزاترین کەسە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ