سەردێری پرسیار:حوکمی سووتاندنی پەڕی دڕاوی قورئان ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:387

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە پەڕی دڕاوی قورئان یان کاغەزێک ناوی خوای گەورەی لەسەر نووسرا بێت بسووتێنرێ ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە لە ناو بردنی پەڕی كۆنی قورئان یان پەڕی دڕاو دوو وتە هەیە :

یەكەم // هەندێك زانا دەلێن دەنێژرێت لە ژێر زەوی دا وەك مروڤ ، كە ئەمە وتەی حنفی ، حنابلە ،....... هتد

حصكفی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قورئان ئەگەر كۆن بوو وای لێ هات نەتوانرێت لە سەری بخوێنرێت دەنێژرێت لە ژێر زەوی دا وەك موسلمان .)) الدر المختار ج۱ لاپەڕە ۱۹۱

بهوتی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر قورئان كۆن بوو یان دڕا ئەوا دەنێژرێت لەژێر خۆڵ دا ، احمد باسی كردووە كە أبا الجوزاء قورئانی كۆنی یان دڕاو لە مزگەوت شوێنێكی كۆلی و شاردی یەوە )) کشف القناع ج۱ لاپەڕە ۱۳۷

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قورئان ئەگەر دڕا بێت یان کۆن ببوو بە جۆرێک ناتوانی سوودی لێ وەربگریت ئەوە دەنێژرێت لە شوێنێک پارێزراو بێت ، هەروەک ڕێزی لاشەی مرۆڤ دەنێژرێت لە شوێنێک پارێزراو بێت )) مجموعە فتاوی ابن تیمیە ج۱۲ لاپەڕە ٥۹۹

دووەم // هەندێك زانای تر دەلێن دەسووتێنرێت كە ئەمە وتەی مالكی ، شافعی ، ..... هتد .

ابن بطال ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((عوسمان رەزای خوا لێ بێت فەرمانی دەركرد كە قورئانەكان بسوتێنن كاتێك قورئانی كۆكردەوە ، كەواتە دروستە كتاب بسووتێنرێت كە ناوی خوای تێدا بێت یان لەسەر بێت ، ئەوە وەك رێزگرتنە بۆ پاراستن لە پیس بوون و بۆ ئەوەی نەكەوێتە ژێر قاچەکان ، ........)) شرح صحیح البخاری ج ۱٠ لاپەڕە ۲۲٦

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( قورئان یان كتاب یان پارچە كاغەز ئەگەر ناوی خوای لە سەر بێت كۆن بێت یان دڕا بێت دەشاریەوە لە ژێر خۆڵ لە شوێنێكی باش و پاك دوور لە هاتووچۆی خەلك و شوێنی پیس ، یان دەسووتێنی وەك پاراستن بۆی لەبەر كردەوەی خەلیفە عوسمان (رەزای خوای لە سەر بێت )كە قورئانی سووتاندوە )) فتاوی اللجنە الدائمة ج ۲ لاپەڕە ۱۳۹

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلام دەبێت دوای سووتاندن پەری قورئان تێكەل بە یەكتری بكەی ، چونكە هەندێك جار لە دوای سووتاندن وێنەی نووسینەكە هەر دەمێنێتەوە.......)) فتاوی نور علی الدرب ج۱٦ لاپەڕە ۱٤۸

پوختەی وەلامی زانایان دەلێن :

(۱) قورئان یان هەر كتابێكی تر ناوی خوای گەورەی لەسەر بێت یان پارچە كاغەزێك كە ناوی خوای لەسەر بێت ئەگەر كۆن ببێت یان دڕا بێت دەبێت بسوتێنرێت یانیش بنێژرێت .

(۲) ئەگەر سووتێنرا دەبێت تێکەڵ بەیەکتر بکرێت بۆ ئەوەی وێنەی قورئان بەدیار نەمێنێت .

(۲) ئەگەر نێژرا دەبێت لە شوێنێكی پاك بنێژرێت و رێگای هاتووچۆی خەڵک نەبێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام