سەردێری پرسیار:حوکمی خوێندنەوەی قورئان بە ڕاکشاوی ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:388

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە قورئان بخوێنیتەوە بە ڕاکشاوی "خۆت درێژ بکەیت " ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە قورئان بخوێنیتەوە بە ڕاکشاوی ، بەلگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( تعالى:الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَى جُنُوبِهِمْ )) [آل عمران:191]. واتە : ئەوانەی بە پێوەو بە دانیشتن و لەسەر تەنیشت و ڕاکشان یادی خوا دەکەن .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَى جُنُوبِكُم )) [النساء:103]. واتە : جا ھەرکات لە نوێژەکانتان دەبنەوە دەسا بەڕاوستان و دانیشتنەوە و بە ڕاکشان و لەسەر تەنیشت یادی خوا بکەن .

(٢) عائشة رضي الله عنها قالت : (( كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يتكئ في حجري وأنا حائض فيقرأ القرآن )) رواە البخاری (٢٩٧) ، مسلم (٣٠١)

واتە : لە دایکمان عائیشەوە ڕەزای خوای لێ بێت دەڵێ : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەری دەکردە سەر کۆشی من قورئانی دەخوێند لە کاتێکدا من لە حەیزدا بووم .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە دروستە قورئان بخوێنیتەوە بە ڕاکشاوی یان پاڵ دانەوە )) في "شرح صحيح مسلم"

صالح الفوزان خوا بيپارێزیت دەفەرمووێت : (( خوێندنەوەی قورئان ھیچی تێدا نییە بە ڕاکشاوی جا چ ڕاکشا بێت لەسەر تەختە یان لەسەر زەوی ، ھیچی تێدا نییە مرۆڤ قورئان بخوێنێ لەسەر ھەر حالەتێک بە پێوە یان دانیشتن یان ڕاکشاو ، جا چ بەدەست نوێژ بێت یان بێ دەست نوێژ بێت "حدث الأصغرء" ئەگەر قورئان بە لەبەر بخوێنێتەوە ، بەلام خوێندنەوەی قورئان لەسەر قورئان نابێت بێ دەست نوێژ بخوێنیتەوە ھەتا دەست نوێژ ھەلدەگریت . )) "المنتقى من فتاوى الفوزان" .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە قورئان بخوێنیتەوە بە ڕاکشاوی ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە کۆشی عائشە پالی داوەتەوە و قورئانی خوێندووە وە عائشە لە حەیزدا بووە ، ھەروەھا مرۆڤ لەسەر جێگای نووستنە و خۆی ڕاکشاوە و قورئان دەخوێنێ ھیچی لەسەر نییە و دروستە . ))

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام