سەردێری پرسیار:حوکمی قورئان خوێندنەوەی ئافرەت بێ سەرپۆش ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:390

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت قورئان بخوێنێت بێ حیجاب (بێ لەچكە) ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە قورئان بخوێنیت بێ ئەوە حیجابت لەسەر بێت ، ئافرەت داوای لێ كراوە حیجاب بكات لە شوێنێك كە ترسی ئەوەی هەبێ كەخەلكی بێگانە ببینێت یان لەكاتی نوێژكردن .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوێندنی قورئان مەرج نی یە بە سەرپۆشەوە بێت ...)) فتاوی ابن عثيمین ج۱ لاپەڕە ٤۲٠

وە هەروەها دەفەرمووێت : (( هیچی تیدا نیە سوجدەی قورئان ببەی بەهەر شێوەیەك ئەگەر سەریش دیار بێت ( واتە داپۆشراو نەبێت ) چونكە سوجدەی قورئان خوێندن حوكمی نوێژی نی یە )) الفتاوی الجامعە المرأة المسلمة ج۱ لاپەڕە ۲٤۹.

ابن باز ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجب نیە لەسەر ئافرەت و پیاو سەری خۆیان داپوشن لەكاتی خوێندنەوەی قورئاندا ، ئافرەت بۆی هەیە قورئان بخوێنێت سەریشی دیار بێت ئەگەر کەسی بێگانەی لەلای نەبێت .....)) مجموعة فتاوی ابن باز .

زانایانی الجنة الدائمة دەلێن : (( باشتر وایە بۆ ئافرەت كاتێك ئایەتی سوجدە دەخوێنێت سوجدە ببات سەری داپۆشراو بێت ، بەلام گەر سوجدە ببات و سەرپۆشی لەسەر نەبێت ئومێدمان وایە هیچی تێدا نەبێت، چونكە سوجدەی قورئان خوێندن حوکمی نوێژی نی یە .....)) الجنة الدائمة ج۷ لاپەڕە ۲٦۳ .

پوختەی وەلام زانایان :

(۱) دروستە ئافرەت قورئان بخوێنێت بە بێ سەرپۆش (حیجاب) .

(۲) دروستە ئافرەت سوجدەی قورئان خوێندن ببات بەبێ سەرپۆش ، چونكە سوجدەی قورئان خوێندن حوكمی نوێژی نی یە بەلام باشتر وایە بەسەرپۆشەوە بێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام