پرسیار // ئەم فەرموودەیە عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ( يُقَالُ لِصَاحِبِ الْقُرْآنِ : اقْرَأْ وَارْتَقِ وَرَتِّلْ ، كَمَا كُنْتَ تُرَتِّلُ فِي الدُّنْيَا ، فَإِنَّ مَنْزِلَكَ عِنْدَ آخِرِ آيَةٍ تَقْرَؤُهَا ) رواە الترمذي (2914) وأبو داود (1464) ، ئایا مەبەست پێی لەبەر کردنی قورئانە یان خوێندنەوەیە ؟
وەلام // زۆربەی زانایان دەلێن مەبەست بە صاحب القران دەبێت ئەم مەرجەی تێدا بێت :
(١)لەبەر کردن .
(٢) کردەوە پێ کردن .
بەلگە لەسەر ئەمە زانایان دەلێن :
یەکەم / ئەگەر ئەم پاداشتە بۆ خوێنەری قورئانیش بوایا کە لەبەری نەکردووە ، ئەوا چاکەی ئەمانەی بەسەر خەلکی ترەوە باس نەدەکرد ، چونکە زۆربەی خەلک خوێنەری قورئانن بەلام لەبەر کەری قورئان " حافظ " بەو ڕادەیە نیین .
دووەم / وشەی قارئ زۆر بەناو بانگ بوو کە بۆ ئەوانە بەکاردەھات کە قورئانیان لەبەرە لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت .
سێیەم / لەبەر کردنی قورئان پێویستی بە ھەول و کۆشش و ئیمان ھەیە ھەتا لەبەر دەکەیت ، وە لەبەر کردنی قورئان فرض الکفایەیە ، دەبێت ئەم پاداشتە بۆ ئەوانە بێت کە قورئانیان لەبەرە .
چوارەم / سەبارەت بە کردەوە کردن بە قورئان چەندین بەلگە ھاتوون کە واجبە کردەوەی پێ بکەیت .
العظيم أبادي رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی لەم فەرموودەیە وەردەگیرێت ئەوەیە ئەم پاداشتە بەدەست ناھێت ئیلا دەبێت قورئانی لەبەر بێت و جوانیش بخوێنێتەوە .... )) عون المعبود " (4/237)
شێخ الالبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بزانە مەبەست بە وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت : (( صاحب القران )) لەبەر کردن لە دڵ ، بەگوێرەی لەبەر کردنەکەی وتەی : (( يؤم القوم أقرؤهم لكتاب الله.. )) واتە : پێش نوێژی بۆ خەلک دەکات ئەوەی زیاتری ھەمووان قورئانی لەبەرە ، پلە بەرزەکانی بەھەشت بە گوێرەی پلەی لەبەرکردنی قورئانە لە دونیا ، مەبەست پێی خوێندنەوە نییە کە ئێستا خەلکانێک ھەولی زۆر خوێندنەوەی بۆ دەدەن ، ئەمە فەزلی ڕوون و ئاشکرایی لەبەرکردنی قورئانە ، بەلام بە مەرجێک دەبێت لەبەرکردنەکەی بۆ خوا بێت نەک بۆ دونیا و درھەم و دینار بێت ، ئەگەر نا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " زۆربەی دووڕووەکانی ئومەتی من قورئان خوێنن " )) " سلسلة الأحاديث الصحيحة " (5/284)
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە گشتییە خوێندنەوە بە لەبەر دەگرێتەوە وە لەسەر قورئان خوێندنەوەش دەگرێتەوە ، دەبێت گرینگی بە خوێندنەوە بدات و جوان بخوێنێتەوە و بیری لێ بکاتەوە و کردەوەی پێ بکات دەبێت ئەمانەی تێدا بێت ، تەنھا خوێندنەوە نابێت دەبێت خوێندنەوە بێت لە گەل بیرکردنەوە و کردەوە پێ کردن . ))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ