سەردێری پرسیار:حوکمی قورئان ھەدیە کردن ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:394

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە قورئان بخوێنیەوە بۆ مردوو یان خێری چەند کەسێک تێی بکەیت و بکەیتە هەدیە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // قورئان هەدیە کردن دەلێین :

حالەتی یەکەم / ئەگەر بچێتە لای گۆڕی مردوو قورئانی لەسەر بخوێنێت سوودی لێ وەرناگرێت ، چونکە سوود لێ وەرگرتن کە سوودی بۆی هەبێت ئەو کاتەیە کە زیندوویە ، بەتایبەتی سورەت یس خەلکانێک لەسەر مردوو دەخوێنن ، زانایان دەلێن فەرموودەی معقل بن یسار دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( اقرٲوا علی موتاکم { یس} )) رواە ابو داود ( ۳۱۲۱) ، نسائی (۱۰٤۷) , واتە : بخوێنن لەسەر مردووەکانتان سورەت { یس} .

زانایان دەلێن ئەمە نابێتە بەلگە کە سورەت یس لە سەر مردوو دەخوێنی ، چونکە :

(۱) فەرموودەکە لاوازە لەبەر دوو هۆ :

ٲ - اضطراب له سەنەد هەیە .

ب - ابو عثمان مجهوله دیار نییه.

(۲) دەلێین ئەگەر فەرموودەکە ڕاستیش بێت نابێتە بەلگە ، چونکە مەبەست بە ( موتاکم ) سەرەمەرگە نەک دوای مردن ، بەلگە پالپشتی ئەمە بکات ، فەرموودەی ابی سعید دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لقنوا موتاکم : لا الە ٳلا اللە )) رواە مسلم(۹۱٦) ، واتە : بە بیر ئەو کەسە بهێننەوە و لە لای بلێن وشەی لا الە ٳلا اللە ، لەم فەرموودە دەلێت (موتاکم ) مەبەست پێ سەرەمەرگە نەک دوای مردن .

حالەتی دووەم / زیندوو قورئان دەخوێنێتەوە بە پارە بۆ مردوو ، دەلێن ئەمە ناگات بە مردوو ، چونکە دەبێت کردەوەکە باش بێت مەبەستی تەنها ڕەزامەندی خوا بێت بێت هەتا مردوو سوودی لێ ببینێت ، کردەوەیەک باش نەبێت نە زیندوو سوودی لێ وەردەگرێ نە مردوو .

حالەتی سێیەم / ئەگەر قورئان بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی لە خوا نزیک بێت ، وە ئەو کەسەی کە مردووە ئەگەر دایک و باوک بن یان هەر کەسێکی تر بێت هۆکاری فێر بوون یان خوێندنەوەی قورئان خوێندنەوەی تۆ بن ( واتە مردوو پێش مردن کەسەکەی فێرە قورئان کردووە یان هاندەر بووە یان خزمەتی کردووە ) ، ئەوە خێری قورئان خوێندنەوەی بۆی دەروات پێویست ناکات ناویان بهێنیت و بکەیتە هەدیە .

حالەتی چوارەم / ئەگەر قورئان بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی لە خوا نزیک بێت ، وە ئەو کەسەی کە مردووە قورئانی بۆی دەکاتە هەدیە ئەو کەسە نەبۆتە هۆکاری فیر بوون یان خوێندنەوەی کەسە زیندووەکە ، ئەم هەدیە کردنە دوو وتەی لەسەرە :

وتەی یەکەم : هەندێک زانا دەلێن هەدیە کردنی قورئان لە لایەن زیندووەوە بۆ مردوو دروستە و سوودی لێ وەردەگرێت ، کە ئەمە وتەی حەنەفی ، وتەی بەناوبانگی احمد ، ابن عثیمینه .....هتد ، بەلگە :

(۱) دروستە دوعا بۆ مردوو بکەیت و خێری بۆ بکەیت کە هەموو زانایان یەک دەنگن مردوو سوود لە خێر و دوعا وەردەگرێت ، کەواتە قورئان هەدیە کردنیش بە هەمان شێوە .

(۲) حەدیسی معقل بن یسار دەڵێت قورئان لەسەر مردووی خۆتان بخوێنن ، ئەمە بەلگەیە مردوو سوود لە قورئان خوێندن وەردەگرێت .

(۳) حەدیسی عائشە و ابو هریرە هاتووە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دوو مەڕ سەر دەبڕێت و وە دەلێت : یا اللە ئەمە بۆ من و ئومەتەکەم .

(٤) حەدیسی ابن عمر دەلێت (( المیت یعذب فی قبره بما نیح علیه )) واتە : مردوو هەست بە ئازار دەکات بە گریان و لە خۆدانی زیندوو ، ئەگەر لە خۆ دان زەرەر بگەینێت بە مردوو ، کەواتە قورئانیش سوودی پێ دەگەینێت .

(٥).....(...).....

وتەی دووەم : هەندێک زانا دەلێن هەدیە کردنی قورئان لەلایەن زیندووەوە بۆ مردوو دروست نییە و ناگات بە مردوو و سوودی لێ نابینێت ، کە ئەمە وتەی مالک ، شافعی .....هتد ، بەلگە :

(۱) ئایەیی ۳۹ سورەت النجم دەفەرمووێت : (( و ٲن لیس لانسان الا ما سعی )) واتە : بۆ هیچ مرۆڤێک کردەوە نییە ئیلا هی خۆی نەبێت ، قورئان هەدیە کردن هی خۆی نییە چۆن دەبێت .

(۲) ئایەتی ۱۳٤ لە سورەت البقرە دەفەرمووێت : (( لها ما کسبت و لکم ما کسبتم .....)) واتە : هەر شتێکیان کردبێ چاکە یان خراپە هەر بۆ خۆیانە ، ئەوەش ئێوە کردووتانە هەر بۆ خۆتان دەبێت .

(۳) عن ابی هریرة ، ان النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( ٳذا مات الانسان انقطع عنە عمله ، ٳلا من ثلاث ، صدقة جاریة ، ٲو علم ینتفع به ، ٲو ولد صالح یدعو له )) رواە مسلم ، واتە : ئەگەر مرۆڤ مرد کردەوە دەبڕدرێت ئیلا ئەم سێیە نەبن : خێرێکی بەردەوام ، زانستێک سوودی هەبێت ، مناڵێکی باش دوعایان بۆ بکات.

(٤) قورئان خوێندن وەک نوێژ کردەوەیەکی لاشەیە ، نابێت هەدیە بکرێت .

(٥) هاوەلان قورئانیان هەدیە نەکردووە بۆ مردوو ، ئەگەر خێر بوایا و شتێکی باش بوایا ئەوان دەیان کرد .

(٦) .....(...)......

بابەتەکە باس کردن جیاوازی و وەلام دانەوەی بەلگەکانی یەکتر زۆر دەخایەنێت ، وتەی ڕاست نابێت قورئان هەدیە بکەیت بۆ مردوو ، ئەگەر خێر بوایا هاوەلان دەیان کرد ، وه ئەوانەی دەلێن دروستە قورئان هەدیە بکەیت دەلێن دروستە نەک قورئان هەدیە کردن سونەت بێت ، کە خەلکانێک بە سونەت تێ گەیشتوون .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( کردنی کردەوە و هەدیە کردن دروستە ، بەلام سونەت نییە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەی کردۆتە سونەت بۆ ئومەتەکە ، بەلکو ئاماژەی بۆ دوعا کرد بۆ مردووی کردووە ئەمە سونەتە و باشرە لە قورئان هەدیە کردن بۆ مردوو )) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۲

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام