سەردێری پرسیار:حوکمی وتنی صدق اللە العظيم لە تەواو بوون لە خوێندنەوەی قورئان ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:395

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە کە لە خوێندنەوەی قورئان تەواو دەبیت ( صدق الله العظیم ) بلێیت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // صدق الله العظیم واته خوای گەورە راستی فەرمووە ، هەرکەسێک باوەری وابێت خوای گەورە لە هەندێک شت راستی نەفەرمووە یان بەگومان بێت لە راست فەرموونی خوای گەورە ئەمە تووشی کوفری گەورە بووە .

بەلام ووتنی ( صدق الله العظیم ) دوای تەواو بوون لە قورئان هیچ بەلگە نەهاتووە نە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت گوتویەتی نە ئەبو بکر و نە عمر و عثمان نە ھاوەڵانی تر ، دەلێین ئەگەر سونەت بوایا ئەوان دەیان گوت ، ڕاستە ئایەت هاتووە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قل صدق الله ... ))

بەلام مەبەست پێی بەڕاست خستنی وتەکانی خوایە ، ئەگەر سونەت بوایا دەیان گوت وە فەرموودە یان یەک ئایەت دەهات وەک ٲعوذ بالله من الشیطان الرجیم گوتن پێش قورئان خوێندنەوە .

زانایان دەلێن صدق الله العظیم وتن ئەم چەند حالەتانەن :

حالەتی یەکەم / ئەگەر ئەم وشەیە بلێت بەسونەت یان شتێکی باش بزانێت ئەوە بیدعەیە و تاوانبار دەبێت.

حالەتی دووەم / ئەگەر ئەم وشەیە بلێت مەبەستی سونەت نییە ، وە دەزانێت هیچ بەلگە نەهاتوون بەلام دەلێت بۆ تٲکید کردن و بەراست دانانی ئایەتەکانی خوا ، دەلێین تاوانبار نابێت و باشتر وایە نەلێیت دوای قورئان خوێندنەوە با خەلکانێک بەسونەت تێ نەگەن .

حالەتی سێیەم / ئەگەر ئەم وشەیە بلێت بێجگە لە دوای قورئان خوێندنەوە بۆ تٲکید کردن دروستە ، بەلگە فەرموودەی بریدة هاتووە رواە الترمذی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لەسەر مینبەر دابەزیووە پاشان ووتی : صدق الله ، انما اموالكم و اولادكم فتنة .

ئیلا ئەوە نەبێت هەندێک زانا دەلێن ٲعوذ بالله من الشیطان الرجیم سونەتە دوای قورئان خوێندنەوە بلێیت چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فٳذا قرٱت القران .... )) قرٲت فعل ماضی یە ، واتە رابردووە کە قورئانت خوێندەوە ، واتە ئەگەر تەواو بوویت لە قورئان خوێندنەوە استعاذة بكه بۆ ئەوەی تووشی عجب و وەسوەسە نەبیت ، بەلام زۆربەی زانایان دەلێن قرأت مەبەست پێی ئەگەر ویستت قورئان بخوێنی واتە پێش قورئان خوێندن .

ڕاستە فەرموودەی عائشە هاتووە :

عَنْ عَائِشَةَ، قَالَتْ: مَا جَلَسَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم مَجْلِسًا قَطُّ، وَلاَ تَلاَ قُرْآناً، وَلاَ صَلَّى صَلاَةً إِلاَّ خَتَمَ ذَلِكَ بِكَلِمَاتٍ، قَالَتْ: فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ، أَرَاكَ مَا تَجْلِسُ مَجْلِساً، وَلاَ تَتْلُو قُرْآنًا، وَلاَ تُصَلِّي صَلاَةً إِلاَّ خَتَمْتَ بِهَؤُلاَءِ الْكَلِمَاتِ ؟ قَالَ نَعَمْ، مَنْ قَالَ خَيْراً خُتِمَ لَهُ طَابَعٌ عَلَى ذَلِكَ الْخَيْرِ، وَمَنْ قَالَ شَرّاً كُنَّ لَهُ كَفَّارَةً: سُبْحَانَكَ [اللَّهُمَّ] وَبِحَمْدِكَ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْك )

سەبارەت بە فەرموودەیە کە رواە نسائی یە زۆربەی زانایان دەلێن ئەو روایەتانەی هاتوون کە صحیح بن ئەم زیکرە هی مجلیسە نەک لە قورئان تەواو بوون ، ڕاستە هەندێک زانا صحیحی دەکەن بەلام وتەی ڕاست فەرموودەکە زەعیفە ، چونکە چەندین روایەت هاتوون باسی تەواو بوون لە قورئان خوێندنەوەی نەکردووە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام