سەردێری پرسیار: حوکمی سەربڕینی بێجگە لە مەڕو بزن بۆ عقیقە ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 398

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە بێجگە لە مەڕو بزن سەرببڕیت بۆ عقیقە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن گومانی تێدا نییە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت مەڕی سەر بڕیوە بۆ عقیقە ، وە وسونەت ھاتووە کە مەڕ سەر ببڕیت ، بەلگە :

عن عمرو بن شعيب عن أبيه أراه عن جده قال : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( مَنْ وُلِدَ لَهُ وَلَدٌ فَأَحَبَّ أَنْ يَنْسُكَ عَنْهُ فَلْيَنْسُكْ ، عَنْ الْغُلامِ شَاتَانِ مُكَافِئَتَانِ ، وَعَنْ الْجَارِيَةِ شَاةٌ )) رواه أبو داود (2842) ، حسنه الألباني في صحيح أبي داود .

واتە : ھەر کەسێک مناڵی بوو حەز بکات ئاژەڵ سەر ببڕێت با ئاژەل بۆی سەر ببڕێت ، بۆ کوڕ دوو مەڕ وە بۆ کچ یەک مەڕ .

سەبارەت بە سەر بڕینی بێجگە لە مەڕ و بزن واتە وشتر و مانگا جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە ھەیە :

یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن دروستە بێجگە لە مەڕ و بزن سەر ببڕیت ، بەلگە :

(١) سلمان بن عامر دەفەرمووێت : گوێم لە پێغەمبەر بوو سەلامی خوای لێ بێت دەیوت : (( مع الغلام عقیقة ، فأھریقوا عنە الدم ...... )) واتە : خوێنی بۆی بڕێژن ، ئەمە بەلگەیە کە وشتر و مانگاش دروستە .

(٢) قیاس دەکەن لەسەر قوربانی ، وە دەلێن ئەمەش قوربانییە ، کەواتە چۆن دروستە بۆ قوربانی بێجگە لە مەڕ و بزن سەر ببڕیت ئەمەش بە ھەمان شێوە .

(٣) نقل کراوە ئەنەسی کوڕی مالک وشتری سەر بڕیوە بۆ کوڕەکەی .

(٤) ھیچ بەلگە نەھاتوون ڕێگری لەوە بکات کە نابێت وشتر و مانگا سەر ببڕدرێت .

دووەم / ھەندێک زانا دەلێن نابێت بێجگە لە مەڕ و بزن سەر ببڕیت بۆ عقیقە ، بەلگە :

(١) پیغەمبەر سەلامی خوای لێی بێت مەڕی سەر بڕیوە و وە مەڕی دیار کردووە بۆ ئەوەی سەر ببڕدرێت ، بەلگەیە کە بێجگە لە مەڕ و بزن نابێت .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت : (( بۆ عقیقە دروستە ئەو ئاژەڵە سەر ببڕدرێت کە بۆ قوربانی سەر دەبردرێت ، ئەویش وشتر و مانگاو مەڕ و بزنە ، بێجگە لە ئەمانە نابێت ، ئەمەیان یەک دەنگی ھەیە لەنێوان حنفی و شافعی و حنابلە ، وە وتەی ڕاستی مالکیە ، بەرامبەر ئەم وتە ڕاستە دەلێن نابێت ئیلا مەڕ و بزن نەبێت . )) "الموسوعة الفقهية" (30/279) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە قوربانی دانەری کتاب دەلێت : باشترینیان وشترە پاشان مانگا پاشان مەڕ و بزن ، مەبەست پێی وشترێکی تەواو باشترە لە مەر ، ..... ئیلا لە عقیقە نەبێت مەڕ سەر بڕین باشتر لە وشترێک ، چونکە سونەت پێی ھاتووە ، کەواتە باشترە لە وشتر . )) "الشرح الممتع" (7/424) .

پوختەی وەلامی زانــــــایـــــــان :

(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت مەڕی سەر بڕیوە بۆ عقیقە و وە مەڕی دیار کردووە باشتر وایە شوێن سونەت بکەویت .

(٢) زۆربەی زانایان دەلێن دروستە بێجگە لە مەڕ و بزن سەر ببڕدرێت کە ئەمە وتەی ڕاستە .

(٣) بۆ قوربانی وشتر و مانگا باشترن لە مەڕو بزن ، بەڵام بۆ عقیقە مەڕو بزن باشترن لە وشتر و مانگا لەسەر وتەی ھەندێک زانا .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام