This is some text! مەرجەکانی لا إلە إلا اللە ئەمانــەن :

(١) العلم . (٢) الیقین . (٣) القبول . (٤) الإنقیاد . (٥) الصدق . (٦) الإخلاص . (٧) المحبة .

لە وەھبی کوڕی مونەبھیان پرسی ڕەحمەتی خوای لێ بێت : ئەرێ لا إلە إلا اللە کلیلی بەھەشت نییە ؟ فەرمووی : بەلێ ، بەلام ھەر کلیلێک ددانی ھەیە ئەگەر ئەم ددانانە نەبن ئەوا دەرگا ناکرێتەوە ، لا إلە اللە بەھەمان شێوە مەرجی ھەیە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ " /> ماڵپەری فیردەوس | مەرجەکانی لا إلە إلا اللە چین ؟

سەردێری پرسیار:مەرجەکانی لا إلە إلا اللە چین ؟

بەرواری دانان :2018-09-26 کۆدی پرسیار:4

پرسیار:

پرسیار // مەرجەکانی لا إلە إلا اللە چین ؟ ئایا ھەر کەسێک بلێت لا إلە إلا اللە دەچێتە بەھەشت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن گومانی تێدا نییە مرۆڤ بەم وشەیە دێتە ناو ئیسلام ، بەلام لەگەڵ ئەوەش تەنھا وتنی لا إلە إلا اللە بەس نییە بەلکو مەرجی ھەیە . عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ رضي الله عنه قال : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : (( مَنْ شَهِدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ النَّارَ )) .رواە مسلم (29) . واتە : ھەر کەسێک شایەتی بدات ھیچ پەرستراوێکی بەحەق نییە ئیلا خوا نەبێت و وە محمدیش نێردراوی خوایە ، ئەوا خوای گەورە قەدەغەی کردووە لەسەر ئاگر . صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : ((

" حرم علی النار " واتە : مەنعی کردووە لە چوونە ناو ئاگر یان ئاگر پێی بگات .

" من قال : لا إلە إلا اللە " واتە بەزمان بیلێت و ئاشکرایی بکات .

" یبتغی بذالك " واتە بە وتە و دەربڕینی .

" وجە اللە " واتە : بە پاکی بۆ خوا ، نەلێت بۆ ڕیا و سومعە و نیفاق ، بەلکو باوەڕی وابێت تەنھا خوا شایستەی عیبادەتە و بە تەنیا دایبنێ بۆ عیبادەت کردنی و واز لە عیبادەتی بێجگە لە خوا بھێنێت ، وە باوەڕیشی پێی نەبێت " واتە پەرستی بێجگە لە خوا " و بە شتێکی پووچ دایبنێ ، وە بەریی بێت لە شیرک و خاوەنی شیرک . ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە وتنی لا إلە إلا اللە بەس نییە بێ ئەوەی ماناکەی بزانی ، ... )) إعانة المستفيد ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە وەلامە بۆ مورجیئەکان کە دەلێن : بەسە وتنی لا إلە إلا اللە بێ ئەوەی ئیخلاسی لەگەڵ بێت ، وە وەلامە بۆ خەوارج و موعتەزیلەکان ، چونکە مانای فەرموودەکە وایە ھەر کەسێک حەڕامەکان بکات لە ئاگر ھەتا ھەتای نابێت ، بەلام شایستەی سزا دانە ، ئەوان دەلێن خاوەنی تاوانی گەورە ھەتا ھەتایی دەبێت لە ئاگردا . )) القول المفید ج١ لاپەڕە ٩٣ صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( " من قال لا إلە إلا اللە " مەبەست پێی لێرە وتنە بە مەرجەکانییەوە ، وەک وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " حەج عەرەفەیە " واتە : ئەگەر ڕوکن و واجبەکانی تریشی کرد ، کەواتە وتەی لێرە : " من قال : لا إلە إلا اللە " واتە بە مەرجەکانییەوە واتە مەرجەکانی ھاتبێتە دی . " یبتغی بذالك وجه الله " لەم دەقە دووڕووی لێ دەرچووە ، چونکە کاتێک دەلێن مەبەستیان خوا نییە . " حرم علی النار " حەڕام کردن لە قورئان و سونەت دێت بە دوو پلە : یەکەم // حەڕامی مطلق . دووەم // حەڕامی دوای ماوەیەک . حەڕام کردنی مطلق واتە ئاگری لەسەری حەڕام دەکات و ناچێتە ناو ئاگر ، یان خوای گەورە لێی خۆش دەبێت و یەکسەر دەباتەوە بەھەشتەوە ، یان لەو کەسانەیە کە دەچێتە بەھەشت بێ حساب و سزا ، ئەگەر حەڕامی دوای ماوەیەک بێت ، ھەندێک جار ھەیە دەچێتە ناو ئاگر و پاشا حەڕام دەکرێت ئاگر لەسەری بۆ ھەتا ھەتایی ، ئەم فەرموودە ھەردوو ئیحتمال ھەلدەگرێت . )) التمھید لاپەڕە ٣٤ This is some text! مەرجەکانی لا إلە إلا اللە ئەمانــەن :

(١) العلم . (٢) الیقین . (٣) القبول . (٤) الإنقیاد . (٥) الصدق . (٦) الإخلاص . (٧) المحبة .

لە وەھبی کوڕی مونەبھیان پرسی ڕەحمەتی خوای لێ بێت : ئەرێ لا إلە إلا اللە کلیلی بەھەشت نییە ؟ فەرمووی : بەلێ ، بەلام ھەر کلیلێک ددانی ھەیە ئەگەر ئەم ددانانە نەبن ئەوا دەرگا ناکرێتەوە ، لا إلە اللە بەھەمان شێوە مەرجی ھەیە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام