سەردێری پرسیار:ئایا ھەموو تاوانێک شیرکە ؟

بەرواری دانان :2018-09-27 کۆدی پرسیار:40

پرسیار:

پرسیار // ئایا دەتوانی بلێی ھەموو تاوانێک شیرکە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ھیچ تاوانێک چ گەورە بێت یان بچووک شیرکی گەورە نییە ، بەلام بۆ شیرکی بچووک ھەندێک زانا دەلێن بەشێوەیەکی گشتی تاوان شیرکی بچووکە ، چونکە لە ھەواو ئارەزوەوە ھاتووە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی لێی کرد کە خەبەریان پێ نەدات ، بۆ ئەوەی پشت نەبەستن بەم مژدەیە و کردەوە نەکەن و تووشی تاوان ببن ، چونکە تەوحید داوای خۆی دوورخستنەوە لە تاوان دەکات ، چونکە تاوان لە ھەواو و ئارەزوەوە ھاتووە ، ئەمە جۆرێکە لە جۆرەکانی شیرک ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ " [ الجاثية:23 ] .)) القول المفید

ھەروەھا ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە تاوان ھەمووی شیرکە ، ئەمەیان بەلێ ، بە مانای گشتی ، چونکە تاوان لە ھەواو ئارەزووەوە ھاتووە و وە خوای گەورە ناوی ناوە بەوە کە ھەواو ئارەزووی خۆی کردۆتە خوا ، دەفەرمووێت : " أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ غِشَاوَةً فَمَنْ يَهْدِيهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ ) [الجاثية:23] .)) "لقاء الباب المفتوح" (192/ 13) .

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : ((جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە پێناسەی شیرکی بچووک دوو وتە ھەیە :

یەکەم / شیرکی بچووک ھەموو شیرکێکی بچووک یان ھەر کردەوەیەک ھۆکار بێت بۆ تووش بوون بە شیرکی گەورەت ئەوە شیرکی بچووکە ، کەواتە ئەوەی ھۆکار بێت بۆ تووش بوون بە شیرکی گەورە ئەوا شیرکی بچووکە ، ئەمە وتەی چەند زانایێکە لەوانە عبدالرحمان بن ناصر السعدی لە حاشییەی کتاب التوحید دا .

دووەم / کە وتەی زۆربەی زانایانی بانگەوازە ، ھەروەھا ابن قیم و ابن تیمییەش بۆ ئەوە چوون ، ئەویش ئەوەیە شیرکی بچووک : ھەموو تاوانێک خوا و پێغەمبەر ناوی نابێت بە شیرک و نەگەیشتبێتە پلەی عیبادەت کردنی بێجگە لە خوا ، واتە نەگەیشتبێتە پلەی شیرکی گەورە .

جیاوازی لە نێوان ئەم پێناسەی یەکەم و دووەم ، ھەندێک کردەوە ھەن ھۆکارن بۆ تووش بوون بە شیرکی گەورە بەلام شارع بە شیرک داینەناوە و وە ھەموو زانایان یەک دەنگن نین لەسەر ئەوەی کە شیرکە ، ھۆکاری تووش بوون بە شیرکی گەورە زۆرن لەوانە دروست کردنی قوبە لەسەر گۆڕ ، ھۆکارە بۆ تووش بوون بە شیرک و بە گەورە دانانی مردوو ، ھیچ زانایانی پێشین ئەمەیان بە شیرکی بچووک وەسف نەکردووە لەگەل ئەوەش ھۆکارە بۆ شیرکی گەورە ، نموونەی تری تاوان ، تاوان کردن نییە ئیلا جۆرێکە لە شیرک ، چونکە گوێڕایەلی کردنی ھەواو ئارەزووە لەگەل گوێڕایەلی خوا ، تاوان ھاتە دی ، وە گوێڕایەلی کردنی ھەوا و ئارەزوو ھۆکارە بۆ شیرکی گەورە ، تاوان زۆر ھەن ھۆکارن بۆ شیرکی گەورە ، لەگەڵ ئەمەش بە شیرک ناو نەنراون بە شیرکی بچووک وەلەو داخلی تشریک دەبن بە شیرک ، لەبەر ئەوە ناکرێت بلێیت شیرکی بچووکە کە چەندین تاوان ھەن ھۆکارن بۆ شیرکی گەورە .

کەواتە پێناسەی یەکەم ناگونجێت لەبەر چەند ڕوویەک ، وە پێناسەی دووەم لە پێشترە و نزیکترە ئەویش ئەوەیە بوترێت : ھەموو تاوانێک شارع ناوی نابێت بە شیرکی بچووک و نەگەیشتبێتە پلەی عیبادەت کردن بۆ بێجگە لە خوا " واتە نەگەیشتبێتە شیرکی گەورە . " )) شرح العقیدة الطحاوية .

پـــوختەی وەلامــــی زانـــایــــان :

(١) تاوان چ گەورە بێت یان بچووک بە شیرکی گەورە حساب ناکرێت و شیرکی گەورە نییە .

(٢) ھەر تاوانێک خوا و پێغەمبەر ناوی نابێت بە شیرک و نەگەیشتبێتە پلەی عیبادەت کردنی بێجگە لە خوا ، واتە نەگەیشتبێتە پلەی شیرکی گەورە ، ئەوە ئەمەیان شیرکی بچووکە .

(٣) زۆربەی زانایان دەلێن تاوان شیرکی بچووک نییە ئەگەر چی ھۆکاریش بێت بۆ شیرکی گەورە کە ئەمە وتەت ڕاستە . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام