پرسیار // ئایا دروستە کەسێک لە حەج بێت قوربانی بۆ خۆی و مال و مناڵی بکات ؟
وەلام // زانایان دەلێن حاجی قوربانی لەسەر نییە ، بەلکو ئەوەی لەسەر واجب بێت لەسەری ھدی " ئاژەڵ سەر بڕینە " ئەگەر جۆری حەجەکەی تەمەتع بێت یان قیران بێت ، ئاژەڵ سەر دەبڕێت ھەمان مەرجی قوربانی تێدا بێت ، ھەر حاجییەک پێی نەکرا ئاژەڵ سەر ببڕێت ئەوا دەبێت دە ڕۆژ بە ڕۆژوو بێت ، سێ ڕۆژوو لە حەج بگرێت و حەوتەکانی تر کاتێ گەڕایەوە ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَمَنْ تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ) البقرة/196.
بەلام ئەگەر حەجەکەی ئیفراد بێت ئەوا ھدی لەسەر نییە بۆی ھەیە وەک سونەت بیکات .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حاجی قوربانی ناکات بەلکو ھەدی دەکات ، لەبەر ئەوە پێغەمبەر سەلامی خوای لە حەجی ماڵئاوایی قوربانی نەکردووە بەلکو ھدی کردووە ، بەلام ئەگەر حاجی حەج بکات و مال ومناڵی لە شارێکی تر بن و پارەی بەجێ ھێشتبێت بۆ ماڵ و مناڵی بۆ ئەوەی ئاژەڵ بکڕن و قوربانی بکەن ، ئەوا حاجی ھدی دەکات و مالەوە قوربانی دەکەن ، ..... )) اللقاء الشهرى
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ