پرسیار // ئایا دروستە قوربانی بدەیتە کەسێک کافر بێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن کافر دوو جۆرە :
یەکەم / کافرێک لە ناو موسلمانان دەژیت و شەڕ دژی موسلمانان ناکات ، ئەمەیان دروستە قوربانی پێی بدەیت بەتایبەتی ئەگەر دراوسێ بێت یان خزم بێت یان ھەژار بێت .
دووەم / کافرێک دژی موسلمانان شەڕ دەکات ، ئەمەیان دروست نییە گۆشتی قوربانی پێی بدەیت .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە بدەیتە کافر ..... چونکە خێری سونەتە ، دروستە بدەیت بەو کافرەی کە لەگەڵ موسلمانان دەژیت وەک ھەموو خێرەکانی تر . )) "المغني" (9/450) .
زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( دروستە بۆ ئێمە خواردن بدەین بە کافری معاھد یان ئەسیر لە گۆشتی قوربانی ، وە دروستە پێی بدەیت لەبەر ھەژاری یان نزیکی یان دراوسێی یان بۆ ئەوەی دڵی بۆ ئیسلام بێت ، لەبەر وتەی خوای گەورە : " لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ " وە لەبەر ئەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی بە ئەسمائی کچی ئەبوبکری کرد بچێتە لای دایکی بە ماڵەوە بۆ ببات کەچی موشریک بوو وە کاتی ھدنە بوو . )) فتاوى اللجنة الدائمة (11/424) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە مرۆڤ گۆشتی قوربانی بدات بە کافر بەمەرجێک ئەو کافرە لەوانە نەبێت شەڕ دژی موسلمانان بکات ، ئەگەر شەڕ بکات ھیچی پێ نادرێ ، لەبەر وتەی خوای گەورە : " لا يَنْهَاكُمْ اللَّهُ عَنْ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (8) إِنَّمَا يَنْهَاكُمْ اللَّهُ عَنْ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَأَخْرَجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَى إِخْرَاجِكُمْ أَنْ تَوَلَّوْهُمْ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الظَّالِمُونَ " الممتحنة /8-9 اهـ .)) فتاوى الشيخ ابن عثيمين (2/663)
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کافر ئەوەی لە نێوان ئێمە و ئەو جەنگ نییە وەک مستأمن و معاھد لە قوربانی پێی دەدرێ و لە صەدەقەش . )) "مجموع فتاوى ابن باز" (18/ 48) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ