پرسیار // ئایا دروستە کەسێک دوو مەڕ بکاتە قوربانی ؟
وەلام // زانایان دەلێن دروستە پیاو یەک مەڕ بۆ خۆی مال و مناڵی بکاتە قوربانی ، وە دروستە چەند مەڕێک بکاتە قوربانی وە دروستە یەک مانگا یان وشتر یان چەند مانگایەک یان چەند وشترێک بکاتە قوربانی ، بەلام باشتر وایە یەک بێت نەک زیاتر .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەڕێک بۆ قوربانی دروستە ، بەلام مەڕێک بۆ چەند کەسێک بۆ قوربانی دروست نییە " دروست نییە وەک مانگا حەوت کەس شەریک بن " ، بەلام ئەگەر یەک کەس قوربانی بکات لە ماڵ ئەوەی شعائیری ئیسلامی بۆ ئەوانی تریشی کردووە ، .... )) "المجموع" (8/370) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( گومانی تێدا نییە دەست بە سونەتەوە گرتن باشترە ... ئەگەر ئێمە بلێین : سونەت وایە یەک مەڕ سەر ببڕیت بۆ خۆی ماڵ و مناڵی ، مانای وا نییە کە تاوانبار دەبێت ئەگەر زیاتر لە یەک مەڕ سەر ببڕێت ، تاوانبار نابێت بەلام دەست بە سونەتەوە گرتن باشترە لە زۆری کردەوە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " (( لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً )) [ الملك : 2 ] ، لەبەر ئەوە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دوو پیاوی نارد بۆ پێویستییەک ئاویان دەست نەکەوت و تەیەمومیان کرد و نوێژیان کرد ، پاشان ئاویان دەست کەوت ، یەکێکیان دەست نوێژی ھەلگرت و نوێژی کردەوە ، ھی دووەم دەست نوێژی ھەلنەگرت و نوێژی نەکردەوە ، ئەمەیان باس کرد بۆ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، پێغەمبەر بەو کەسەی وت کە دەست نوێژی ھەلنەگرتەوە سونەتت پێکا ، وە بە کەسی تری وت پاداشت بۆت ھەیە دوو جار ، کامەیان باشترە ؟ ئەوەی سونەتی پێکاوە باشترە ئەگەر چی ئەوەکەی تر دووجار پاداشت بۆی ھەیە ، چونکە دوو کردەوەی کردووە مەبەست پێی لە خوا نزیک بوونە ، پاداشتی دوو کردەوەی بۆی ھەیە بەلام وەک ئەو کەسە نییە کە سونەتی پێکاوە . )) "نور على الدرب"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ