سەردێری پرسیار:حوکمی خواردن لە قوربانی و ھەلگرتن ھەمووی بۆ خۆی ؟

بەرواری دانان :2018-10-08 کۆدی پرسیار:406

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە قوربانی ھەندێکی لێ ھەلبگریت یان ھەمووی بۆ خۆت ھەلبگری ؟ ئایا لە قوربانی خواردن واجبە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن واجبە ھەندێک لە قوربانی ببەخشێت بە ھەژارەکان ئەگەر چی کەمیش بێت ، بەلگە :

پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە قوربانی دەفەرمووێت : (( فَكُلُوا ، وَادَّخِرُوا ، وَتَصَدَّقُوا )) رواه مسلم (1971) .

واتە: لە قوربانی بیخۆن و ھەلیبگرن و بیبەخشن .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت قوربانی ببەخشرێت بە گوێرەی ناوەکەی کە لەسەریەتی ، چونکە مەبەست بە قوربانی بەزەیی و سوودە بۆ ھەژارەکان ، لەسەر ئەمە ئەگەر ھەمووی بخوات لەسەریەتی کە زەمانەتی بکات بە ماڵ . )) روضة الطالبين وعمدة المفتين " (3/223) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : کەسێک ھەموو قوربانی یەکەی دروست دەکات بۆ خواردن لەگەڵ نزیکەکانی بێ ئەوەی ھیچ ببەخشێت ، ئایا ئەم کردەوەیە دروستە ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ئەمە ھەڵەیە ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : " لِيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا اسْمَ الله فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ عَلَى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ " .

لەسەر ئەمە دەبێت ئێستا زەمانەتی ئەو گۆشتە بکەن کە خواردوویانە ، بۆ ھەر مەڕێک ھەندێک گۆشت ، دەبێت بکڕن و بیبەخشن . )) " مجموع فتاوى ابن عثيمين " (25/132) .

سەبارەت بە خواردن لە گۆشتی قوربانی زۆربەی زانایان و ھەر چوار مەزھەبەکان دەلێن سونەتە لێی بخۆی نەک واجبە ، ھەندێک زانا دەلێن واجبە کەمێکی ھەر لێ بخوات .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە خواردن لە قوربانی سونەتە واجب نییە ، ئەمە وتەی تێکرای زانایانە ئیلا ئەوە نەبێت لە ھەندێک پێشینان نقل کراوە واجبە لێی بخۆیت لەبەر ڕووکەشی فەرموودە دەفەرمووێت : " لێی بخۆن " زۆربەی زانایان دەلێن ئەم فەرمان کردنە بۆ سونەتە یان إباحە )) "شرح صحيح مسلم " (13/131) .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ھەموو قوربانی ببەخشێت یان زۆرینەی ئەوا دروستە . )) " المغني " (13/380) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام