سەردێری پرسیار:ئایا ئەگەر پیاو قوربانی بکات دەبێت ژن و مناڵەکانیشی موو و نینۆکی خۆیان لانەدەن ؟

بەرواری دانان :2018-10-08 کۆدی پرسیار:407

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر پیاو قوربانی بکات دەبێت ژن و مناڵەکانیشی موو و نینۆکی خۆیان لانەدەن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە بۆ ژن و مناڵەكانی موو و نینۆکی خۆیان لابدەن ، حەڕامی لادانی موو و نینۆک تایبەتە بەو کەسەی قوربانی دەکات .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە ژن و منالەکانی ئەو کەسەی قوربانی دەکات ھیچیان لەسەر نییە ، وە نەھی لە ژن و مناڵ نەکراوە بۆ لادانی موو و نینۆک کە ئەمە وتەی ڕاستە ، بەلکو حوکمەکە تایبەتە بەو کەسەی قوربانی دەکات و کڕیویەتی بە ماڵی خۆی . )) "فتاوى إسلامية" (2/316) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی قوربانی بۆی دەکرێ " واتە کەسێک قوربانی دەکات بۆ ژن و مناڵی خۆی " دروستە بۆیان " واتە بۆ ژن و مناڵی " موو و نینۆکیان بکەن ، بەلگە :

(١) ئەمە مانای فەرموودەکەیە ، حەڕامی " موو و نینۆک لادان " تایبەتە بەو کەسەی کە قوربانی دەکات ، لەسەر ئەمە حەڕامی تایبەتە بە خاوەنی ماڵەکە ، سەبارەت بە ژن و مناڵی لەسەریان حەڕام نییە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت حوکمی پەیوەست کردووە بەوەی کە قوربانی دەکات ، ماناکەی وایە ئەوەی قوربانی بۆی دەکرێت ئەم حوکمەی بۆ جێگیر نابێت .

(٢) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت قوربانی کردووە بۆ ماڵ و خێزانی ، نقل نەکراوە پێیانی فەرموو بێت : مووی قژ و نینۆک و مووی لاشە لامەدەن ، ئەگەر لەسەریان حەڕام بوایا ئەوا نەھی لێیانی دەکرد ، ئەم واتەیە وتەی ڕاستە . )) في "الشرح الممتع" (7/530) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام