پرسیار // ئایا دروستە ڕێگری ڕاو بکەیت لەبەر جوانی ئاژەڵ لە کاتێک دا خەلک پێویستی پێیەتی ؟ لە چ کاتێک دا ڕاو دروستە و لە چ کاتێک دا حەڕامە ؟
وەلام // زانایان دەلێن ڕاوکردن ئەم دوو حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : ڕاوچی ڕاو دەکات بۆ ئەوەی نێچیرەکە بخوات یان بیفرۆشێت یان بکاتە هەدیە یان بدات بە هەژاران یان هەر مەبەستێکی تر کە سوودی هەبێت ، ئەم ڕاوکردنە دروستە و ڕێگە پێدراوە هەموو زانایان یەک دەنگن .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمەیان گومانی تیا نییە کە دروستە ، خوای گەورە حەلالی کردووە ، هەروەها فەرموودە هاتووە ، وە هەموو زانایان یەک دەنگن )) شرح ممتع ج۱٥ لاپەڕە ۹٨
حالەتی دووەم : ڕاو دەکات بۆ گاڵتە و خۆشی ، واز لە گۆشتی دەهێنێت بێ ئەوەی سوود لە گۆشی وەربگرێت ، ئەمەیان دوو وتەی لەسەرە :
(۱) هەندێک زانا دەلێن باش نییە .
(۲) هەندێک زانا دەلێن حەڕامە .
بەلگە : عن عبداللە عمرو ، ان النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( من قتل عصفور بغیر حقه ، سٲله الله عن یوم القیامة )) قیل : و ما حقە ؟ قال : (( ان تذبحها فتٲكلها ، ولا تقطع رٲسها فیرمی بها )) رواە النسائی ( ٤۳٤۹) , حسنه الالبانی فی صحیح الترغیب ( ۱۰۹۲) .
واتە : (( هەر کەسێک بولبولێک بکوژێت بێ حەقی ، خوای گەورە پرسیاری لێ دەکات ڕۆژی قیامەت)) ، وتیان : حەقەکەی چییە ؟ وتی : (( بیکوژیەوەو بیخۆیت ، سەری لێ نەکەیتەوە و شتی تێ بگریت )) .
ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مەبەستی سوود وەرگرتن نەبێت لە نێچیر حەڕامە ، چونکە فەساد بلاو کردنە لە زەوی ، کوشتنی ڕوح لەبەرە بێ هۆ و بۆ ڕابواردنە )) فتح الباری ج۹ لاپەڕە ٦۰۲
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( ئەمەیان باش نییە ، ئەگەر بیلێیت حەڕامە جوانە ، چونکە ڕابواردنە و ماڵ پوچ کردنە و کات بەسەر بردنە )) الشرح الممتع ج۱٥ لاپەڕە ۹٨
ئەسل وایە ڕاوکردنی وشکانی ڕێگەپێدراوە ئیلا لەم دوو حالەتە نەبێت :
(۱) ئەگەر ئیحرامی بەستبێت بۆ حەج یان عومرە .
(۲) ئەگەر لە سنوری حەرەم بێت ، جا چ ئیحرامی بەستبێت یان بێ ئیحرام بێت ، مەبەستمان سنوری حەرەمی مەککە و مەدینەیە .
لەم دوو حالەتە ڕاوی وشکانی دروست نییە ، بەلامی ڕاوی ئاوی دەریا و ڕووبار ڕێگە پێدراوە بۆ ئەو کەسەی لە ئیحرام دایە و ئەو کەسەی لە ئیحرام دا نییە .
هەروەها ڕاو کردن لە مانگە حەڕامەکان دروستە ، کە مانگە حەڕامەکان ئەمانەن : ڕجب ، ذو القعدة ، ذو الحجة ، محرم .
ڕێگری کردن لە ڕاو لەبەر جوانی ئاژەل یان بالندە لە کاتێکدا خەلک پێویستی پێیەتی نابێت حەڕامە ، بەلام ئەگەر ڕێگری بکرێت بۆ ماوەیێکی کاتی ، کاتی زاوزێ یان هێلکە دانان دەلێن دروستە چونکە سوودی بۆ خەلک هەیە .
هیچ بەلگە نەهاتوون کاتی زاوزێ یان کاتی بێچووەکان ڕاو کردن قەدەغە بێت ، بەلکو دەلێن ڕاو کردن لەو کاتەش دروستە و ڕێگە پێدراوە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( ئەوەی دیار بێت دروستە ، بەلام باشتر وایە کاتی بێچووەکان نەیکوژیت ، ......))
زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( نابێت دایکی بکوژیت یان بە زیندووی بگریت و وە بێچووەکانی زیندوو بن ، چونکە بێچووەکان پێوستی بە چاودێری دایکیانە )) ج۲۲ لاپەڕە ٥۱۲
کەواتە دروستە لە کاتی زاوزێ و کاتی بێچووەکانیش ڕاو بکەیت ، چونکە هیج بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون ، بەلام باشتر وایە وازی لێ بهێنیت ، واللە ٲعلم
تێبینی / (۱) خوای گەورە ڕێزی لە مرۆڤ ناوە ، ئاژەل و بالندە بۆ مرۆڤ دروستکراون بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن ، نەک ڕاوی ئاژەل حەڕام بکەی و ڕاوی مڕۆڤ حەلال بکەیت ، ئاژەل دەکوژرێت لەبەر مرۆڤ نەک مرۆڤ بکوژرێت لەبەر ئاژەل .
(۲) مرۆڤ دەبێت هەست بە نیعمەتی خوای گەورە بکات کە خوای گەورە ڕێزی لێ ناوە ، ئەم ئاژەل و بالندانە ڕوح لەبەرن و زیکری خوای گەورە دەکەن ، مرۆڤ دەیکوژێت و سەردەبڕێت بۆ خۆی ، ئەم ڕێگە پێدانە ڕێز لێنانی خوای گەورەیە لە مرۆڤ ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە شتێکی گەورەیە .
b
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ