پرسیار // ئایا بیبسی یان کۆکا کۆلا حەلالن یان حەڕامن ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئەسڵ وایە ھەموو شتێک حەلالە ئیلا بەلگە ھاتبێت لەسەر حەڕامی ، وە ئەوەی دەوترێ کە مادەی بەرازی تێدایە یان چەند شتی تر ئەمەیان ھیچ ئەسل و ئەساسێکی بۆی نییە و بەلکو بابەتەکە کێبڕکێی کۆمپانیاکانە و حەسوودی یە دەیانەوێت یەکتر دابەزێنن .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت پرسیار لێی کراوە : بیبسی مادەی بەرازی لەگەڵ تێکەڵ کراوە ئایا دروستە بیخۆمەوە ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( مادەم بیبسی لەناو موسلمانان دەفرۆشرێت و لە بازارەکانی موسلمان بوونی ھەیە و موسلنان دەیخۆنەوە بیخۆوە ، سوپاس بۆ خوا ئەمە جێگیر نەبووە کە مادەی بەرازی تێدایە ، بەلکو کۆمپانیاکان ھەندێکیان دەیانەوێت کار لە ھەندێکی تر بکەن و یەکتر دابەزێنن . ))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ