پرسیار // ئایا وەلاممان چی بێت بۆ ئەو کەسانەی دەلێن مەچوو بۆ حەج و عومرە چونکە ئەو پارە بدەیت بە هەژارێک باشترە ؟ ئایا پارەکە جێگای پاداشتی عومرەکە دەگرێتەوە ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئەسل وایە حەج و عومرە کردنی واجب باشترن لە خێر کردن ، چونکە هەردوو کردەوەی تێدایە کردەوەی لاشە و کردەوی بەخشینی مال ، ئیلا ئەگەر حالەتێک بێت زۆر پێویست بکات یان حەج و عومرەی سونەت بێت ، لەو کاتە ئەگەر خێرکردنەکە واجب بێت ئەو لەپێشترە لە سونەت .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەج بە شێوەیەکی ڕێگەپێدراو باشترە لە ماڵ بەخشینێک کە سونەت بێت ، بەلام ئەگەر نزیکەکانی پێویستیان پێ بوو ئەوە مال بەخشین بە نزیکەکان باشترە ، هەروەها ئەگەر خەلکانێکیش ناچار بوون زۆر پێویستیان پێ هەبوو ، بەلام ئەگەر هەردووکیان سونەت بن حەج و خێرکردن حەج کردن باشترە ، چونکە کردەوەیەکی مالی و جەستەییە ، هەروەها قوربانی کردن و عقیقەش بەهەمان شێوە باشترن لە مال بەخشین بە پارە بەرامبەر ئاژەل کوشتنەوە ، ........)) الاختیارات لاپەڕە ۲۰٦
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ئێمە دەیبینین ماڵ بەخشین بۆ جیهاد کردن باشترە لە مال سەرف کردن لە حەجی سونەت ، چونکە جیهادی سونەت باشترە لە حەجی سونەت )) فتاوی ابن عثیمین ج۲ لاپەڕە ٦۷۷
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک بیەوێت حەجی واجب بکات باشتر وایە مالی خۆی بۆ حەج خەرج بکات ، پاشان بۆ جهادکەران خەرج بکات ، لە بەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پرسیاری لێ کرا کامە کردەوە لە هەمووی باشترە ؟ وتی : (( باوەڕ هێنان بە خواو پێغەمبەری )) ، پاشان وتی دواتر کامە کردەوە لەهەمووان باشترە ؟ وتی : (( جیهاد کردن لە ڕێگای خوا )) ، پاشان وتی چی تر ؟ وتی : (( حەجێکی وەرگیراو )) رواە البخاری (۲٦) ، مسلم (٨۳) .
لەم فەرموودەیە حەجی لە دوای جیهاد کردن باس کردووە ، مەبەست پێی حەجی سونەتە چونکە حەجی واجب ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ بە گوێرە توانین ،..........
باشتر وایە ئەو کەسەی دەیەوێت حەج و عومرەی سونەت بکات بەرامبەر ئەمە بۆ جیهاد کەران خەرج بکات ، چونکە جیهادی شەرعی باشترە لە حەج و عومرەی سونەت ..........)) مجموعە فتاوی ابن باز ج۱٦ لاپەڕە ۳٦٨ــ۳۷۲
ئەوەی بە خەلک دەلێت مەچوو بۆ عومرە ئەم دوو حالەتەیە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر وا بلێت ڕقی لە حەج کردن و عومرە کردن ببێتەوە و حەز نەکات شەعائیری ئیسلام بەدیار بکەوێت ، گومانی تێدا نییە تووشی کوفر بووە .
حالەتی دووەم : ئەگەر وا بلێت بە پەڕۆش بێت بۆ هەژاران ، وە حەزی لە حەج کردن و عومرە کردن بێت ، وە حەزیش بکات شەعائیری ئیسلام بەدیار بکەوێت ، لەم کاتە :
(ٲ) ئەگەر ئەو بەخشینە واجب بێت ، وە حەج و عومرە سونەت بێت ئەوە وتەی ڕاستە ، چونکە واجب لەپێشترە لە سونەت .
(ب) ئەگەر ئەو بەخشینەی سونەت بێت ، وە حەج کردن و عومرە واجب بێت ، لەم کاتە وتەی ڕاست نییە ، چونکە واجب لەپێش ترە .
(ج) ئەگەر ئەو بەخشینە سونەت بێت ، وە حەج و عومرەش سونەت بێت ، لەم کاتە وتەی ڕاست نییە باشتر وایە حەج و عومرە بکات .
(د) ئەگەر ئەو بەخشینە واجب بێت ، وە حەج عومرەش واجب بێت ، لەم کاتە دەلێن حەج و عومرە لەپێشترە ، وە دەلێن حالەت هەیە بەخشین لەپێش ترە ئەگەر زۆر پێویست بکات یان نزیکی مرۆڤ پێویستی پێی هەبێت زۆر .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ