سەردێری پرسیار:حوکمی تاوان کردن لەبەر ئەوەی حەڕامە و تاکو سەرپێچی خوا بکات ؟

بەرواری دانان :2018-09-28 کۆدی پرسیار:42

پرسیار:

پرسیار // ئایا جیاوازی هەیە لە نێوان ئەوەی کەسێک تاوان دەکات لەبەر هەوا و ئارەزوو ، وە کەسێکی تر تاوان دەکات لەبەر ئەوەی دین ڕێگری لێکردووە یان بۆ ئەوەی سەرپێچی خوا بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا زانایان دەلێن هەموو شیرک و کوفرێک تاوانە بەلام هەموو تاوانێک شیرک و کوفر نییە ، زانایان دەلێن :

یەکەم // ئەگەر کەسێک حەز بکات سەر پێچی خوا بکات لەسەر زەوی سەر پێچییەکە کوفر بێت ، یان دڵ خۆش بێت بە شکان و نزم بوونی ئیسلام ، یان حوکمی خوا ڕەت بکاتەوە ، یان ڕەخنە لە حەڕام و حەلال بگرێت ، یان دڵ خۆش بێت بە دیارکەوتنی کوفر ، یان حەز بە کوفر بکات ، یان ڕقی لە هەندێک شت بێت کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پێی هاتووە ، ئەمەیان کوفرە .

کەواتە حەز کردن بە کردنی کوفر یان حەز کردن بە بلاوبوونەوەی کوفر دەلێین کوفرە ، ئەگەر خۆی بداتە پاڵ ئیسلام ئەوا نیفاقی گەورەی تێدایە .

دووەم // ئەگەر کەسێک حەز بکات تاوان بکات و بلاوبێتەوە و تاوانەکە کوفر نەبێت ، بەلام هۆکاری سەرپێچییەکە شوێن کەوتنی هەواو ئارەزووە ، زانایان دەلێن ئەمە نیشانەی کەمی ئیمانە و تووشی کوفری گەورە نەبووە .

سێیەم // ئەگەر کەسێک حەز بکات تاوان بکات و بلاوبێتەوە وە تاوانەکە کوفر نەبێت ، ئەگەر هۆکاری تاوان ئەوە بێت بۆ ئەوەی سەرپێچی خوا بکات و ڕقی لە شەرع و دینی خوا بێت ، یان گاڵتە بەدین بکات ، ئەوە کوفری گەورەیە .

زانایان دەلێن جیاوازی هەیە لە نێوان ئەوەی کەسێک فلانە شتی لە دیندا پێی خۆش نییە بە پێناخۆش بوونێکی سروشتی لە گەل پێناخۆش بوونێک بۆ واجبی و دین بگەڕێتەوە .

نموونە : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( کتب علیکم القتال وهو کرە لکم ....)) [ البقرە : ٢١٦ ] ، واتە : شەڕ کردن لەسەر ئێوە واجب کراوە ئێوە پێتان خۆش نییە .

لەم ئایەتە ( هو ) بۆ شەڕ کردن دەگەڕێتەوە نەک بۆ واجب بوون ، چونکە موسلمان ئەو شتەی خوا واجبی کردبێت پێی ناخۆش نییە ، بەلکو سروشتی وایە حەز بەشەڕکردن ناکات .

کەواتە پێناخۆش بوونی سروشتی تاوانبار نابێت ، بەلام پێناخۆش بوون بە شتێک کە دین بێت کوفرە ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ذالك بٲنهم كرهوا ما ٲنزل الله فٲحبط ٲعمالهم )) [ محمد : ٩ ] .

واتە : ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە بەڕاستی ئەوان ڕقیان لەو پەیامە دەبووەوە خوا دایبەزاندووە ، خوای گەورە کردەوەکانیان پووچ کردەوە . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام