پرسیار // ئایا دروستە گوێڕایەلی دایک و باوک نەکەیت ئەگەر ڕێگر بن بۆ دەرچوون یان سەفەر کردن بۆ زانستی شەرعی ؟
وەلام // زانایان دەلێن گوێڕایەلی کردنی دایک و باوک واجبە " واتە فرض العین " ، وە داواکردنی زانستی شەرعی جۆرێکە لە جیھاد کردن لە ڕێگای خوا ، بەلکو بۆ ئێستا باشترین جۆری جیھاد کردنە لە ڕێگای خوا ، وە جیھاد کردن فرض الکفایەیە ، واتە ئەگەر ھەندێک پێی ھەسلن لەسەر ئەوەی تر لادەچێت .
لەم حالەتە گوێڕایەلی کردنی دایک و باوک کە فرض العینە پێش داواکردنی زانست دەخرێت کە فرض الکفایەیە ئەگەر دایک و باوک پێویستیان پێ ھەبوو ، بەلام ئەگەر پیویستیان پێ نەبوو داوا کردنی زانست باشترە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : قوتابییەک دەیەوێت دەربچێت لەگەڵ ھاوڕێكانی بۆ زانستی شەرعی ، بەلام بەربەست لە نێوان ئەمە و دەرچوونی مالەوەن ، دایک و باوکن ، حوکمی دەرچوونی ئەم قوتابییە چییە ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ئەم قوتابییە ئەگەر مانەوەی لە لای دایک و باوکی پێویست بێت ، ئەوە مانەوە باشترە ، لەگەل ئەمەش دەکرێت داوای زانستیش بکات ، چونکە چاکە کردن لەگەل دایک و باوک پێش جیھاد کردن دەخرێت ، زانست لە جیھادە ، بەتایبەت چاکە کردن لەگەل دایک و باوک پێش دەخرێت ئەگەر پێویستیان پێ بوو ، بەلام ئەگەر پێویستیان پێ نەبوو و وە بەدەرچوون زیاتر سوودمەند دەبوو بۆ زانست ، لەم حالەتە ھیچی تێدا نییە دەربچێت بۆ زانست ، بەلام لەگەل ئەمەش مافی دایک و باوک لەبیر نەکات و بگەڕێتەوە لایان و ڕازییان بکات .
بەلام ئەگەر بزانێت دایک و باوک زانستی شەرعییان پێ ناخۆشە ، ئەمانە نابێت گوێڕایەلیان بکەیت ، وە نابێت پرسی پێ بکەیت کاتێک دەردەچیت ، چونکە زانستی شەرعییان پێ ناخۆشە . )) " مجموع فتاوى الشيخ العثيمين " ( 26 / 58 ، 59 ) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ