سەردێری پرسیار: ئایا دروستە مناڵ بەناوی باوکی خۆی بانگی بكات نەک بلێت : باوکە ؟ ئایا تاوانبار دەبێت ؟

بەرواری دانان: 2018-10-08 کۆدی پرسیار: 422

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە مناڵ بەناوی باوکی خۆی بانگی بكات نەک بلێت : باوکە ؟ ئایا تاوانبار دەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە بانگی بکەیت بەناوی ئەگەر پێی ناخۆش نەبێت یان لە عورف شتێکی ناپەسەند نەبێت .

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " قَوْلًا كَرِيم " مەبەست پێی ئەوەیە کە بە نەرم و جوانی قسەی لەگەڵ بکەیت ، وەک ئەوەی بلێیت : ئەی باوکە یان ئەی دایکە ، بێ ئەوەی ناوی بەریت یان کونیە . )) "تفسير القرطبي" (10/ 243) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە ، واتە ھیچی تێدا نییە مناڵ بەناوی باوکی بانگی بکات یان کونییە ، ئەگەر باوکی پێی ناخۆش نەبێت ، ئەگەر پێی ناخۆش بوو ئەوا نابێت ، یان پێچەوانەی عادەتی خەلک بوو ، لە پێش چاوی خەلک بانگی بکات ، ھەندێک جار باوک پێی ناخۆش نییە بەلام عادەتی خەلک وایە بەناوی باوک یان کونییە بانگی ناکرێ لە پێش چاوی خەڵک ، ئەو کات دەلێین بانگی مەکە لە پێش چاوی خەلک بە ناوی یان کونییەی چونکە ئەمەیان عەیبە لای خەڵک ، ...... )) "لقاء الباب المفتوح" (159/ 21) .

کەواتە بانگ کردنی باوک بەناوی خۆی ئەم دوو حالەتانەن :

(١) ئەگەر باوک پێی ناخۆش بێت بەناوی بانگ بکەیت ، دەلێن نابێت و تاوانبار دەبیت .

(٢) ئەگەر باوک پێی خۆش بێت بەناوی بانگ بکەیت ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە و تاوانبار نابیت .

ھەروەھا گومانی تێد نییە باشتر وایە بە باوک بانگی بکەیت نەک بەناوی خۆی ، وە دەبێت ڕەچاوی عورفی خەلکیش بکات ئەگەر عورف بە شتێکی ناپەسەندی دادەنا .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام