پرسیار // ئایا کەسێک دینی خۆی دەگۆڕێت حوکمی چییە ؟
وەلام // زانایان دەلێن کەسێک دینی خۆی بگۆڕێت ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم / موسلمانێک دینی خۆی دەگۆڕێت و ھەلدەگەڕێتەوە بۆ دینێکی تر ، لەم حالەتە ئەگەر ھەلگەڕاوەکە پیاو بێت ھەموو زانایان یەک دەنگن کە دەکوژرێت ، بەلگە :
عن ابن عباس قال : قال رسول اللە صلى الله عليه وسلم : (( من بدل دینە فاقتلوە )) رواە البخاری (٦٩٢٢) ، واتە : ھەر کەسێک دینی خۆی گۆڕی بیکوژن .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کوشتنی ھەلگەڕاوە لە دین نقل کراوە لە ابو بکر و عومەر و عثمان و علی و معاذ و ابی موسی و ابن عباس و خالد و بێجگە لە ئەمانە ، کەس ئینکاری ئەمەی نەکردووە کەواتە ئەمە ئیجماعە )) المغنی ج١٢ لاپەڕە ٢٦٤
بەلام ئەگەر ھەلگەڕاوەکە ئافرەت بێت جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە ھەیە :
یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن ئافرەتی ھەلگەڕاوە دەکوژرێت وەک پیاو ، کە ئەمە وتەی حنابلە و مالکی و شافعییە ، بەلگە :
(١) " من بدل دینە فاقتلوە " فەرموودەکە گشتییە پیاو و ئافرەت دەگرێتەوە .
دووەم / حەنەفییەکان دەلێن ئافرەتی ھەلگەڕاوە ناکوژرێت ، بەلگە :
(١) عن ابن عمر أن رسول اللە صلى الله عليه وسلم رأى امرأة مقتولة في بعض مغازيه ، فأنكر قتل النساء و الصبيان . رواه البخاري (٣٠١٤)، و مسلم (١٧٧٤) .
واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئافرەتێکی بینی لە شەڕێکدا کوژرابوو ، ئینکاری ئەوەی کرد کە ژن و مناڵ بکوژرێت .
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە ئافرەتیش دەکوژرێت وەک پیاو ، فەرموودەی ابن عومەر باسی کافری ئەسلییە نەک موسلمان کافر بێت .
حالەتی دووەم / کافرێک دینی خۆی دەگۆڕێت و دەبێتە موسلمان ، ئەمەیان ھەموو زانایان یەک دەنگن کە ناکوژرێت .
حالەتی سێیەم / کافرێک دینی خۆی دەگۆڕێت بۆ دینێکی تر بەلام ئەو دینەی تریش کوفرە ، وەک : جوولەکە ببێتە گاور ئەمەیان جیاوازی ھەیە وتەی ڕاست ئەوەیە کە ناکوژرێت .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کافر موسلمان بێت ئەوا ناکوژرێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان کەچی دینی خۆی گۆڕی ، ئەگەر کافرێک لە دینێک خۆی گواستەوە بۆ دینێکی تر ئەمەیان جیاوازی ھەیە ، وتەی ڕاست ئەوەیە کە ناکوژرێت چونکە ھەردوو دینەکان پووچن ...... )) شرح بلوغ المرام ج١٣ لاپەڕە ٢٦٨
زانایان دەلێن ھەلگەڕانەوە لە دین ئەم چوار بەشانەن :
(١) ھەلگەڕانەوە بە بیروباوەڕ : شەریک بۆ خوا بڕیار دان یان ئینکاری کردن یان ئینکاری کردنی سیفەتێکی جێگیر کراو یان مناڵ بۆ خوا بڕیار بدەیت .
(٢) ھەلگەڕانەوە بە وتە : وەک جنێو دان بە خوا و پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت .
(٣) ھەلگەڕانەوە بە کردەوە : وەک سوجدە بردن بۆ ڕۆژو مانگ و ئەستێرە و مرۆڤ ، وە فڕێ دانی قورئان لە ئاودەست و شوێنی پیس .
(٤) ھەلگەڕانەوە بە تەرک کردن : تەرک کردنی ھەموو شعائیری دین .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ