سەردێری پرسیار:حوکمی چوونە لای ئاژەڵ ؟

بەرواری دانان :2018-10-08 کۆدی پرسیار:425

پرسیار:

پرسیار // حوکمی ئەو کەسە چییە کە دەچێتە لای ئاژەل ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ئەو ئاژەڵە کە چوویتە لای دەبێت بکوژرێت و نابێت گۆشتی بخورێت ، وە ئەگەر ئاژەڵ خاوەنی ھەبێت و ھی کەسێکی تر بێت ئەوا دەبێت زەمانەتی ئەو ئاژەڵە بکات بە ئاژەلێکی تری وەک خۆی ئەگەر نا پارە بدات لە جیاتی کوشتنی ئاژەلەکە .

عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( مَنْ وَجَدْتُمُوهُ وَقَعَ عَلَى بَهِيمَةٍ فَاقْتُلُوهُ وَاقْتُلُوا الْبَهِيمَةَ )) رواە الترمذي (1455) وأبو داود (4464) وابن ماجه (2564) .

واتە : ھەر کەسێکتان بینی چوو بێتە لای ئاژەڵ بیکوژن و وە ئاژەڵەکەش بکوژن .

جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بەوەی دەچێتە لای ئاژەڵ ئایا دەکوژرێت یان نە سێ وتە ھەیە :

یەکەم / ھەندێک زانا دەلێن ھەر کەسێک بچێتە لای ئاژەڵ دەکوژرێت ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ڕووکەشی وتەی ابن قیمە لە " الداء للواء " لاپەڕە ٢٥٧ ، بەلگە :

(١) فەرموودەی ابن عباس ڕوون و ئاشکرایە .

ئیمام شافعی دەلێت : (( ئەگەر فەرموودەکە ڕاست بێ ئەوا منیش وا دەلێم . ))

دووەم / ھەندێک زانا دەلێن حەدەکەی حەدی زینایە ، حەدی زینا لەسەری جێ بەجێ دەکرێت ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و مالکی و حسن البصڕی ، بەلگە :

(١) قیاس دەکەن لەسەر زینا کردن چونکە ھەردووکیان جووت بوونە .

سێیەم / ھەندێک زانا دەلێن تەمبێ دەکرێت و حەدی لەسەر جێ بەجێ ناکرێت ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ئەبو حنیفە و وتەی بەناوبانگی مالک و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و ئەحمەد اسحاق و ظاهريەکانە ، بەلگە :

(١) عومەر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی دەچێتە لای ئاژەڵ ھیچ حەدی لەسەر نییە . )) رواە ابن ابی شیبە فی المصنف

(٢) فەرموودەی ابن عباس لاوازە نابێت پشتی پێ ببەستیت و ئەسل وایە حەدی لەسەر جێ بەجێ ناکرێت ئیلا بەلگە ھاتبێت .

مرداوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە وتەی مەزھەبی ئێمەیە و وە زۆربەی ھاوەلان لەسەر ئەمەن )) الإنصاف ج١٠ لاپەڕە ١٧٨

وتەی ڕاست حەدی لەسەر جێ بەجێ ناکرێت بەلکو تەنھا تەمبێ دەکرێت .

سەبارەت بە کوشتنی ئەو ئاژەڵەی کە مرۆڤ چوویتە لای ئایا دەکوژرێت یان نە ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم / ھەندێک زانا دەلێن دەکوژرێت جا چ ئاژەڵەکە گۆشتی بخورێت یان نە ، کە ئەمە وتەی راستی حنابلە و وتەی شافعیەکانە .

(١) فەرموودەی ابن عباس گشتییە ھەردووکیان دەگرێتەوە جا چ گۆشتی بخورێت یان نە .

دووەم / ھەندێک زانا دەلێن ئەگەر ئاژەڵەکە گۆشتی بخورێت ئەوا سەردەبڕێت بەلام ئەگەر گۆشتی نەخورێت نابێت بکوژرێت ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی ، بەلگە :

(١) فەرموودەی ابن عباس ئەو ئاژەڵە دەگرێتەوە کە گۆشتی دەخورێت ، بەلام ئەوەی گۆشتی ناخورێت دروست نییە چونەک نەھی کراوە لەوەی ئاژەڵ سەر ببڕی ئیلا بۆ خواردن .

وتەی ڕاست ئاژەڵ ئەگەر گۆشتی بخورێت دەکوژرێت ، وە ئەگەر گۆشتی نەخورێت دەتوانی بکوژیت ئەگەر نا وازی لێ بھێنە و دووری بخەوە تا بۆ خۆی بژیت لە شوێنێکی دوور .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت : (( زۆربەی زانایان دەلێن ئەوەی دەچێتە لای ئاژەڵ ناکوژرێت بەلکو تەمبێ دەکرێت ، لەبەر ئەوە لە ابن عباس نقل کراوە دەلێت : حەد لەسەر ئەو کەسە نییە کە دەچێتە لای ئاژەڵ ، .....

زۆربەی زانایان دەلێن ئاژەڵ ناکوژرێت ، ئەگەر کوژرا دروستە گۆشتی بخۆرێت بی کەراھەت ئەگەر لەو ئاژەلانە بوو گۆشتی بخورێت ئەمە لای شافعی و مالکی ، ئەبو یوسف و محمد ڕێگریان لە خواردنی کردووە و دەلێن سەر دەبڕدرێت و دەسووتێنرێت ....

حنابلە دەلێن ئاژەلەکە دەکوژرێت جا چ ھی خۆی بێت یان کەسێکی تر وە گۆشتی بخورێت یان نەخورێت .... )) "الموسوعة الفقهية" (24/33)

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی دەچێتە لای ئاژەڵ ناکوژرێت بەلکو تەمبێ دەکرێت ، سەبارەت بە ئاژەلەکە دەکوژرێت بەلام سەرنابڕدرێت بەلکو دەکوژرێت بە رصاص و شتی تری وەک رصاص و حەلال نییە لێی بخۆیت ، چونکە کوژراوە وەک حەد و تەمبێ کردنی خاوەنی ، وە ھەروەھا ئەگەر ئێمە ڕێگە بدەین بۆ خواردنی ئەوا تەمبێ کردن ھیچ سوودی نییە ، لەبەر ئەوە ئەگەر فەرموودەکە ڕاست بێت دەلێت : " ئاژەڵەکە بکوژن نەی فەرموو ئاژەلەکە سەر ببڕن . ....

ئەگەر یەکێک لە قازییەکان ئەم فەرموودەی لا ڕاست بوو ئایا ئەوەی دەچێتە لای ئاژەڵ دەکوژرێت ؟

دەلێین : بەلێ بۆی ھەیە بکوژرێت ھەروەک حالەتی مخزومیە ئێمە وای دەبینین ئەگەر کەسێک شتێک لە کەسێک وەربگرێت دوای ئینکاری بکات دەستی دەبڕدرێت لەگەڵ ئەوەش جیاوازییەکە ڕوونە و بەھێزە . )) شرح بلوغ المرام ج١٣ لاپەڕە ٣٧٣ ــ ٣٧٤

پوختەی وەلامی زانایان :

(١) زۆربەی زانایان دەلێن ئەوەی دەچێتە لای ئاژەڵ حەدی لەسەر جێ بەجێ ناکرێت بەلکو تەنھا تەمبێ دەکرێت .

(٢) زۆربەی زانایان دەلێن ئاژەلیش ناکوژرێت بەلام وتەی ڕاست ئاژەل دەکوژرێت و نابێت لێی بخۆی .

(٣) ئەگەر ئاژەلەکە ھی کەسێکی تر بێت دەبێت زەمانەتی بکات بە ئاژەلێکی تری ھاوشێوەی ئەو ئاژەلە ئەگەر نا دەبێت پارەی پێ بدات .

(٤) ئەگەر قازی فەرموودەی لا ڕاست بێت دەتوانێت ئەو کەسە بکوژێت کە چووتە لای ئاژەل .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام