سەردێری پرسیار:حیکمەت لە حەڕام کردنی زینا چییە ؟

بەرواری دانان :2018-10-08 کۆدی پرسیار:427

پرسیار:

پرسیار // حیکمەت لە حەڕام کردنی زینا چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن :

یەکەم / حەڕامی زینا لەگەڵ فطڕەتی مرۆڤ دەگونجێت ئەو فیترەتەی کە خوای گەورە مرۆڤی لەسەری دروست کردووە .

عن عمرو بن ميمون الأودي قال : رأيت في الجاهلية قرداً زنا بقردة ، فاجتمع القرود عليها ، فرجموها حتى ماتت! . صحيح البخاري (3849) .

واتە : عمرو کوڕی میمون الأودی دەلێت : لە سەردەمی نەزانین مەیمونێکم بینی زینای کرد لەگەڵ مەیمونێکی تر ، مەیموونەکان لەسەری کۆ بوونەوە و ڕەجمیان کرد ھەتا مرد .

ئەگەر ئاژەڵ غیرەتی بجوولێت و شتێکی ناشرین بێت لای ئەی مرۆڤ دەبێت چۆن بێت ؟! چۆن قبوول بکات ؟!

دووەم / ڕێگری کردن لە تێکەڵ بوونی نەسەب ، چونکە بە زینا مناڵ نازانرێت ھی کامە پیاوە .

سێیەم / پارێزگاری کردن لە خێزان ، چونکە زینا خێزان پووچ دەکات ، پیاو ئەگەر ببێت بە عاشق یان ئافرەت ببێت بە عاشق ئەوا خێزان پەرت و پووچ دەبێت .

چوارەم / پارێزگاری کردن لە نەخۆشی ، زینا دەبێتە ھۆی تووش بوون بە چەندین نەخۆشی ، کوشندەترینیان ئایدز .

پێنجەم / پارێزگاری کردن لە کەڕامەتی ئافرەت ، چونکە زینا دەبێتە ھۆی ئەوە ئافرەت وەک کالایەکی بێ نرخ سەیری بکرێت .

شەشەم / ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی تاوانەکان ، زینا ھۆکارە بۆ بلاوبونەوەی تاوانی کوشتن ، پیاو خێزانی خۆی و عاشقەکەی دەکوژێت ، یان عاشق پیاوی ژنەکە دەکوژێت کە لێی عاشق بووە یان ھەر کەسێک دژایەتی ئەو بکات دەیکوژێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام