پرسیار // ئایا سزای زینا چییە ؟ ئایا تەوبە ھەیە بۆ زینا کردن ؟
وەلام // زانایان دەلێن زینا چوونە لای ئافرەتێکە کە بۆی حەلال نییە ، ھەموو زانایان یەک دەنگن ھەر کەسێک بچێتە لای ئافرەت لە پێشەوە بە زینا حساب دەکرێت ، بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایا چوونە لای ئافرەت لە پشتەوە بە زینا حساب دەکرێت یان نە ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن چوونە لای ئافرەت لە پشتەوە بە زینا حساب دەکرێت ، ھەروەھا سزای زینای لەسەر جێ بە جێ دەکرێت کە ئەمە وتەی مالک ، و شافعی ، و احمدە .
موفق ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( چوونە لای ژن یان کچ لە دواوە وەک پێشەوە وایە ە ھەردووکیان بە زینا حساب دەکرێن . .... )) المغنی ج١٢ لاپەڕە ٣٤٠
دووەم / حەنەفییەکان دەلێن چوونە لای ئافرەت لە پشتەوە بە لواط حساب دەکرێت ، وە لواطیش لای حەنەفییەکان تەنھا تەمبێ کردنی لەسەرە .
راغب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زینا چوونە لای ئافرەتە بێ عەقدی شەرعی . )) المفردات لاپەڕە ٢٢٠
زانایان دەلێن گەورەترین تاوان دوای شیرک و کوشتن زینایە .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ) الفرقان / ٦٨
واتە : ئەوانەی بێجگە لە خوا ھیچ پەرستراوێکی تر ناپەرستن ، وە کەسێکیش ناکوژن کە خوای گەورە حەڕامی کردبێت ئیلا مەگەر بە حەق بێت ، وە زیناش ناکەن .
عن أبي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( لَا يَزْنِي الزَّانِي حِينَ يَزْنِي وَهُوَ مُؤْمِنٌ ، وَلَا يَشْرَبُ الْخَمْرَ حِينَ يَشْرَبُهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ ، وَلَا يَسْرِقُ السَّارِقُ حِينَ يَسْرِقُ وَهُوَ مُؤْمِنٌ ) البخاري (5578) ومسلم (57) .
واتە : زیناکەر زینا ناکات کاتی زیناکردن کە ئیماندار بێت "واتە کاتی زینا کردن ئیمانی نییە " ، ......
عن أنس بن مالک قال : (( لعن النبي صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي الْخَمْرِ عَشْرَةً : عَاصِرَهَا وَمُعْتَصِرَهَا وَشَارِبَهَا وَحَامِلَهَا وَالْمَحْمُولَةُ إِلَيْهِ وَسَاقِيَهَا وَبَائِعَهَا وَآكِلَ ثَمَنِهَا وَالْمُشْتَرِي لَهَا وَالْمُشْتَرَاةُ لَهُ . ))رواه الترمذي (1295) وصححه الألباني .
پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دە جار لەعنەتی لە دروست کەری عەرەق و عەرەق خۆر و .... کردووە ئەی چی دەلێیت بۆ زینا کە زۆر لە عەرەق خواردنەوە گەورەترە .
عن ابی ھریرة قال : قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم : (( من زنی و شرب الخمر نزع اللە منە الایمان کما یخلع الانسان القمیص من رأسە )) رواە الحاکم
واتە : ھەر کەسێک زینا بکات و عەرەق بخواتەوە خوای گەورە ئیمانی لەبەر دەکاتەوە ھەروەک چۆن قەمیص لەبەر دەکاتەوە لە سەرەوەی .
سفارینی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زینا گەورەترین تاوانە دوای شیرک و کوشتن ... )) "غذاء الألباب" (2 / 305) .
منذری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەی ڕاست ھاتووە کە ئەوەی بەردەوامە لەسەر خواردنەوەی عەرەق وەک پەیکەر پەرست وایە ، گومانی تێدا نییە کە زینا گەورەترە لە لای خوا لە عەرەق خواردنەوە . )) "الترغيب والترهيب" (3 / 190) .
ھەر کەسێک زینا بکات ئەگەر چوار شاھد ھەبێت و بە چاوی خۆیان بینی بێت کە زینای کردووە یان زیناکەر خۆی دان بنێت بە زینا ، ئەوا دەبێت سەد جەلدەی لێ بدرێت و یەک سالیش لەو شوێنە دوور بخرێت کە لێی بووە ئەگەر خێزاندار نەبێت ، بەلام ئەگەر خێزاندار بێت دەبێت ڕەجم بکرێت تا دەمرێت .
سەبارەت بە تەوبە زانایان دەلێن تەوبە بۆ گەورەترین تاوان ھەیە کە شیرکە ، کەواتە تەوبە بۆ زینا و بێجگە لە زینا ھەر تاوانێکی تر ھەیە بەلام تەوبەی ڕاست و دروست .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ