سەردێری پرسیار: ئایا زینا کردن لە گەل ئافرەتێکی کافر یان موسلمان یان ئەهلی کتاب لە تاواندا یەکسانن ؟

بەرواری دانان: 2018-10-08 کۆدی پرسیار: 429

پرسیار:

پرسیار // ئایا زینا کردن لە گەل ئافرەتێکی کافر یان موسلمان یان ئەهلی کتاب لە تاواندا یەکسانن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زینا : پیاو جووت دەبێت لە گەل ژنێک یان کچێک کە بۆی حەلال نییە .

جیاوازی نییە لە نێوان زانایان سەبارەت بە فەرجی ئافرەت کە بە زینا حساب دەکرێت ئەگەر چووە لای ، بەلام جیاوازی لە چوونە لای لە پشتەوە هەیە کە دوو وتە هەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن بە زینا حساب دەکرێت ، هەروەها سزای زینا لەسەری جێ بە جێ دەکرێت ، کە ئەمە وتەی مالکی ، شافعی ، حنابلەیە .

قال الموفق : (( الوطء فی الدبر مثله - ٲی : مثل الوطء فی القبل - فی کونە زنا ، ......)) المغنی ج۱۲ لاپەڕە ۳٤۰ ، واتە : چوونە لای ژن یان کچ لە دواوە وەک پێشەوە وایە کە هەردووکیان زینایە و بە زینا حساب دەکرێن .....

دووەم : حەنەفی دەلێن چوونە لای ژن لە پشتەوە بە لواط حساب دەکرێت ، وە لواط لای ئەوان حەدی لەسەر نییە بەلکو تەمبێ دەکرێت .

زانايان دەلێین زینا کردن ئەم چەند حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : پیاو یان کوڕێکی موسلمان زینا دەکات لە گەل مەحرەمێکی خۆی کە موسلمانە ، دەلێین تاوانی گەورەتر لە گەل زینا کردن لە گەل کەسێکی تر کە مەحەرەم نەبێت ، هەروەها ئەوەی ژنی هێناوە یان شووی کردووە تاوانی گەورەترە لە کوڕ یان کچ کە ژنی نەهێناوە وە کچیش شووی نەکردووە ، بەلکو جیاوازی هەیە لە حەدی زینا کردنی مەحرەم :

(۱) زۆربەی زانایان دەلێن حەدی زینای لەسەر جێ بە جێ دەکرێت ئەگەر ژنی نەهێنابێت جەلدەی لێ دەدرێت ، بەلام ئەگەر ژنی هێنا بێت ڕەجم دەکرێت ، بەلگە :

(ٲ) هیچ فەرموودەی ڕاست نەهاتوون کە دەبێت بکوژرێت ئەگەر مەحرەم بوو .

(۲) ئیمام احمد ، اسحاق بن راهویە ، ابن قیم ، ابن عثیمین ، چەند زانای تر دەلێن دەبێت بکوژرێت جا چ ژنی هێنا بێت یان نەی هێنا بێت ، بەلگە :

(ٲ) عن ابن عباس قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( من وقع علی ذات محرم فاقتلوه )) رواە ابو داود ، ابن ماجە ، ضعفه الالبانی فی ضعیف الجامع (٥٥۲٤) .

واتە : هەر کەسێک بچێتە لای مەحرەمی خۆی بیکوژن .

(ب) عن البراء بن عازب قال : (( لقیت عمی و معە الرایة فقلت : ٲین ترید ؟ قال : بعثنی رسول الله صلی الله علیه وسلم ٳلی رجل تزوج امرٲة ٲبیه بعده ٲن ٲضرب عنقه و اخذ ماله )) رواە ابو داود ، صححه الالبانی فی الارواء الغلیل ج ٨ ، لاپەڕە ۱٨ ، ژمارە (۲۳٥۱) .

واتە : بەڕائی کوڕی عازب دەفەرمووێت : گەیشتم بە مامم ئالایێکی لەلا بوو ، پێم ووت بۆ کوێ مەبەستتە ( واتە بۆ کوێ دەڕۆی ) ؟ وتی : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت منی ناردووە بۆ پیاوێک ژنی باوکی خۆی مارەکردووە کە بیکوژم و وە ماڵیشی لێ وەربگرم .

ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕووکەشی وتەی دانەری کتاب وا دیارە هیچ جیاوازی نییە لە نێوان زینای مەحڕەم و نامەحرەم ، بەلام زینا لە گەل مەحرەم دەبێت بکوژرێت بە هەموو شێوەیەک ، چونکە فەرموودەی ڕاست هاتووە ، ابن قیم ئەم وتەی هەلبژاردووە لە کتابی جواب الکافی .....)) شرح الممتع ج٦ لاپەڕە ۱۳۲

حالەتی دووەم : کوڕی موسلمان زینا لەگەل موشریک دەکات ، ئەمەیان تاوانی گەورەترە لەوەی کە لەگەل موسلمانێک بکات یان ئەهلی کتاب ، چونکە زینا بۆی حەڕامە و وە موشریکیش بۆی حەرامە بە هەموو شێوەیەک ، وە ناتوانێت لە خۆی مارە بکات وەک ئەهلی کتاب نییە .

حالەتی سێیەم : پیاو یان کوڕی موسلمان زینا لەگەل ئەهلی کتاب دەکات ، وتەی ڕاست هیچ جیاوازی نییە لە گەل زینا کردن لەگەل موسلمانێک و ئەهلی کتاب .

حالەتی چوارەم : کەسێکی موسلمان زینا لەگەل مەحەرەمێکی خۆی دەکات بەلام مەحرەمەکەی موشریکە ، ئەمەیان تاوانی گەورەترە لە وەی کە زینا لەگەل مەحرەمێکی خۆی بکات بەلام موسلمانە یان ئەهلی کتابە ، چونکە مەحرەم لەسەری حەڕامە و وە موشریکیش لەسەری حەڕامە .

تێبینی / دەلێین بۆ کچیش یان ژن بەهەمان شێوە ، بەلام بە هیچ شێوەیەک حەلال نییە بۆ کچ شوو بە ئەهلی کتاب و موشریکەکان بکات ، وە کچێک زینا بکات لەگەل ئەهلی کتاب یان موشریک تاوانی گەورەترە لەوەی کە لەگەل موسلمانێک بکات .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام