پرسیار // ئایا دروستە ژن بچێتە لای گۆڕی فلانە شێخ بۆ مناڵ بوون ؟
وەلام // زانایان دەلێین ئەگەر کەسێک بچێتە لای گۆڕی فلانە شێخ بۆ تەبەڕوک کردن بە گۆڕی شێخ بۆ ئەوەی مناڵی ببێت ئەمەیان نابێت ، وە دەلێین تەبەڕوك : داوا كردنى خێرێکى زۆره يان مانەوەى خێره .
تەبەڕوك كردن ئەم چەند حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // ئەگەر كەسێك تەبەڕوكى كرد بە گۆڕ یان دار يان بەرد یان دار و بەردى بەلاشەى خۆيدا هينا ئەگەر مەبەستى ئەوە بيت وەسيلەیە بۆ لە خوا نزيك بوون بەم كردەوەیە ئەمە شيركى گەورەيە .
حالەتی دووەم // ئەگەر تەبەڕوكى كرد بە گۆڕ و دار و بەرد و خۆڵ و بەلاشەى خۆيدا هينا ، ئەگەر مەبەستى وابێت كه ئەمە سەبەبێكه بۆ هاتنى بەرەکەت مەبەستى ئەوە نييه له خوا نزيك دەبێت و دەگات بە خوا بەم كردەوەيە ، وە باوەريشى وايه بەرەکەت له لایەن خواوە دێت ئەمە شيركى بچووکە.
حالەتی سێیەم // ئەگەر خۆی بە گۆڕ داهێنا یان دار و بەردى بە لاشەى خۆيدا هێنا يان هەلواسى هيج مەبەستى نەبوو ، ئەمەش نابێت چونكه خۆ چوواندنە به ئەهلى شيرك .
چوارەم // ئەگەر تەبەڕوكى كرد بە گۆر و دار و بەرد ، باوەڕی وابێت بەرەكەت له خودى گۆڕو دار و بەردەكەوە دێت نەك له لايەن خوا ئەمە شيركى گەورەيه و شيركه له پەروەردگاريەتيدا ، چونكه بەرەكەت هەموو له لايەن خوايەوە دێت.
زانایان دەلێن ئەگەر بچێتە لای گۆڕی شێخ دوعای لێ بکات ، دەلێین دوعا کردن لە مردوو شیرکی گەورەیە جا چ دوعای لێ بکەی مناڵت پێ بدات یان دوعای لێ بکەی بۆ ئەوەی شێخ دوعات بۆ لە خوا بکات هەردووکیان شیرکی گەورەن .
زانایان دەلێن ئەو کەسەی ڕاستەوخۆ دوعا لە خوا ناکات دروستکراو دەکاتە واستە لە نێوان خۆ و خوا ، لە ڕۆژی قیامەتیش ئەمە حالیەتی ، بەلگە :
خوای گەورە باسی خەلکی دۆزەخ دەکات دەفەرمووێت : ((و نادو یامالك لیقض علینا ربك قال ٳنكم ماكثون )) [ الزخرف : ٧٧ ] .
خەلکی دۆزەخ هانا و هاواری خۆیان دەبەن بۆ لای دەرگاوانی دۆزەخ ، بانگی دەکەن و پێی دەلێن بە خوای خۆت بلێ با بڕیار بدات بۆمان بە مردن تا ڕزگارمان بێت لەو نەخۆشیانە ، زانایان دەلێن ئەمانە ئەوانەش دەگرێتەوە کە لە دونیا دا واستەیان لە نێوان خۆ و خوا دادەنا لە قیامەتیش ئەمە حاڵیانە .
وە دەلێین مردوو گوێی لە دوعایان نییە ، ئەگەر چی مناڵیشت ببێت چونکە چویتە لای گۆڕی فلانە شێخ دەلێین ئەمە نابێتە بەلگە کە شێخ بە هاناییەوە هاتووە ، چونکە خوای گەورە ئەوەی ڕوون کردۆتەوە کە تەنها ئەوە دوعا قبول دەکات و بە هانای لێ قەوماو دێت ، نابێت دوعا لە کەسی تر بکەیت ، لەم کاتەش دا خوای گەورە دەیەوێت مرۆڤ تاقی بکاتەوە تا چەند تەسلیم بووە بۆ وتەکانی خوای گەورە ، خەلکێکی زۆر گومرا بوون بەم قسانە : ئەوە نەبوو فلانە کەس منالی بوو یان فلانە کەس چاک بوو چونکە چووە لای گۆڕی فلانە شیخ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ