پرسیار // ئایا زیانەکانی عیشق چیین ؟
وەلام // زانایان دەلێن عیشق چەندین زیانی هەیە بۆ مرۆڤ لە چەند ڕووەکەوە :
یەکەم / سەرقاڵ بوون بە خۆش ویستنی دروستکراوەکان و پشت گوێ خستنی خوای گەورە :
لە یەک دڵ دا خۆشەویستی خوداو دروستکراوەکانی لە یەک ئاستدا نابێت ، بەلکو پێویستە یەکێکیان ئەوەی تریان کزو لاوازو سست بکات .
دووەم / بەو هۆیەوە تووشی سزاو ئازار دەبێت :
جا هەر کەسێک جگە لە خودا کەسێک بە ئەندازەی خودا خۆش ویست ، ئەوا خوای گەورە هەر بەو شتە ئازار و چەرمەسەری و سزای تووش دەکات ، بە بیر لێ کردنەوە ، بە دەست نەخستنی و بە لە دەست دانی ، بە تیا چوونی ، ..... هتد ، بێگومان ئازاری دلی عاشق لە هەموو ئازارەکان کوشندەترە .
سێیەم / دڵ و دەروونی دەبێتە کۆیلەی کەسانی تر :
بەهۆی سەرخۆشی بوون و مەست بوونی بەو عیشقەوە ئاگادار نییە کە تووشی چی هاتووە ، دڵی بە دەست کەسانی ترەوەیە وەک مناڵ یاری پێ دەکرێت و دیل و کۆیلەی دەستی کەسانی ترە .
چوارەم / بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانییەوە کار دەکات :
واتە هەنگاو بە پێچەوانەی بەرژەوەندی یەوە دەنێت ، بەرژەوەندی ئایینی : هەمیشە دڵ و دەرونی سەرقاڵی غەیری خودایە خوداش لەبیری دەکات .
بەرژەوەندییە دونیاییەکان : کێ هەیە لەم ڕاستییە بێ ئاگا بێت ، کەی عاشقەکان ماڵ و ژیانیان دەکەن قوربانی لەو پێناوەدا .
پێنجەم / بەلاو ئاشوبی دونیا و قیامەت ڕووی تێ دەکات :
هەر کاتێک دڵ شەیدای غەیری خودا بوو ئەوا شەیتان دەبێتە دۆست و یاوەری لەم ساتانەشدا دەبێ حاڵی مێگەلە مەڕ چۆن بێت کە گەلەگورگ شوانیان بێت ؟!
شەشەم / دڵ و دەروون و بیرو هۆش دەشێوێنێت :
کاتێ دڵ و دەروون گیرۆدەی ئەم دەردە بوو چی تر تەشەنە دەکات بیروهۆشیش دەگرێتەوە و هەمیشە دڵە راوکێ و خەمۆکی و مەستی دەبێتە میوانی هەمیشە ئەو کەسە شێتی هەنگاو دەنێت ، ....... نموونەش لەم بابەتە لە گەڵاندا زۆرە .
حەوتەم / پێوەرو هەستەکان دەشێوێنێت :
هەر کاتێ دڵ و دەروون بەم دەردەوە تلایەوە ، چیتر پێوەر و هەلسەنگاندن و لێکدانەوەکانی ئەو کەسە دەشێوێنێت ، هەر یەکە لە دەزگاکانی بینین و بیستن ولێکدانەوە کاری تەواوی خۆیان لەدەست دەدەن بەوەی شتی ناشرین بەجوان دەبینن ، .... .
هەشتەم / ....... ...... / ......
بەداخەوە هەندێک کەس مەدحی ئەم جۆرە عیشقە دەکەن کە کوشندەترین دەردە پەنا بەخوا ، دەلێن : (( عیشق دڵ و دەروون پاک دەکاتەوە ، .... ))
وە هەندێکی تر دەلێن : (( پاک داوێن بن سەر بەزر بن ، عاشق بن ژیر و قەشەنگ بن ))
وە لە یەکێک لە عاشقەکانیان پرسی : ئەگەر تۆ هەلت بۆ ڕێکەوێت و بەتەنها خۆشەویستەکەت بینی چی دەکەی ؟ ئەویش ووتی : چێژ لە بینی و ڕوخساری وەردەگرم ، وە دڵم بەیاد و قسەکردنیەوە دەحەوێنمەوە ئەو شتانەی کە پێشی خۆش نییە لێی دەشارمەوە ، وە لە کردارە ناشرینەکانی خۆم دەپارێزم تامنی بەر چاو نەکەوێت .
هەندێک دەلێن : (( هەر کەسێک ڕوخسار جوان و دیمەنی شۆخ و قەشەنگ و دەنگی خۆش نەیهروژێنێت ئەوا سروشتی تەواو نییە و پێویستی بە چارەسەرە ))
دەگێڕنەوە لاوێکی زۆر لاوازی نەخۆش دەهێننە خزمەت ابن عباس لە عەرەفە ئەویش دەپرسێت : دەردی ئەم لاوە چییە ؟ ئەوانیش دەلێن : تووشی داوی عیشق بووە بۆیە بەم دەردەچووە ، ابن عباس لەو ڕۆژەدا هاوار دەکات و پەنا بەخوا دەگرێت لە هەموو جۆرەکانی عیشق .
عیشق بنەماکانی سادەو ساکارن لەسەرەتادا ، وە دواتر لەناوەندیدا تووشی سەرقاڵی مەستی دەبێت ، پاشان سەر ئەنجامی شێتی و تیاچوون دەبێت کە بەم پێییە ستەم لە خودی خۆیی و بەرامبەر و چوار دەوریش دەکات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ