سەردێری پرسیار: چی بکەم حەز دەکەم شوو بکەم بەلام کاتێک داخوازی بۆم دێت دڵ تەنگ دەبم و دەگریێم ؟

بەرواری دانان :2018-10-08 کۆدی پرسیار:433

پرسیار:

پرسیار // چی بکەم حەز دەکەم شوو بکەم بەلام کاتێک داخوازی بۆم دێت دڵ تەنگ دەبم و دەگریێم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئیسلام ھانی زەواج کردنی داوە بۆ پێک ھێنانی خێزان و ھانی ئەوەی داوە کە زەواج زوو بکرێت و دوا نەخرێت ، چونکە دوا خستنی زەواج زیانی ھەیە بۆ کەسەکە و کۆمەلگا ، بەلکو ھەندێک زانا دەلێن زەواج کردن واجبە وە زەواج چەندین سوودی بۆ کوڕ و کچ و کۆمەلگا .

گەنج چەند دوابکەوێت بۆ زەواج ئالۆزتر دەبێت و زەحمەت تر دەبێت جا چ کوڕ بێت یان کچ ، کە ئەمە حالی زۆرینەی کوڕ و کچانە لەم سەردەمە بە تایبەتی کچ ، کچ و کوڕ وەک یەک نین و کچ ناسکتر و ھەستیار ترە بۆ زەواج ، ئەگەر زوو شوو نەکات یان بەشوو نەدرێت دەمێنێتەوە لەم سەردەمە ، چەند کچ ھەبووینە چەندین کوڕ چووینە داخوازی ڕەتی کردۆتەوە لە کۆتایی دا لە مالی باوکی خۆی ماوەتەوە یان شووی بە کەسێک کردووە خێزانی دووەمی ھەیە یان شووی بە کەسێکی بەساڵا چووی کردووە .

ئەگەر کوڕ ئیماندار بێت و ڕەوشتی باش بێت و لە دینی ڕازی بیت شووی پێ بکە و دوای مەخە ئەمە وەسواسێکە لە شەیتانەوە بۆت ھاتووە و شەیتان نایەوێت تۆ بگەیت بە ئاواتەکانی خۆت ، شەیتان دەست خۆشی و سوپاسی سەربازەکانی خۆی دەکات لەسەر جیاکردنەوەی ژن و پیاوێک لە یەکتری ، ئەم کردەوەیە لای خۆشەویستە و ھەوڵ بۆ ئەمە دەدات ، تۆ بلێی ئەوەی حەزی لە جیاکردنەوەی ژن و پیاوێک بێت حەز بکات کوڕ و کچ بە یەکتر بگەن ؟!

زۆر لە کچان دەلێن چاوزرا و سیحر لە من کراوە لەبەر ئەوە وام لێ ھاتووە ، ئەمە بیانووی زۆرینەی کچانە و ھیچ کێشەیان نییە و بەلکو تەنھا وەسواسێکە لە شەیتانەوە بۆی ھاتووە و شەیتان حەز ناکات بگەیت بە ئاواتەکانی خۆت ، ڕاستە چاو زار حەقە و سیحر کاریگەری ھەیە ، بەلام زۆرینەیان تەواون ھیچ کێشەیان نییە و بەلکو تەنھا وەسواسێکە لە شەیتانەوە بۆی ھاتووە ، گریان و خەم خواردن و دوو دڵی لەبەر داخوازی نیشانەی لاوازی کەسەکەیە و تەسلیم بوونە بۆ شەیتان و نازانێت بۆچی دەگریێ و خەم بۆچی دەخوات و بۆچی دوو دڵە .

زەواج زۆر سوودی ھەیە بۆیە شەیتان بەردەوام ھەوڵ دەدات بۆ تێک چوون و لێک جیابوونەوە و بەیەک نەگەیشتن ، ھەندێک لە سوودەکانی :

یەکەم // یارمەتیدەرە بۆ باری نەفسی مرۆڤ ھەست بە خۆشی و ئارامی دەکات لەو دوو دڵی و خەم و خەفتانە ڕزگار دەبێت کە لە گەنجاتی ناڵە ناڵی بوو لە دەستی .

دووەم // دروست بوونی خۆشەویستی و سۆز و ڕەحمەتێکی زۆر لەنێوان ژن و پیاو ھەروەک خوای گەورە فەرموویەتی ، بەتایبەتی ئەگەر ئافرەت باش بێت و پیاویش باش بێت .

سێیەم // پارێزەرە لە نەزر کردنی حەڕام و داوێن پیسی کە ئەمە یەکێکە لە گرینگترین سوودەکان لە حەڕام دەتپارێزێت .

چوارەم // ھەروەھا خودی زەواج عیبادەتە مال و مناڵ بەخێو كردن و خزمەت کردنیان و جوان پەروەردەکردنیان و مەسرەف کردنیان .

پێنجەم // زەواج ھۆکارە بۆ زیاد بوونی ئومەت بۆ ئەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت شانازی بکات بەسەر ئومەتەکانی تر .

شەشەم // ھۆکارە بۆ لێک نزیک بوونەوەی و تێکەڵ بوونی خەلک بە یەکتر و دروست بوونی خزمایەتی .

حەوتەم // یەکێک لە پێویستییەکانی مرۆڤ کە ھەموو کەسێک پێویستی پێیەتی گرینکتر لە خواردن و خواردنەوە ، وە سونەتی پێغەمبەران و پیاو چاکان بووە .

ھەشتەم // ھەروەھا زەواج سوودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ بۆ کوڕ و کچ و ژن و پیاو .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام