سەردێری پرسیار: ترسناکی نەزر کردن چییە کە مرۆڤ بە شتێکی کەم دادەنێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-08 کۆدی پرسیار:434

پرسیار:

پرسیار // ترسناکی نەزر کردن چییە کە مرۆڤ بە شتێکی کەم دادەنێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن زۆربەی ئەو تاوانانەی تووشی مرۆڤ دەبن سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تەماشاکردنی نادروست ، چونکە وەک زنجیرەیەکی یەک لەدوای یەک وایە بەرەو حەزو ئارەزوو و تەماشاکردن هەنگاو دەنێت ، دواتر بیرۆکە دروست دەکات ، بیرۆکەش دەبێتە بیرێکی تەواو ، بیریش حەزو ئارەزوو دەبزوێنێت ، ئارەزووش ئیرادە دروست دەکات ، دواتر ئەو ئیرادەیە دەبێتە عەزیمە و سووربوون لەسەر جێ بەجێ کردنی ئەو کارە ، کە سەرەنجام تاوان ڕوودەات ، وە هیچ بەربەستێک و ڕێگریەکی دەرونی ئاستەنگی بۆ دروست ناکات .

هەر بۆیە وتراوە : ئارام گرتن لەسەر ئەنجام نەدانی تەماشا و نەزەری حەڕام باشترە لە ئارام گرتن لە کارەساتەکەی ، شاعێرێک دەلێت :

زۆرێک لە سەرچاوەی ڕووداوەکان ، نەزەرو تەماشاکردنە

هەروەکو سەرچاوەی زۆربەی ئاگرەکان بلێسەی بچووکە

ئای چەندین تەماشا کاریگەری گەورەی کردە سەر دلی ئەوکەس

لە شێوەی کاریگەری تیر کەلە کەوان دەردەچێت

زۆرجار دڵ شادومانە بەوەی کە بینیویەتی

بەلام هیچ خێر نەیەت شادیەکە کە مایەی زیان بێت .

زۆر جار نەزەر کردنی نادروست دەبێتە مایەی خەم و پەژارە وداخ و حەسرەت ، بە تایبەتی کاتێک ئەوەی دەبینێت بە دەستی ناکەوێت و لە هەمان کاتیشدا ناتوانێت ئارامگر بێت ، لێرەدا خەم و پەژارە ڕوووی تێ دەکات .

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە هەر تەماشاکردنێک برینێک دەکاتە نێو دڵەوە ، تا برین لەسەر برین زیاد دەکات کە دواتر لە هەژەمەتی ئازاردا هیچ ڕێگرییەک ناکات لە هێنانی ئازار و برینی تر بۆ دڵی .

ووتراوە : بەندکردنی چاوەکان بۆ چەند ساتێک باشترە لەخەم وپەژارەی بەردەوام ، واتە : کاتێک تەماشای شۆخێک ناکەیت و چاوی خۆت دەگریت ، چیتر بیری لێ ناکەیتەوە و نابێتە مایەی خەم و پەژارەت .

پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( النظر سهم من سهام ٳبلیس ، فمن غض بصره عن محاسن امرة الله ٲورث الله قلبه حلاوة ٳلی یوم یلقاه )) رواەاحمد ،والحاکم

واتە : تەماشاکردنی حەڕام تیرێکی ژەهراوییە لە تیرەکانی ئیبلیس ، جا هەر کەسێک چاوی بپارێزێت لە شۆخ و شەنگی ئافرەتێک لەپێناو خودادا ، ئەوا خودا چێژی خۆشی دەخاتە دڵی یەوە تا ئەو ڕۆژەی بە دیداری خوای گەورە دەگات .

جێی سەرسوڕمانە کاتێ ساتی تەماشاکردنەکە تیرێکە ڕاستەوخۆ لەدڵدا کاریگەری گەورە دروست دەکات ، شاعێر دەلێت :

ئەی ئەو کەسەی تیری نەزەر ڕەوانە دەکەیت

ئاگاداربە ئەو کارە سەرئەنجامی خۆکوژی یە

ئەی ئەو کەسەی کە چاوت دەگێڕی و پێت وایە ئەمە چارەسەرە

تیرەکانی نەزەرت بەندێکە تا سەرئەنجام نەبێتە مایەی سەر لێ شێواندنی دڵت ......

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام