سەردێری پرسیار: چۆن دڵ بچەسپێم بۆ خۆشەویستی خوا و چۆن ڕزگار ببم لە خۆشەویستی ئافرەت ؟

بەرواری دانان: 2018-10-08 کۆدی پرسیار: 435

پرسیار:

پرسیار // چۆن دڵ بچەسپێم بۆ خۆشەویستی خوا و چۆن ڕزگار ببم لە خۆشەویستی ئافرەت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ھەمیشە مرۆڤ دەست بەرداری خۆشەویستێکی بچووک دەبێت لە پێناو خۆشەویستێکی گەورەدا ، وە ھەروەھا لە پێناو بەدەست ھێنانی خۆشەویستێکی گەورە ئامادەیە خۆی تووشی ناخۆشی و مەینەتی بچووک بکات ، کەوا سروشتی ژیری و عەقلی وایە کە گەورەترین خۆشەویست ھەلبژێرێت لە بچووکترینیان ، وە کەمتەین و بچووکترین ناڕەحەتی ھەلدەبژێرێت لە گەورەترین و زۆرترینیان ، وە ئەم کارە پێویستی بە دوو بنەمای گەورە ھەیە :

ھێزی ھەست کردن و زانین ، ئازایەتی دڵ ، واتە پێویستە مرۆڤ ھەست بە باشترین و گەورەترین خۆشەویستەکانی بکات ، بوێر و ئازا بێت بتوانێت ھەڵبژاردن ئەنجام بدات لەم بوارەدا ، بەلام ئەگەر پێچەوانەی ئەمە کرا ، ئەوا لاوازیان لەبواری ھەست کردن و زانینە ، یاخود دڵی ئازار و بوێر نییە و ناتوانێت لەژێر کاریگەری دەروون دەربچێت .

زۆرێک لە خەلکی گیرۆدەی ئەم دەردە بوونە و حەزو ئارەزوەکانی زاڵە بەسەر ژیرو باوەڕیاندا ، باشە و خراپەیان لەم ڕوانگەیەوە دەپێون ، تەنانەت ھەندێک جار پزیشکەکان ئاگاداری ھەندێک ئاگاداری دەکەنەوە کە زیان بەخشە ، کەچی نەخۆشە و خۆی ناگرێت و دەروونی زاڵە و ئەنجامی دەدات ، زۆرێک لەو کەسانەی دڵیان نەخۆشە گوێ بە سەلامەتی دڵیان نادەن و ھەمیشە حەزو ئارەزوەکانیان تێردەکەن و ھەرچەندە زیان بەخشیش بێت بۆیان .

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ناکرێت خۆشەویستی باڵا لەگەڵ خۆشەویستی تردا لە یەک دڵ دا کۆبکەیتەوە ، بەلکو دەبێت دڵ خاڵی و پاک و ساف و یەکلا بێت بۆ خۆشەویستی باڵا ، کە خۆشەویستی خوای گەورەیە ، واتە خۆشەویستی دوو دژ لە یەک کاتدا وە لە یەک دڵ دا کۆنابێتەوە و مەحاڵە .

پێویستە یەکتایی خوا بپارێزیت لە خۆشەویستی دا ، وە نابێت ھاوەڵ و ھاوبەشی بۆ بڕیار بدرێت لە خۆشەویستی دا ، بە تایبەتی کە خوا گەورە بەھەموو شێوەیەک ھاوبەشت ڕەت دەکاتەوە لە پەرستن و تاکی خۆشەویستی دا .

کەواتە دڵمان خالی بکەینەوە بۆ سێ ئەرکی گەورە :

(١) خۆشویستنی خوای تاک و تەنھا .

(٢) ڕقمان لە ھەموو شتێک ببێتەوە کە ببێتە مایەی لەناوبردنی خۆشەویستی خوا .

(٣) ھەر شتێکمان خۆش ویست لەبەر ڕەزامەندی خوا خۆشمان بوێت .

خۆشەویستی بێجگە لە خوا مایەی نەھامەتی و سزای دونیا و بەرزەخ و قیامەتە ، بەڵام خۆشویستنی خوا مایەی حەوانەوەی دڵ و دەروون و پاراستنی دونیا و بەرزەخ و قیامەتە .... )) الداء و الدواء

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر عاشق ھیچ ڕێگای نەبوو بۆ ئەوەی بگات بە خۆشەویستەکەی لە ڕووی شەرع و قەدەرەوە ، ڕێگری ھەبوو لەم دوو ڕووەوە ئەوا چارەسەر ئەمانەن :

یەکەم // دەرمان ئەوەیە خۆی لێ داببڕێت و چارەسەری ئەوەیە نەفسی خۆی لێ بێ ئومێد بکات ، چونکە نەفس کەی بێ ئومێد بوو لە شتێک ئیسراحەت دەکات و ئاوڕی لێ نادەتەوە .

دووەم // ئەگەر نەخۆشی عیشق بەردەوام بوو لەگەڵ بێ ئومێد بوون ، ئەوا سروشتی تووشی لادانێکی تووند بووە ، دەبێت نقل بێت بۆ چارەسەرێکی تر ئەویش چارەسەری عەقلە ، ئەویش ئەوەیە بزانێت دڵ پەیوەست بوون بە شتێک کە ھیچ ئومێد نییە بۆ بەدەست ھێنانی جۆرێکە لە شێتی ، خاوەنەکەی وەک ئەوە وایە کە عاشقی خۆر بووبێت ، ڕوحەکەی پەیوەستە بە بەرزی و بەدەوری خولانەوەی ، ئەمەیان دیارە لای خاوەن عەقلەکان و ژیرەکان کە ئەمە لە کۆمەلەی شێتەکانە .

سێیەم // ئەگەر نەفسی تۆ ئەم دەرمانەشی قبول نەکرد ، ئەوا بیر لە خراپە و شتە ناشرینەکانی خۆشەویستەکەت بکەوە ، وە ئەو شتانەی وات لێ دەکات لێت دوور بخاتەوە ، چونکە ئەگەر داوای بکەی و لێی ورد ببیتەوە ھەست بە چەندین شتی باش و جوانی دەکەیت ، پرسیار لە دراوسێی بکە لەوەی شاراوەیە ، چونکە شتی باش و جوانی ئافرەت ڕات دەکێشیت بۆ خۆش ویستنی و داوا کردنی ، وە شتی خراپ و ناشرینی دوورت دەخاتەوە لێی ، .....

چوارەم // ئەگەر ھیچ لەم دەرمانانە چارەسەر نەبوون ئەوا تۆ ھیچت نەماوە ئیلا گەڕانەوەیەکی ڕاست بۆ لای ئەوەی کە بە ھانای تەنگانە و لێ قەماوەوە دێت ، نەفسی خۆت بخە بەردەم خوای گەورە و لە دلەوە دوعای لێ بکەو خۆتی بۆ زەلیل بکە . )) "زاد المعاد" (4/251) .

قورئانی پیرۆز زۆر بە وردی باس لە خۆشەویستی دروست و نادروست دەکات و نموونە و چیڕۆکی لەسەر دەھێنێتەوە ، ھەروەھا سیفات و ئاکاری ھەردووکیان دەخاتە ڕوو ، پاشەڕۆژی ھەر یەکەیان دەست نیشان دەکات لە دونیا و قیامەت دا ، وە سەرجەم بڕیار و فەرمانەکانی ھانی خۆشویستنی پاک و پوخت دەدات تەنھا بۆ خوای گەورە و بەدوور گرتن لە ھاوبەشی بڕیار دان بۆی .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام