سەردێری پرسیار:کچێکم خۆش دەوێ چی بکەم بۆ ڕزگار بوون لەم دەردە ، چونکە گەیشتنمان بە یەک زۆر زەحمەتە ؟

بەرواری دانان :2018-10-08 کۆدی پرسیار:437

پرسیار:

پرسیار // کچێکم خۆش دەوێ چی بکەم بۆ ڕزگار بوون لەم دەردە ، چونکە گەیشتنمان بە یەک زۆر زەحمەتە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن خۆشەویستی دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم / خۆشەویستیێک مرۆڤ ھۆکاری تووش بوونی نەبێت ھیچی لەسەر نییە تاوانبار نابێت ، وەک ئەوەی کچێک ببینێت لە ناکاو وە خۆشەویستی ئەو کچە بکەوێتە ناو دڵی بێ ئەوەی نەزەر دووبارە بکاتەوەو تەوقەی لەگەڵ بکات و بە تەنیا لەگەڵی بمێنێتەوەو قسەی خۆشەویستی لەگەڵی بکات .

حالەتی دووەم / خۆشەویستیێک مرۆڤ ھۆکاری تووش بوونی بێت ئەمەیان حەڕامە و تاوانبار دەبێت ، وەک دووبارە کردنەوەی نەزەر یان تێکەڵ بوون یان نامە بۆ یەکتر ناردن یان قسە لەگەڵ یەکتر کردن .

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر خۆشەویستی دروست بوو بە ھۆکارێک کە قەدەغەکراو نەبوو ، ئەوا لۆمەی لێ ناکرێت ، وەک کەسێک خێزانی خۆی خۆش دەوێت و یان جارییەی خۆی خۆش دەوێت و لێی جیابووەوە بەلام خۆشەویستی ھەر ماوەو جیا نەبۆتەوە ، ھەروەھا ئەگەر تووشی نەزەرێکی لە ناکاو بوو و پاشان ڕووی وەرگێڕا و وە خۆشەویستی لە دڵی جێگیر بوو بێ ویستی خۆی ئەوا دەبێت ھەولی لادانی بکات . )) " روضة المحبين " ص 147

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر عاشق ھیچ ڕێگای نەبوو بۆ ئەوەی بگات بە خۆشەویستەکەی لە ڕووی شەرع و قەدەرەوە ، ڕێگری ھەبوو لەم دوو ڕووەوە ئەوا چارەسەر ئەمانەن :

یەکەم // دەرمان ئەوەیە خۆی لێ داببڕێت و چارەسەری ئەوەیە نەفسی خۆی لێ بێ ئومێد بکات ، چونکە نەفس کەی بێ ئومێد بوو لە شتێک ئیسراحەت دەکات و ئاوڕی لێ نادەتەوە .

دووەم // ئەگەر نەخۆشی عیشق بەردەوام بوو لەگەڵ بێ ئومێد بوون ، ئەوا سروشتی تووشی لادانێکی تووند بووە ، دەبێت نقل بێت بۆ چارەسەرێکی تر ئەویش چارەسەری عەقلە ، ئەویش ئەوەیە بزانێت دڵ پەیوەست بوون بە شتێک کە ھیچ ئومێد نییە بۆ بەدەست ھێنانی جۆرێکە لە شێتی ، خاوەنەکەی وەک ئەوە وایە کە عاشقی خۆر بووبێت ، ڕوحەکەی پەیوەستە بە بەرزی و بەدەوری خولانەوەی ، ئەمەیان دیارە لای خاوەم عەقلەکان و ژیرەکان کە ئەمە لە کۆمەلەی شێتەکانە .

سێیەم // ئەگەر نەفسی تۆ ئەم دەرمانەشی قبول نەکرد ، ئەوا بیر لە خراپە و شتە ناشرینەکانی خۆشەویستەکەت بکەوە ، وە ئەو شتانەی وات لێ دەکات لێت دوور بخاتەوە ، چونکە ئەگەر داوای بکەی و لێی ورد ببیتەوە ھەست بە چەندین شتی باش و جوانی دەکەیت ، پرسیار لە دراوسێی بکە لەوەی شاراوەیە ، چونکە شتی باش و جوانی ئافرەت ڕات دەکێشیت بۆ خۆش ویستنی و داوا کردنی ، وە شتی خراپ و ناشرینی دوورت دەخاتەوە لێی ، .....

چوارەم // ئەگەر ھیچ لەم دەرمانانە چارەسەر نەبوون ئەوا تۆ ھیچت نەماوە ئیلا گەڕانەوەیەکی ڕاست بۆ لای ئەوەی کە بە ھانای تەنگانە و لێ قەماو دێت ، نەفسی خۆت بخە بەردەم خوای گەورە و لە دلەوە دوعای لێ بکەو خۆتی بۆ زەلیل بکە . )) "زاد المعاد" (4/251) .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پیاو ئەگەر دلی پەیوەست بوو بە ئافرەت " خێزانی " کەچی بۆی ڕێگەپێدراوە ، دلی وەک ئەسیر لێی دێت خێزانی ھەلسوکەوتی پێی دەکات چۆن بییەوێت ، لە ڕووکەشدا پیاو گەورەی خێزانی خۆیەتی چونکە پیاویەتی ، لە ڕاستیشدا ئەسیر و بەندەی خێزانی خۆیەتی ، .....

ئازادی ڕاستەقینە ئازادی دڵە ، بەندایەتی بەندایەتی دڵە ، ھەروەک چۆن دەولەمەندی دەولەمەندی نەفسە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " ليس الغنى عن كثرة العرض وإنما الغنى غنى النفس " واتە : دەولەمەندی ئەوە نییە دەولەمەند بیت لە شت و کەل و پەل و مال ، بەلکو دەولەمەندی دەولەمەندی نەفسە ، ...... )) مجموع الفتاوى " (10/185-186) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام