پرسیار // ئایا دروستە دوعا ڕەحمەت و لێ خۆش بوون بۆ کافری زیندوو بکەیت ؟
وەلام // زانایان دەلێن دوعای ڕەحمەت و لێ خۆش بوون کردن بۆ کافر دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم // ئەگەر کافرەکە مردوو بێت ، ئەمەیان دروست نییە دوعای ڕەحمەت و لێ خۆش بوون بۆی بکەیت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( داوای لێ خۆش بوون کردن بۆ کافر دروست نییە بە بەلگەی کتاب و سونەت و یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) "مجموع الفتاوى " ( 12 / 489 ) .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژ کردن لەسەر کافر و دوعا کردن بۆی بۆ لێ خۆش بوون حەڕامە بە دەقی قورئان و یەک دەنگی ھەموو زانایان )) " المجموع " ( 5 / 119 ) .
حالەتی دووەم // ئەگەر کافرەکە زیندوو بێت ، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لە نێوان زانايان دوو وتە ھەیە :
یەکەم / ھەندێک زانا دەلێن دروستە دوعای ڕەحمەت و لێ خۆش بوون بۆ کافری زیندوو بکەیت .
دووەم / ھەندێک زانای تر دەلێن دروست نییە دوعای ڕەحمەت و لێ خۆش بوون بۆ کافری زیندوو بکەیت .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە دوعای ڕەحمەت و لێ خۆش بوون بۆ کافری زیندوو زۆر وتە ھەیە زانایان وتەیان ھەیە کە دروستە ، نەک مەبەست بە لێ خۆش بوون ئەوە بێت ئەگەر لەسەر شیرک و کوفر مرد بێت ، نەک ڕەحمی پێ ببات کەچی بگات بە خوا کافرە ، بەلکو دوعا کردن بۆی بۆ ئەوە بێت کە ھۆکار بێت بۆ لێ خۆش بووم و ڕەحم پێدا بردن بۆ ئەوەی تەوفیقی بدرێت بۆ ئیسلام ، ئەمە یەکێک لە ڕووەکانە لە وتەی خوای گەورە لەسەر زمانی ابراھیم سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت (( رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيراً مِنَ النَّاسِ فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ )) إبراهيم/ 36 ، وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( اللهُمَّ اِغْفِرْ لِقَوْمِي فَإِنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ) - رواه البخاري ( 3290 ) ومسلم ( ١٦٩٢) ، واتە : یا اللە لە تاوانی قەومی من خۆش ببە چونکە ئەوان نازانن . )) "مجموع الفتاوى " ( 12 / 489 ) .
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ " لەم ئایەتە نەی فەرموو : " فإنك عزيز حكيم " واتە : ئەگەر تۆ لێیان خۆش ببیت و وە ڕەحمیان پێ بکەیت بەوەی تەوفیقیان بدەیت لە شیرک بگەڕێنەوە بۆ یەکتاپەرستی وە لە سەرپێچی بۆ گوێڕایەلی ھەروەک فەرموودە ھاتووە دەفەرمووێت : " اللهُمَّ اِغْفِرْ لِقَوْمِي فَإِنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ " )) " مدارج السالكين " ( 1 / 36 ، 37 ) .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆر لە زانایان دەلێن ھیچی تێدا نییە و دروستە پیاو دوعا بۆ دایک و باوکی خۆی بکات ئەگەر کافر بن ، وە داوای لێ خۆش بوونی بۆی بکات ئەگەر زیندوو بن ، بەلام ئەگەر مرد بێت ئەوا ئومێد ئەوە بڕا و دوعای بۆ ناکرێت . )) "تفسير القرطبي " ( 8 / 274 ) .
باشتر وایە دوعای ھیدایەت بۆیان بکەیت ، ئەگەر دوعای ڕەحمەت بۆی بکەیت ھیچ ڕێگری نییە ئەگەر مەبەستت ڕەحم پێدا بردن بێت بۆ ھیدایەت و ئیسلام .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ