سەردێری پرسیار:تا چەند دروستە ئەوانەی قژیان لاوازە ھۆکار نەگرنە بەر بۆ بەھێز بوونی قژ بەلکو تەنا دوعا دەکەن ؟

بەرواری دانان :2018-10-09 کۆدی پرسیار:441

پرسیار:

پرسیار // تا چەند دروستە ئەوانەی قژیان لاوازە ھۆکار نەگرنە بەر بۆ بەھێز بوونی قژ بەلکو تەنا دوعا دەکەن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن هۆكار گرتنەبەر لە پشت بەستنە بە خوا ( توكیل علی الله ) ، لەپشت بەستن بە خوا نییە هۆكارەكان پشت گوێ بخەیت ، بەلكو دەبێت هۆكارەكان بگریتەبەر .

هەركەسێك بییەوێت دەربچێت لە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە یان کۆلێژ دەبێت بخوێنێت ، وە هەركەسێك بییەوی قژی بەهێز بێت دەبێت هۆكار بگرێتەبەر واتە دەرمان بەكاربهێنێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( چونكە هۆكار گرتنەبەر خێر رادەکێشێت و رێگرە لە شەر ، وە لە ئیمان بوونە بە خوا و حیكمەتی وە دژی توكل نییە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پێشەوای ئەوانەیە كە پشت بەخوا دەبەستن كەچی هۆكار شەرعی و قەدەری گرتۆتە بەر لەكاتی نوستن سورەت الاخلاص و المعوذتین خوێندووە ، وە لە جەنگیش درعی لەبەر كرووە وە خەندەقی لێ داوە لە دەوری مەدینە كاتێك هەندەێك لە موشریكەكان كۆبونەوە دژیان ......)) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج ۱ لاپەڕە ۱٠۲_۱٠۳

كەواتە ئەسل وایە هەردوو هۆكار بگرێتە بەر دوعا كردن و دەرمان بەكارهێنان بەلام ئەگەر تەنها دوعا بكەیت و دەرمان بەكار نەهێنی و كەمتەر خەمی بكەی هیچی تێدا نی یە چونکە ئەم دوعا كردنە گوناح نییە و زیادەڕەوی تێدا نییە .

قاری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نموونە دوعای تاوان بلێیت : یا الله بالادەستم بكەیت بەسەر كوشتنی فلانە كەس كە ئەو كەسە موسلمانە ، یان بلێیت : الله عەرەقم بە قسمەت بكەت ، یان یا الله لە فلانە كەس خۆشبە كە ئەو كەسە لە سەر كوفر مردووە ، یان یا الله فلان و فلان كەسی ئیماندار لە ناو ئاگر بهێلەوە هەتا هەتایی چەند نموونەی تری هاوشێوەی ئەمانە .)) مرقاة المفاتیح ج ٤ لاپەڕە ۱٥۲٥

دوعا كردن بۆ شتێک کە روویدا بێت و كۆتایی هاتبێت نابێت و دروست نییە چونکە زیادەڕەوی كردنە لە دوعا كردن دا ، نموونە : قوتابیەك كە دەرنەچووە لە تاقیكرنەوەی قوتابخانە دوای وەرگرتنی ئەنجام كە دەرنەچووە دوعا دەكات بۆ دەرچوون یان كەسێك مردووە دوعا بكەیت زیندوو بێتەوە وە دوعای تری هاوشێوەی ئەمانە .

عن عبد الله بن مغفل ٲنە قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: (( إنَّه سيكون في هذه الأمَّة قوم يعتدون في الطُّهور والدُّعاء)) اخرجە احمد (۱۷۲٥٤) ابو داود (۹٦) ، واتە : عبدالله كوری مغفل ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : گوێم لێ بوو لە پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لە سەربێت دەیفەرموو : خەلكانێك دێن لەم ئومەتەی من زیادەڕەویی دەكەن لە دووعا كرن و پاك و خاوێنی .

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زیادەڕەوی کردن لە دوعا کردندا هەندێک جار بە داوا كردنە لە شتێک كە یارمەتی دەربێت بۆ حەرام ، هەندێك جار داوای شتێک دەكات كە خوای گەورە بۆی ناكات وەك : مانەوە یان نەمردن بۆ هەتا هەتای ، یان دوا بكات لە سەری لابچێت پێویستیەكانی مروڤ لە خواردن و خواردنەوە ، یان داوا بكات غەیب بزانێت یان داوابكات لە معصومەكان بێت یان دوای مندال بكات بێ ژن ، دوعای تری هاوشێوەی ئەمانە كە زیادەڕەوییە لە دوعا كردن دا ، خوا گەورە خۆشی ناوێت و كەسی دوعاكەریشی خۆش ناوێت .)) مجموعە الفتاوی ج ۱٥ لاپەڕە ۲۲

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) موسلمان دەبێت دوعا بكات و هۆكاریش بگرێتە بەر ، هۆكار گرتنەبەر لە توكل خستنە سەر خوایە بەلكو تەرك كرنی هۆكار پێچەوانەی توکلە .

(۲) هیچی تێدانیە ئەگەر تەنها دوعا بكەیت بۆ قژ بەهێز بوون ئەگەر دەرمانیش بەكار نەهێنی ، چونکە دوعا كردنەكە هیچ تاوان تێدا نییە و زیادەڕەوی تێدا نییە .

(۳) نابێت زیادەڕەوی بكەیت لە دوعا کردندا .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام