سەردێری پرسیار:حوکمی قژ بۆیاغ کردن ؟

بەرواری دانان :2018-10-09 کۆدی پرسیار:442

پرسیار:

پرسیار // ئایە دروستە پیاو و ئافرەت قژیان بۆیاغ بکەن بە هەر ڕەنگێک ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن بەکارهێنانی بۆیاغ لە عادەتە و ئەسل وایە دروستە و حەلالە ، کەواتە دروستە قژ بۆیاغ بکرێت بە هەر بۆیاغێکی نوێی سەردەم ، وە بە هەر ڕەنگێک بێجگە لە ڕەش ، وە دروستە پیر و گەنج قژیان بۆیاغ بکەن ، مەرج نییە ئیلا بەتەمەندا بڕۆیت و قژت سپی بێت و ئەو کات بتوانی ڕەنگی بگۆڕیت ، بەلگە :

عن ابن عباس قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( یکون قوم یخضبون في اخر الزمان بالسواد كحواصل الحمام ، لا یریحون رائحة الجنة )) رواە ابو داود (٤۲۱۲) ، واتە : خەلکانێک دێن لە کۆتای زەمان قژی خۆیان ڕەش دەکەن وەک سینگی کۆتر ، ئەمانە بۆنی بەهەشت ناکەن .

(( کحوصل الحمام )) ٲی : کصدورها ، فٳنها تسود غالبا ، و ٲصل الحوصلة : المعدة ، والمراد هنا صدره الاسود ، قال الطیبي : معناە : کحواصل الحمام في الغالب ، لٲن حواصل بعض الحمامات لیست بسود .

پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ٳن الیهود والنصاری لایصبغون فخالفوهم )) واتە : جولەکە و گاور بۆیاغ ناکەن ئێوە پێچەوانەی ئەوان بکەن .

هەروەها ابو امامة دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت چوو بەلای هەندێک پیرەمێردی ئەنساری ڕیشیان سپی بوو ، وتی : ئەی کۆمەلی ئەنسار ڕیشی خۆتان سوور و زەرد بکەن پێچەوانەی ئەهلی کتاب بکەن ......)) رواە احمد (۲۱۷٨۰)

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەسل وایە بێجگە لە عیبادەت حەلالە ، لەسەر ئەمە دروستە ئافرەت قژی خۆی بۆیاغ بکات بە هەر ڕەنگێک کە بیەوێت ، بێجگە لە ڕەش نەبێت ، ئەمەیان دروست نییە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی : (( خۆتان بە دوور بگرن لە ڕەنگی ڕەش )) یان ئیلا بۆیاغێک بێت تایبەت بێت بە ئافرەتی کافر ئەمەشیان نابێت ، چونکە کەس ئەم بۆیاغە ناکات ئیلا ئەو ئافرەتە کافرە نەبێت ، لەوکاتە حەڕامە ئافرەت بۆیاغ بکات بەو ڕەنگە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک خۆی وەک هەر قەومێک بکات ئەوە لە ئەوانە ))

ئەگەر بۆیاغ کردن ئەم دووەی تێدا نەبوو :

ڕەشاتیەک سپی داپۆشێت و بزر بکات .

یان بۆیاغێک بێت تایبەت بێت بە ئافرەتەکانی کافر ، ئەسل وایە دروستە ، ئافرەت بۆ‌یاغ دەکات بەوەی کە بیەوێت )) نور علی الدرب

هەروەها دەفەرمووێت : (( بۆ بەکارهێنانی بۆیاغی کیمیاوی دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ لای دکتۆر ، ئایا ئەم بۆیاغە کاریگەری هەیە لەسەر سەر و پێست؟ نابێت بەکاری بهێنی ئەگەر جێگیر بوو کە زەرەری هەیە . )) نور علی الدرب

خەلکانێک دەلێن خۆ چوواندن بە کافرەکان بۆچی حەڕامە و حیکمەت لە حەرامی خۆ چوواندن بە کافر چییە :

(۱) خۆ چوواندن بە کافر نیشانەی ئەوەیە کە شێوەی کافر باشترە لە هی خۆی لەبەر ئەوە خۆی دەچوێنێت بەکافر ، کە ئەمەش نزیکە لە ڕەخنە گرتن لە دینی خواو ویستی خوا ، ژن کاتێک خۆی دەچوێنێت بە پیاو یان کافر وەک ئەوە وایە کە ڕەخنە بگرێت ، وە ڕازی نییە بەو شێوەی کە خوا دروستی کردووە ، وە خۆ چواندن بەکافر وەک ئەوەیە بلێیت شێوەی کافر باشترە لە هی موسلمان ، کەخوای گەورە فەرمانی کردووە لە سەر ئەم شێوەیە بمێنیتەوە.

(۲) خۆ چوواند بە کافرەکان نیشانەی لاوازی نەفسییە ، دینی ئیسلام ئەم لاوازییە قبول ناکات ئەگەر واش بێت ، چونکە ئەم خۆ چوواندنە ، وە دان پێدانانە و ئاشکرا کردنە لاوازی زیاتر دەکات وە بەهێزی کافرەکان زیاتر دەکات، هەر لەبەر ئەمەش ئەگەر مێژوو بخوێنیتەوە بیرمەندانی هەر قەومێک خۆیان نەچواندووە بە دوژمنەکەیان .

(۳) خۆ چوواندن بەکافرەکان خۆشەویستی بۆ کافرەکان و پشتگیری کردن لە کافرەکان لە دڵ موسلماندا دەچێنێت و زیاد دەکات ، کە فەرمان کراوە ڕقت لە کافر بێتەوە و وە پشتگیریان نەکەیت .

(٤) خۆ چوواندن بە کافرەکان لە ڕووکەش دا سەر دەکێشیت بۆ خۆ چوواندن لە ناخ دا واتە بیروباوەر .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام