سەردێری پرسیار:حوکمی پانتۆل لەبەر کردن بۆ ئافرەت ؟

بەرواری دانان :2018-10-09 کۆدی پرسیار:443

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت پانتۆل لەبەر بكات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن لەبەرکردنی پانتۆل دوو حالەتی هەیە :

حالەتی یەكەم :_ ئافرەت پانتۆل لەبەر بكات بێ ئەوەی عەبای لەبەر بێت ، وە بچێتە دەرەوە پیاوی بێگانە ببینن ، ئەمەیان حەرامە چونكە جوانی خۆی دەرخستووەو عەورەتی خۆ دانەپۆشیوە بەو شێوەیەی کە شەرع داوای لی كردوویەتی .

زانایانی الجنة الدائمة دەلێن : (( واجبە لە سەر ئافرەت خۆی داپۆشێت لە بێگانە بە حیجابێکی شەرعی نەك حیجاب یان جل و بەرگێكی جوانی ، چونكە دەرچوونی ئافرەت بە جل و بەرگی جوانی و فیتنەیە و نابێت ئەگەر بەرووكەش حیجابیش بێت ، لەوانە کە دروست نییە لەبەر كردنی پانتۆل لە جیاتی جل و بەرگێک كە دات بپۆشێ )) . فتاوی الجنة الدائمة ج۱۷ لاپەڕە ۱۷٤ .

ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پانتۆل وەسفی قاچی ئافرەت دەكات وە وەسفی زگ و تەنیشتی دەكات ، چونكە تەسكە لەبەر كردنی پانتۆل بۆ ئافرەتان دەكەوێتە ژێر ئەم فەرموودەیە {عنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم : " صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا : قَوْمٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ ، وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ ، مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ ، رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ ، لاَ يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلاَ يَجِدْنَ رِيحَهَا ، وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا " [ رواه مسلم ]})) مجموعە الفتاوی ابن عثیمین ج۱۲ لاپەڕە ۲۸٥

حالەتی دووەم :_ ئافرەت پانتۆل لەبەر دەكات لە ژێرەوەی عەبا یان پانتۆلی لەبەر دەكات بە تەنیایە یان تەنیا ھاوسەری لە لایەتی ، بەلام لە لای مەحرەمەكان ئەمە نەكرێت باشترە بۆ ئەوەی فیتنە دروست نەبێت .

عبدالرزاق عفیفی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئافرەت پانتۆل لەبەر بكات وە لە سەر پانتول جل و بەرگ لەبەر بكات و خۆی داپۆشێت ئەوە خۆ چوواندن نییە بە پیاوان مادەم پانتۆلی لەبەر كرد بێت لە ژێرەوەی جل و بەرگ ))فتاوی الشيخ عبدالرزاق عفیفى لاپەڕە ٥۷۳

هەندێک زانا دەلێن پیاو پانتۆل لەبەر دەكات مانای ئەوە نییە بەهەمو شێوەیەک لە سەر ئافرەت حەرامە چونکە خۆ چوواندنە بە پیاو ، بەلكو ئەو كاتە حەرامە ئافرەت پانتۆل لەبەر بكات ئەگەر هی پیاوان بێت ، وە هەروەها بۆ پیاوانیش حەڕامە پانتۆلی ئافرەتان لەبەر بکات بە بەلگەی :

وعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ : ( لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الرَّجُلَ يَلْبَسُ لِبْسَةَ الْمَرْأَةِ وَالْمَرْأَةَ تَلْبَسُ لِبْسَةَ الرَّجُلِ ) رواه أبو داود(4098) وصححه الشيخ الألباني رحمه الله .

واتە : پێغەمبەر خوا درود و سەلامی خوای لەسەر بێت نەفرەتی لەو پیاوانەی كردووە كە ئەو جل و بەرگە لەبەر دەكات كە ئافرەت لەبەری دەكات ، وە نەفرەتی لەو ئافرەتەش كردووە كە ئەو جل و بەرگە لەبەر دەكات كە پیاو لەبەری دەکات .

ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی من دەبینم لەبەر كردنی پانتۆل بۆ ئافرەت حەڕامە لەبەر دوو هۆكار :

(أ) خۆ چواندنە بە پیاو ، ....

(ب) سەردەکێشن بو لەبەر كردنی پانتۆلی تەسك بە جۆرێک لاشەی بەدیار بكەویت ، ........

ئەگەر پیاو پانتۆلی لەبەر بكات مروڤ خەجالەت دەبێت هەندێك جار چونکە رانی یان ئەندامی تری بەدیار دەكەوێت ئەی چۆن دەبێت ئافرەت لەبەری بكات من وای نابینم پانتۆل بۆ ئافرەت دروست بێت نە لە مالەوە نە لە دەرەوەی مال ))

پوختەی وەلامی زانایان دەلێت :

(۱) حەرامە ئافرەت پانتۆل لەبەر بكات بێ ئەوەی عەبای لەبەر بێت چونكە :

(أ) جوانی خۆی دەرخستووە خۆی دانەپۆشیوە بەو شێوەی کە شەرع دوای لێكردووە .

(ب) خۆ چوواندنە بە ئافرەتی كافر و خراپ .

(۲) دروستە ئافرەت پانتول لەبەر بكات لە ژێرەوەی عەبا یان لە مالەوە بۆ پیاوەكەی خۆی یان دروستە ئافرەت پانتۆل لەبەر بكات بەم مەرجانە :

(ٲ) پانتول لەبەر بكات لە ژێرەوەی عەبا .

(ب) خۆ چوواندن نەبێت بە پانتولی پیاوان .

(ج) مەبەستی پی خۆ چوواندن نەبێت بە ئافرەتانی کافر .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام