پرسیار // حوکمی جل و بەرگ سەلیبی لەسەر بێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن ھەر جل و بەرگێک سەلیبی لەسەر بێت واجبە لابدرێت ، بەلگە :
عن عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا (( أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمْ يَكُنْ يَتْرُكُ فِي بَيْتِهِ شَيْئًا فِيهِ تَصَالِيبُ إِلَّا نَقَضَهُ)) رواە البخاري (5952) .
واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ھیچ شتێکی لە ماڵی خۆی بەجێ نەھێشتووە لە وێنەی سەلیب ئیلا سەلیبەکەی لاداوە و جل و بەرگەکەش ماوە .
کەواتە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وێنەی سەلیبی لاداوە و پارێزگاری لە تەوحیدی کردووە ، بۆ ئەوەی موسلمانان دوور بن لە خۆ چوواندن بە کافرەکان .
زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( دروست کردنی سەلیب حەڕامە جا چ شێوەی لاشە بێت یان نەخش بێت یان وێنە یان بێجگە لە ئەمانە ، لەسەر دیوار و مافور و ھەر شتێکی تر ، نابێت بھێنیتە ناو مزگەوت و ماڵ و شوێنی فێرکردن و قوتابخانە و معھد و شوێنی تر ، وە نابێت بمێنێتەوە و دەبێت لابدرێت ، لادانەکەی دەبێت بە شکاندن بێت یان سڕینەوە و یان نەھێشتنی و شێوازی تری لادان ، نابێت كڕین و فرۆشتنی پێ بکەیت ، وە نابێت نوێژی لەسەر بکەیت . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (3/437) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ