سەردێری پرسیار:حوکمی قژ کورت کردن بۆ ئافرەت ؟

بەرواری دانان :2018-10-09 کۆدی پرسیار:446

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت قژی خۆی کورت بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن قژ کورت کردنی ئافرەت سێ حالەتە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر قژ کورت کردنێک بێت وەک هی پیاو ، وە نییەتی خۆ چوواندنی بە پیاوی هەبێت یان نەبێت هەردووکیان نابێت و حەڕامە ، چونکە خۆ چوواندن بە پیاو حەڕامە ئەگەر نییەتیشی لەگەل نەبێت ، بەلگە :

عن ابن عباس رضی الله عنهما قال : (( لعن رسول اللە صلی الله علیه وسلم المتشبهین من الرجال بالنساء و المتشبهات من النساء بالرجال )) رواە البخاری (٥٨٨٥) .

واتە : پێغەمبەری سەلامی خوای لێ بێت نەفرەتی لەو پیاوانە کردووە کە خۆیان دەچووێنن بە ئافرەت ، وە لەو ئافرەتانەش کردووە کە خۆیان دەچووێنن بە پیاو .

لەم فەرموودەیە باسی نییەتی نەکردووە بەلکو باسی ڕووکەشی کردووە ( ظاهر ) ، هەروەها ئەگەر نییەتی خۆ چوواندنیشی هەبێت تاوانی گەورەترە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت ئەوە بزانرێت ئەگەر خۆ چوواندن دروست بوو نابێت حەڕامە ، مەرج نییە ئیلا نییەتی لەگەل بێت ، چونکە چوواندنی شێوەیەک لەسەر شێوەیەکی تر مەرج نییە نییەتی لەگەل بێت ، هەر کاتێک چوواندن روویدا بەجۆرێکی حەڕام ئەوە حەڕامە جا نییەتی خۆ چوواندی هەبێت یان نەبێت .

زۆرێک لە خەلکی وا تێگەیشتوون خۆ چوواندنی حەڕام دەبێت ئیلا ئەگەر نییەتی لەگەل بێت ، کە ئەمە هەلەیە ....)) فتاوی نور علی الدرب

حالەتی دووەم : ئەگەر پرچ کورت کردن خۆ چوواندن بێت بە کافرەکان نابێت حەڕامە ، بەلگە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من تشبە بقوم فهو منهم )) واتە : هەر کەسێک خۆی بچووێنێ بە هەر قەومێک ئەوە لە ئەوانە .

حالەتی سێیەم : قژ کورت کردنێک بێت وەک پیاو نییە وە خۆ چوواندن بە کافرەکانیش نییە ، ئەمەیان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سێ وتە هەیە :

وتەی یەکەم // هەندێک زانا دەلێن حەڕامە ، بەلگە :

(۱) خۆ چوواندن بە پیاوی تێدایە ، وە خۆ چوواندنیش حەڕامە .

وتەی دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن باش نییە ، بەلگە :

(۱) نزیکە لە خۆ چوواندن بە پیاو لەبەر ئەوە باش نییە ، هەروەها قژ جوانییە بۆ ئافرەت .

وتەی سێیەم // هەندێک زانای تر دەلێن دروستە ، بەلگە :

(۱) ئەسل وایە دروستە قژ کورت بکرێت ئەگەر سەرپێچی تێدا نەبێت ، وەک خۆ چوواندن بە پیاو یان ئافرەتی کافری خراپ .

(۲) عن ٲبي سلمة بن عبدالرحمان قال : (( وکان ٲزواج النبي صلی الله علیه وسلم یٲخذن من رءوسهن حتی تکون کالوفرة )) رواە مسلم ( ۳۲۰) ، واتە : خێزانەکانی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پرچی خۆیان دەبڕی وەک الوفرة .

(( كالوفرة )) وهي الشعر ما كان ٳلی الاذنین ، ولا یجاوزهما .

ابن عثیمین ڕەحمەحی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانایان دەلێن : هۆکارەکەی ئافرەت ئەگەر قژی درێژ بێت ئەوە مرغوبە بۆ شوو کردن ، لەوە تەواوی جوانی ئافرەت دیار دەبێت ، خێزانەکانی قژی خۆیان کورت کرد بۆ ئەوەی بەرەئەتی خۆیان دەرببڕن کە ئارەزوویان لە شوو کردنەوە نییە دوای مردنی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، وە بۆ ڕاستی و دلنیاکردنەوەی ئەوە کە حەڕامە شوو بکەنەوە دوای مردنی پێغەمبەر کە خوای گەوڕە فەرموویەتی ............

ئەگەر قژ کورت کردن بگاتە ڕادەی خۆ چوواندن بە پیاو حەڕامە ئەگەر نا دروستە ئەمە وتەی ڕاستە ، ............

بەلام واز لە قژ هێنان باشترە و جوانترە ، وە پارێزەرترە بۆ جیاوازی ، وە دوورترە لە خۆ چوواندن بە پیاو ، هەروەها دوورترە لەو داب و نەریتانەی کە بۆ ئێمەیان هێناوە بێجگە لە ئێمە ، لەبەر ئەوە ئەوانەی پێش ئێمە بە تەواوی و جوانی ئافرەتیان دەبینی قژ درێژی .........)) شرح مسلم ج۲ لاپەڕە ۳٥ـــ۳٦

هەروەها ابن عثیمین دەفەرمووێت : (( قژ کورت کردن نەگاتە ڕادەی چوواندن بە پیاو و ئافرەتانی خراپ کافر دروستە و هیچی تێدا نییە )) فتاوی نور علی الدرب

کەواتە زانایان دەلێن حەڕامە ئافرەت قژی کورت بکات ئەگەر :

(۱) بۆ ئەوەی بێت کە خەلکی نامەحرەم قژی ببینن .

(۲) ئەگەر بۆ خۆ چوواندن بێت بە کافرەکان یان خراپەکاران .

(۳) هەروەها هەندێک دەلێن ئەگەر بێ ویستی پیاوی خۆی کورت بکات .

(٤) ئەگەر کورت کردن بگاتە ڕادەی خۆ چوواندن بە پیاو .

وە دەلێن دروستە قژی کورت بکات ئەگەر خۆ چوواندن نەبێت بە پیاو و ئافرەتی خراپی کافر ، وە باشتریش وایە پرس بە پیاوی بکات ، وە هەندێک دەلێن باشتریش وایە قژی کورت نەکات چونکە جوانترە بۆ ئافرەت و دوورترە لە خۆ چوواندن .واللە ٲعلم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام