پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت برۆی ڕەنگ بکات ؟ ھەروەھا دروستە برۆ زەرد بکەیت بۆ ئەوەی باریک دیار بکەوێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن برۆ ڕەنگ کردنی ئافرەت ئەم چوار حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // ئافرەت برۆی ڕەنگ دەکات بە ڕەنگێک کە برۆی باریک نابێت و لە ڕەنگی پێستی نییە ، وە ڕەنگێکی عادەتی خەلکە و وە خۆ چواندن نییە بە کافرەکان ، ئەمەیان دروستە .
حالەتی دووەم // ئافرەت برۆی ڕەنگ دەکات بە ڕەنگێک وەک ئەوانە لێی دێت کە برۆی باریک کردووە یان برۆی دەرھێناوە ، وەک ئەوەی برۆ ڕەنگ دەکات بە ڕەنگێکی وەک پێست ، یان بەو ڕەنگە تەنھا سەرەوە و خوارەوەی برۆ ڕەنگ دەکات بۆ ئەوەی باریک دیار بکەوێت ، ئەمەیان باشتر وایە نەکرێت ئەگەر بلێی حەڕامە باشترە.
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاریان لێ کرد : ئایا دروستە برۆ ڕەنگ بکرێت بە ڕەنگێک وەک ڕەنگی پێست وایە ، بۆ زانیاری ئافرەت دوای ڕەنگ کردن وەک ئەوانە لێی دێت کە برۆیان دەرھێناوە ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە چونکە ئەمە تەنھا ڕەنگ کردنی برۆیە ))
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە چونکە ئەسل وایە ئەمانە ڕێگە پێدراون ئیلا بەلگە ھاتبێت بۆ حەڕامی یان کەراھەت لە قورئان و سونەت . ))
بەلام ھەندێک زانا دەلێن حەڕامە چونکە خۆ چوواندنە بە ئەوانەی کە برۆ باریک دەکەن یان دەردەھێنن ، ھەروەھا فیل کردنە برۆ دەرناھێنێت بەلام ڕێگایێکی تر ھەلدەبژێرێ بێ ئەوەی برۆ دەربھێنێت ئەویش ڕەنگ کردنە بەو شێوەیە کە ھەمان شێوەی ئەوانەی ھەیە کە برۆیان دەردەھێنن .
کەواتە لەسەر وتەی ئەمانە خۆ چوواندن بە حەڕام حەڕامە ، خۆ چوواندن بەوانەی کە برۆ باریک دەکەن یان دەردەھێنن حەڕامە .
حالەتی سێیەم // ئافرەت برۆی ڕەنگ دەکات بە ڕەنگێک کە کەس ئەو ڕەنگە لێی نادات ، دەلێن ئەمە نابێت چونکە دەکەوێتە ژێر ئەوە فەرموودەیە کە نابێت جل و بەرگێک لەبەر بکەیت بۆ بەناوبانگ بوون بێت .
عن ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( مَنْ لَبِسَ ثَوْبَ شُهْرَةٍ فِي الدُّنْيَا أَلْبَسَهُ اللَّهُ ثَوْبَ مَذَلَّةٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ) . رواه أبو داود (4029) والنسائي في "السنن الكبرى" (5/460) وابن ماجه (3606) وأحمد في "المسند" (2/92) وغيرهم ، وحسنه الألباني والأرناؤوط .
واتە : ھەر کەسێک جل و بەرگێک ناوبانگ لەبەر بکات ، خوای گەورە ڕۆژی قیامەت جل و بەرگی زەلیلی لەبەری دەکات .
خاوەنی عون المعبود دەفەرمووێت : (( ابن رسلان دەلێت : چونکە جل و بەرگی ناوبانگی لەبەر کردووە بۆ ئەوەی پێی بە عیزەت ببێت ، وە فەخر و شانازی بەسەر خەلکەوە باکات ، وە خوای گەورە جل و بەرگی زەلیلی لەبەری دەکات ڕۆژی قیامەت بۆ ئەوەی بەناو بانگ بێت و بە کەم دیار بکەوێت ، سزا دانەکە لە جنسی تاوانەکەیە . )) عون المعبود ج١١ لاپەڕە ٦٣
حالەتی چوارەم / ئافرەت ڕەنگ دەکات بە ڕەنگێک کە خۆ چوواندنە بە کافرەکان ، ئەمەیان دروست نییە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ