پرسیار // ئایا دروستە دەرزی بەکار بھێنی بۆ لاچوونی چورچی و لۆچی دەم و چاو ؟
وەلام // زانایان دەلێن چەندین بەلگەی ڕوون و ئاشکرا ھاتوون کە گۆڕینی دروست کراوی خوا حەڕامە ، بەلام گۆڕینێک جێگیر ببێت و بمێنێتەوە لانەچێت ئەمەیان حەڕامە ، ئەگەر گۆڕینەکە کاتی بێت دروستە .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمەیان کە نەھی لی کراوە ئەوەیە کە دەمێنێتەوە ، چونکە لە گۆڕینی دروست کراوی خوای گەورەیە ، بەلام ئەگەر گۆڕینکارییەک نەمێنێتەوە وەک بەکارھێنانی کل و ئەو شتانەی ئافرەت خۆی پێ دەڕازێنێتەوە زانایان ڕێگەیان داوە پێی . )) " تفسير القرطبي " (5/393).
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کرا : ئێستا دەرمان ھەن ئافرەتی پێست ئەسمەر دەگۆڕێت بۆ سپی ، ئایا دەرمانی پێی بدەین یان پێدانی ئەم جۆرە دەرمانە حەڕامە ، دەکەوێتە ژێر بابەتی گۆڕینی دروست کراوی خوا ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( بەلێ حەڕامە ، مادەم ڕەنگی پێست دەگۆڕێت بە گۆڕینێکی جێگیر " واتە بەردەوام نەک کاتی وەک کل و شتی تری وەک ئەمانە " چونکە وەک وشم وایە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەفرەتی لێ کردووە (( لعن النبي صلى الله عليه وسلم الواشمة والمستوشمة )) ، بەلام ئەگەر بۆ لادانی عەیب بێت ئەگەر پێستی ڕەش ببێت وەک عەیب بەدیار کەوتبێت ، مرۆڤ بەکارھێنا بۆ لادانی عەیب ، ئەمەیان دروستە .... )) "فتاوى نور على الدرب" .
زانایان دەلێن جوانکاری دروستە لەم حالەتانە :
حالەتی یەکەم / ئەگەر جوانکاری چارەسەر بێت بۆ دەرد یان لابردنی عەیب ، بەلگە :
عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ طَرَفَةَ ( أَنَّ جَدَّهُ عَرْفَجَةَ بْنَ أَسْعَدَ قُطِعَ أَنْفُهُ يَوْمَ الْكُلَابِ ، فَاتَّخَذَ أَنْفًا مِنْ وَرِقٍ [فضة] فَأَنْتَنَ عَلَيْهِ فَأَمَرَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَاتَّخَذَ أَنْفًا مِنْ ذَهَبٍ ) روى أبو داود (4232) والترمذي (1770) والنسائي (5161) ، والحديث حسنه الألباني في صحيح أبي داود .
واتە : باپیری عرفجەی کوڕی أسعد لوتی بڕدرا ڕۆژی کلاب ، لوتێکی زیوی دانا بۆنی گرت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی پێ کرد لوتێکی زێڕی دانا .
عن ابْنِ مَسْعُودٍ رضي الله عنه قال : ( سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ النَّامِصَةِ وَالْوَاشِرَةِ وَالْوَاصِلَةِ وَالْوَاشِمَةِ إِلَّا مِنْ دَاءٍ ) أحمد (3945) ، وقال الشيخ أحمد شاكر : إسناده صحيح .
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " إلا من داء " ماناکەی ئەوە دەگەیەنێت حەڕامییەکەی تایبەتە بەو حالەتەی ئەگەر بۆ جوانی بێت نەک لەبەر نەخۆشی ، چونکە ئەگەر بۆ نەخۆشی بێت حەڕام نییە . )) "نيل الأوطار" (6/229).
حالەتی دووەم / ئەگەر جوانکارییەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت نەک بەردەوام و جێگیر بێت ، وەک : بەکارھێنانی کل بۆ چاو یان عەدەسە یان دەرمان بۆ سپی کردنی روخسار یان لێو سوور کردن یان ھەر ڕەنگێکی تر .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ