پرسیار // ئایا دروستە دوعا بۆ کافر بکەیت لە دونیا لەش ساغ بێت و رزقی زۆر بێت و تەمەن درێژ بێت ؟ ئایا ئەگەر دوعا بۆیان بکەیت داخلی پشتگیری کردن لە کافرەکان نابێت ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سێ وتە هەیە :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن دروستە دوعا بو کافر بکەیت بەم شێوەیە ، بەلام نابێت کافری حەربی بێت ، واتە شەڕ دژی موسلمانان بکات .
دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن ئەگەر سوودی هەبێت دڵی کافر ڕابکێشیت بۆ ئیسلام دروستە .
سێیەم / هەندێک زانای تر دەلێن بە ھیچ شێوەتەک نابێت دوعا بو کاروباری دونیا بۆ کافر بکەیت .
بەلگەی بۆ ئەوانەیی دەلێن دروستە :
(١) فەرموودەی ئەنەسی کوری مالک دەلێت : جولەکەیێک ئاوی دا بە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، فەرمووی : ((جملك الله )) واتە : خوا جوانت بکات ، دەلێن ئەم پیاوە هەتا مرد هەر جوان بوو پیر نەبوو .
(٢) فەرموودەی ئەبو موسی رواە ابوداود (٥۰۳٨) ، ترمذی (۲۷۳۹) دەلێت : جولەکە دەپژمین لەلای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئومێدیان وا بوو دوعای ڕەحمەتی بۆ بکات بەلام پێغەمبەر فەرمووی : (( یهدیکم اللە ویصلح بالكم )) واتە: خوای گەورە ڕێنموویتان بکات وە ((یصلح الكم )) سێ وتە هەن:
یەکەم : ھەندێک زانا دەلێن : (( بالکم )) واتە قلب ، واتە دڵتان چاک بکات .
دووەم : هەندێک زانای تر دەلێن : (( بالکم )) واتە : رخاء العیش ، واتە ڕزق و ڕۆزی بەرفراوان بوون، بەلگه سەرەتای فەرموودەکە دەلێت : (( یهدیکم اللە )) خوا هیدایەتی ئێوە بدات ، باسی دڵ کرا چونکە هیدایەت پەیوەندی بە دڵەوە هەیە لە دڵە ، دواتر باسی کاروباری دونیا کرا کە ((بالکم )) ە .
سێیەم : هەندێک زانای تر دەلێن : واتە حال ، واتە خوای گەورە حالتان چاک بکات، چونکە ئەگەر دل چاک بوو حالیش چاک دەبێت، هەر لەبەر ئەمە دوای باس کردنی دل باس حالیش کرا .
(٤) عن موسی بن عبیدة ، عن ابی بكر بن انس بن مالك قال:جولەکە ئیشیان دەکرد لەسەر زەوییەکانیان ، پێیانی ووت : (( اطال الله اعماركم ، واكثر اموالكم ، فكانوا یفرحون )) ، واتە : خوای گەورە تەمەنتان درێژ بکات وە مال تان زۆر بکات ، ئەوان دلیان پێ خۆش دەبوو.
بەلگەی ئەوانەی دەلێن دروست نییە ، دەلێن دوعا کردن بۆ کافر هاوکاری کردنی کافرەکانە لەسەر کوفر ، وە ئەم دوعا کردنە بۆیان وات لێ دەکات خۆشت بوێن و پشتگیریان لێ بکەیت ، وە دەلێن ئەو بەلگانەی هاتوون هەمووی لاوازن تەنها فەرموودەی (( ویصلح بالكم )) نەبێت ، ئەویش روون و ئاشکرا نییە بەلکو ئیحتمالاتە.
ووتەی ڕاست وتەی شافعی و حەنەفی و حنابلە و ابن تیمییە کە دروستە ئەگەر سودی هەبێت بۆ ڕاکێشانی بۆ ناو ئیسلام دوعایان بۆ بکەی بۆ دونیا ، دروستە زەکات بدەی بە کەسێک کافرە بۆ ئەوەی دڵی بۆ ئیسلام بێت ، کەواتە دوعاش بۆ کافر سوودی هەیە بەهەمان شێوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ