پرسیار // ئایا دروستە جوانکاری لوت بکەم ئەگەر ھاوسەرم داوام لێ بکات ؟
وەلام // زانایان دەلێن جوانکاری دوو جۆرە :
یەکەم : ئەگەر جوانکاری لوت بکات لوتی هیچ عەیبی نەبێت بەلکو تەنها دەیەوێت جوانتر بێت یان جوانی زیاد بکات ئەمەیان نابێت و حەڕامە ، بەلگە :
(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَآَمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آَذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآَمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ وَمَنْ يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِينًا . يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا (۱۱۹) )) النساء
واتە : هەروەها شەیتان وتوویەتی هەر دەبێت لە ڕاستەڕێ سەرلێشێواوییان بکەم و دڵیان پڕ بکەم لە ئاوات و ئارەزووی ناڕاست و سەرقالیان کەم ، مەرج بێت بۆ خۆم فەرمانیان پێ بدەم گوێی ئاژەل و مەڕومالاتیان بیبڕن ، دەبێت فەرمانیشیان پێبدەم کە شکل و شێوەی دروستکراوەکانی خوا تێک بدەن و بگۆڕن ، ..........
(۲) عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بن مسعود رضي الله عنه قَالَ : ( لَعَنَ اللَّهُ الْوَاشِمَاتِ وَالْمُوتَشِمَاتِ ، وَالْمُتَنَمِّصَاتِ وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ ، الْمُغَيِّرَاتِ خَلْقَ اللَّهِ ) رواە البخاری (٤٥۰۷) ، مسلم (۳۹٦٦)
واتە : نەفرەتی خوا لەو ژنانە بێت کە خاڵ دەکوتن بۆ ژنانی تر ، وە لەو ژنانەش کە خالیان بۆ دەکوتن ، لەو ژنانەش ڕوخسار هەلدەگرن و ، لەوانەش ڕوویان بۆ هەلدەگرن ، لەو ژنانەش ددانەکانیان باریک و شاش دەکەن و بەوە خۆیان لە خەلک دەگۆڕن .
دووەم : ئەگەر جوانکاری لووت بکات لەبەر عەیب چونکە لوتی بەجۆرێکە بۆ ناشرینی بە عەیب حساب دەکرێت ، یان لووتی بریندار بووە و تێک چووە ئەمەیان دروستە جوانکاری بۆ بکەیت ، بەلگە :
(۱) عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ طَرَفَةَ : (( أَنَّ جَدَّهُ عَرْفَجَةَ بْنَ أَسْعَدَ قُطِعَ أَنْفُهُ يَوْمَ الْكُلَابِ ، فَاتَّخَذَ أَنْفًا مِنْ وَرِقٍ (فضة) فَأَنْتَنَ عَلَيْهِ ، فَأَمَرَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَاتَّخَذَ أَنْفًا مِنْ ذَهَبٍ ) روى أبو داود (٤۲۳۲) ، والترمذي (۱۷۷۰) ، والنسائي (٥۱٦۱)
، وحسنه الألباني في صحيح أبي داود .
واتە : عبدالرحمانی کوڕی طرفه باپیری عرفجە کوڕی ئەسعەد لووتی بڕدرا ڕۆژی کلاب ، لووتێکی زیوی دانا ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی پێکرد لووتێکی زێڕی دانا .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جوانکاری دوو جۆرە :
جۆری یەکەم : لادانی عەیب بێت .
جۆری دووەم : زیاد کردنی جوانی بێت .
جۆری یەکەم دروستە لادانی عەیب ، ئەگەر مرۆڤێک لوتی خوار بێت دروستە هەستێت بە نەشتەرگەری کردن بۆ ئەوەی ڕاست بێت ، چونکە ئەمە لادانی عەیبە ، ........
جۆری دووەم : زیاد کردنی جوانی ، ئەمەیان دروست نییە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەفرەتی لەو ئافرەتانە کردووە کە ددانی خۆیان جوان و رێک دەکەن ۈەک جوانی نەک لادانی عەیب ، .....
ئەوەی ماوە سەیری بکەین نەشتەرگەری گەورە کردن و بچووک کردنی ثدي " مەمک " ئایا دەبێت یان نابێت ؟
ئەمە جوانی یە ، ئیلا ئەگەر ئافرەت ثدي بچووک بێت دەیەوێت گەورە بکات بۆ ئەوەی زۆرتر شیری تێدا بێت ، ئەمەیان هەندێک جار دەلێین دروستە ، ئەگەر بۆ جوانی بێت نابێت ، ...... )) اللقاء الشهري
واجبە ئافرەت گوێڕایەلی مێردی بکات ، بەلام بۆ تاوان نابێت گوێڕایەلی پیاوی بکات ، ئەگەر جوانکاری بۆ زیاد کردنی جوانی بێت مێردی فەرمانی پێ بکات یان فەرمانی پێ نەکات هەر حەڕامە ئەم زیادە جوانکارییە بکات .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ