سەردێری پرسیار:حوکمی لەپێ کردنی خرخاڵ ؟

بەرواری دانان :2018-10-09 کۆدی پرسیار:451

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت خرخاڵ (خلخال) لەپێ بکات بۆ جوانی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن خۆ ڕازاندنەوە بە خرخال بۆ ئافرەت ڕێگەپێدراوە بەلام بە چوار مەرج :

یەکەم // ئەم جوانییە دیار نەخات بۆ پیاوی بێگانە ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ولایبدین زینتهن ٳلا لبعولتهن ٲو ابائهن ....... )) [ النور : ٣١ ] ، واتە : خشڵ و جوانی زینەتیان دەرنەخەن ئیلا بۆ مێردەکانیان نەبێت یان باوکیان یان ......

دووەم // نابێت قاچەکانی لێک بدات بۆ ئەوەی پیاو گوێی لێ بێت ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ولایضربن بٲرجلهن لیعلم ما یخفین من زینتهن ......(۳۱) )) النور ، واتە : هەروەها ژنان لەکاتی ڕۆیشتندا نابێ پێیان بەزەویدا بدەن کە بزانرێت چ خشل و زینەتێکیان داشاردووە .

سێیەم // نابێت ئیسراف بکات لە خۆ ڕازاندنەوە بە خلخال هەروەک چۆن نابێت ئیسراف بکرێت لە هەر شتێکی تری ڕێگە پێدراو .

چوارەم // نابێت ئەو شتەی خۆی پێ دەڕازێنێتەوە جا چ زێڕ بێت یان زیو یان هەر شتێکی تر وێنەی ئاژەڵ یان مڕۆڤی لەسەر بێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە ئافرەت خرخاڵ لەبەر بکات لە قاچی خوارەوەی چۆک (ساق) بۆ جوانی ، بەلام نابێت جوولەی پێ بکات بەرامبەر بە پیاوی بێگانە بۆ ئەوەی دیار بێت ، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ولایضربن بٲرجلهن لیعلم ما یخفین من زینتهن (۳۱) )) النور )) فتاوی المرٲة المسلمة ج۱ لاپەڕە ٤٦۹

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە بۆ ئافرەت ویستی لە لەبەرکردنی چەند زێڕی هەبێت لەبەر بکات بەلام نەگاتە سنوری ئیسراف ، جا ئەم زێڕ لەبەر کردنە بۆ هەردوو قاچەکانی بێت یان هەردوو بازووەکانی بێت یان هەردوو گوێیەکانی بێت یان سەری یان ملی چەند ویستی لێ بێت با لەبەری بکات بەلام نەگاتە سنوری ئیسراف .

هەروەها نابێت زێر لەبەر بکات لەسەر شێوەی ئاژەڵ وەک مار یان هەر ئاژەلێکی تر ، ئەمەیان دروست نییە ئەگەر لەسەر شێوەی ئاژەل بوو یان مرۆڤ .

هەروەها نابێت جل و بەرگیش لەبەر بکات وێنەی ئاژەڵ یان مرۆڤی لەسەر بێت ، ....)) فتاوی علي الدرب

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام