پرسیار // ئایا دروستە موی برۆ یان مووی نێوان برۆ یان مووی ڕوومەت دەر بهێنی یان بیتاشی یان کورتی بکەیت یان لێزەری لێ بدەیت ؟
وەلام // ابن الاثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت :
النمص : باریک کردنی برۆیە یان رێک خستنە بۆ ئەوەی جوان بێت .
النامص : ئەو کەسەیە کە برۆی بۆ باریک و ڕێک دەکات .
المتنمصة : ئەو کەسەیە کە داوای کردووە برۆی بۆ باریک ڕێک بکرێت .
بەلگە هاتوون لە قورئان و سونەت کە النمص حەڕامە :
(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( و لامرنهم فلیغرن خلق اللە )) [ النساء : ١١٩ ] .
(۲) فەرموودەی ابن مسعود دەلێت : گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیوت : (( لعن اللە ....النامصات و المتنمصات ....)) رواە البخاری (٥۹۳۱) ، مسلم (۲۱۲٥) , واتە : نەفرەتی خوا لەو ژنانە بێت کە برۆ دەردێنن و باریک دەکەن ، وە لەوانەش کە داوا دەکەن برۆیان بۆ دەربهێنرێت و باریک بکرێت .
دەرهێنانی موو یان تاشین یان کورت کردن لە ڕوخسار ئەم چەند حالەتانەن :
حـــــــــالەتی یەکەم // دەرهێنانی مووی بڕۆ حەڕامە بۆ پیاو و ژن ، وە دەرهێنانی مووی ڕیشیش حەڕامە تاوانێکی گەوریە.
حـــــــــــالەتی دووەم // کورت کردن یان تاشینی مووی برۆ بۆ پیاو ژن نابێت حەڕامە ، بەلام لە تاوان دا هەندێک دەلێن کەمێک سوکترە لە دەرهێنان ، بەلام هەر حەڕامە و نابێت چونکە چ دەربهێنی یان کورتی بکەیت هەر گۆڕینی دروست کراوی خواییە .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : نابێت برۆ دەربهێنی و کورتی بکەیت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : هیچ جیاوازی نییە لە نێوان دەرهێنان و تاشین و کورت کردن ئەم وتەیە ئەحوەط ترە بێ گومان .
حـــــــــــالەتی سێیەم // دەرهێنانی مووی نێوان هەردوو برۆ و نێو چاو و سەروی ڕومەت ، دوو وتە هەیە :
(ٲ) هەندێک زانا دەلێن دروستە چونکە بە برۆ حساب ناکرێت ، وە نمص تەنها دەرهێنانی مووی برۆ دەگرێتەوە .
اللجنة الدائمة پرسیاری لێکرا حوکمی ئیسلام چییە سەبارەت بە دەرهێنانی مووی نێوان هەردوو برۆ ؟ دەلێن : (( دروستە دەریان بهێنیت چونکە بە برۆ حساب ناکرێن .)) ج٥ لاپەڕە ۱۹۷
(ب) هەندێک زانا دەلێن حەڕامە ، چونکە نمص دەرهێنانی مووە لە روخسار ، تایبەت نییە بە دەرهێنانی برۆ ، سەروی ڕومەت ڕیشە ئەگەر ڕیش نەبێت مووی لێ ناهێت .
دەلێین گومان تێدا نییە باشتر وایە وازی لێ بهێنیت خۆت لە خیلاف ڕزگار بکەیت ، ئیلا ئەگەر یەکێک شێوەی زۆر ناشیرین ببێت دەلێن دەتوانێ لابدات بەلام بە کورت کردن یان تاشین نەک دەرهێنان چونکە دەرهێنان زەرەرێکی زۆری هەیە وە برۆش بەهەمان شێوە دەتوانی ڕێکی بکات ئەگەر زۆر ناشیرین بوو .
سەبارەت بە بەکارهێنانی لێزەر ئەگەر زەرەری نەبێت دروستە بەکاری بهێنیت بۆ لادانی موو ، بۆ ئەو مووانەی ڕێگە پێدراون لایبدەیت .
تێبینی یەکەم / سەبارەت بە مووی مرۆڤ سێ جۆر هەن :
(۱) موو هەیە فەرمان کراوە لابدرێت یان کورت بکرێت ، وەک مووی سمێل و بن هەنگڵ و دەوروبەری عەورەت و کورت کردن یان تاشین کاتی حەج و عومرە .
(۲) موو هەیە حەڕامە دەر بهێنی یان بیتاشی وەک مووی برۆ و ڕیش .
(۳) موو هەیە هیچ باس نەکراوە ، هیچ حەدیس بە ڕوونی باسی نەکردووە ، وەک مووی ڕان و پی و سنگ و نێو چاوان و سەرووی روومەت .
تێبینی دووەم / لەڕووی پزیشکییەوە مووی بڕۆ و ڕوومەت دەر هێنان زەرەرێکی زۆری هەیە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ