پرسیار // ئایا ئەو بەشەی ڕوخساری ئافرەت سەرووی نێوچەوان و لێواری قژ دروستە تاڵە موویەکانی ئەو بەشە لاببردرێت و بە قژ حسابە ؟
وەلام // زانایان دەلێن دەرھێنا و ڕێکخستنی تاڵە مووی سەر بە نمص حساب ناکرێت و ناگاتە پلەی حەڕامی و تاوانبار نابێت ، وە پیاویش ئەگەر مووی سپی بێت دەربھێنێت تاوانبار نابێت بەلکو تەنھا باش نییەمووسی سپی دەربھێنی ، وە ئافرەت زیاتر بەرفراوانی بۆی ھەیە و ڕێگەی پێدراوە بۆ خۆ جوان کردن و ڕێکخستن لە پیاو ئەگەر مووی سپی نەبێت ، بەڵێ تاڵە مووەکان بە قژ حساب دەکرێن .
عن أبي هريرة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (( لا تنتفوا الشيب, فإنه نور يوم القيامة , من شاب شيبة في الإسلام كانت له بكل شيبة حسنة , ورفع بها درجة )) رواه ابن حبان , قال الألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة ( 3/247): إسناده حسن .
واتە : مووی سپی دەرمەھێنن ، چونکە ڕووناکی یە ڕۆژی قیامەت ، ھەر کەسێک مووی سپی کردبێت لەناو ئیسلام بۆ ھەر مووێکی سپی چاکەیەک ھەیە ، وە بۆ ھەر موویەکی سپی پلەیەک بەرز دەبێت .
زانایان دەلێن باش نییە مووی سپی دەربھێنی نەک حەڕام بێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : حوکمی دەرھێنانی مووی سپی سەر و ڕیش چییە ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە دەرھێنانی مووی ڕیش و ڕوخسار حەڕامە ، چونکە ئەمە نمصە ، نمص دەرھێنانی مووی ڕوخسار و ڕیشە ، وە فەرموودە جێگیر بووە لە پیغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەفرەتی لەو ئافرەتەی کردووە کە موو لە ڕوخساری ئافرەتی تر دەردەھێنێت ، وە نەفرەت لەوەش کراوە کە مووی بۆ دەردەھێنرێت ، دەڵێین بەم پیاوە ئەگەر ھەموو مووی ڕیشت سپی بێت و دەری بھێنی ئەوە بێ ڕیش دەبیت ، واز لێ بھێنە و لەسەر ئەوە بمێنەوە کە خوای گەورە تۆی لەسەر دروست کردووی و ھیچ مووی دەرمەھێنە .
سەبارەت بە مووی سەر ناگات بە پلەی حەڕامی چونکە نمص نییە . )) "مجموع الفتاوى" (11/123) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ