سەردێری پرسیار: ئایا دروستە وێنەی ھاوسەری خۆم لەبەر بگرمەوە و لەبەری بکەم ؟ ئایا نوێژی پێوە دروستە ؟

بەرواری دانان :2018-10-09 کۆدی پرسیار:454

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە وێنەی ھاوسەری خۆم لەبەر بگرمەوە و لەبەری بکەم ؟ ئایا نوێژی پێوە دروستە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت مرۆڤ جل و بەرگێک لەبەر بکات وێنەی مرۆڤی لەسەر بێت یان ئاژەڵ ، بەلگە :

عن أبي طَلْحَة رضي الله عنه أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( لا تَدْخُلُ الْمَلائِكَةُ بَيْتًا فِيهِ صُورَةٌ )) . البخاري (3226) ومسلم (2106) .

واتە : فریشتە داخلی ئەو مالە نابن کە وێنەی تێداییە .

زانایان دەلێن نوێژ کردن بەو جل و بەرگەی وێنەی لەسەرە دروستە و کەسەکەش تاوانبارە .

زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( دروست نییە نوێژ بکەیت بە جل و بەرگێک وێنەی خاوەن ڕووحی لەسەر بێت ھی مرۆڤ یان بالندە یان ئاژەڵ یان ڕووح لەبەری تری ، وە دروست نییە لەبەری بکەیت بۆ بێجگە لە نوێژیش ، وە نوێژی دروستە ھەر کەسێک نوێژ بکات بە جل و بەرگێک وێنەی لەسەر بێت لەگەڵ ئەوەش تاوانبار دەبێ کەسێک کە زانستی ھەبێت بە حوکمی شەرعی ، وە دروست نییە ناوی اللە لەسەر جل وبەرگ بنوسرێت ، وە نابێت بەو جلە بچیتە ئاو دەست چونکە بەکەم دانان و بێ ڕێزی تێدایە بەرامبەر ناوی خوا . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (6/179) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر نەزان بێت ئەوە ھیچی لەسەر نییە ، ئەگەر بزانێت ئەوە نوێژی دروستە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت ، وە ھەندێک زانا دەلێن : نوێژی بەتالە چونکە نوێژی کردووە بە جل و بەرگێک حەڕامە لەسەری . )) "مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين" (12/360).

خۆشەویستی دەربڕین بۆ ھاوسەر بە حەڕام ناکرێت ، وە لە ڕووی عورفەوە شتێکی جوان نییە ، وە سەر دەکێشیت بۆ شتی خراپتر کە پیاویش ھەمان شت بکات ، وە دین سنوری داناوە بۆ ھەموو شتێک نابێت زیادەڕەوی بکەیت .

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( عەیب نییە پیاو خێزانی خۆی خۆش بووێت ، بەلام ئەگەر خۆشەویستی سەرقالت بکات لە خۆشەویستی خوا و پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، ئەوا ھەموو خۆشەویستییەک ئەگەر تێکەل بوو بە ھی خوا و پێغەمبەر بە جۆرێک خۆشەویستی خوا و پێغەمبەر لاواز دەکات یان کەمی دەکات ئەوە زەم کراوە .

بەلام ئەگەر یارمەتیدەر بێت بۆ خۆشەویستی خوا و پێغەمبەر و ھۆکارە بۆ بەھێز بوونی ئەوە سوپاس کراوە .....

خۆشەویستی سوود بەخش سێ جۆرن : (١) خۆشەویستی خوا . (٢) خۆشەویستی لە ڕێگای خوا . (٣) خۆشەویستی یارمەتیدەر بۆ کردنی چاکە و دوورکەوتنەوە لە خراپە .

خۆشەویستی زیان بەخش سێ جۆرن : (١) خۆشەویستی لەگەل خوا . (٢) خۆشەویستی شتێک خوای گەورە ڕقی لێیەتی . (٣) خۆشەویستی شتێک داتدەبڕێت لە خۆشەویستی خوا یان خۆشەویستی خوا کەم دەکات . )) "إغاثة اللهفان" ج٢ لاپەڕ ١٣٩ــ ١٤٠

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پیاو ئەگەر دلی پەیوەست بوو بە ئافرەت ، کەچی بۆی ڕێگەپێدراوە ، دلی وەک ئەسیر لێی دێت خێزانی ھەلسوکەوتی پێی دەکات چۆن بییەوێت ، لە ڕووکەشدا پیاو گەورەی خێزانی خۆیەتی چونکە پیاویەتی ، لە ڕاستیشدا ئەسیر و بەندەی خێزانی خۆیەتی ، .....

ئازادی ڕاستەقینە ئازادی دڵە ، بەندایەتی بەندایەتی دڵە ، ھەروەک چۆن دەولەمەندی دەولەمەندی نەفسە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " ليس الغنى عن كثرة العرض وإنما الغنى غنى النفس " واتە : دەولەمەندی ئەوە نییە دەولەمەند بیت لە شت و کەل و پەل و مال ، بەلکو دەولەمەندی دەولەمەندی نەفسە ، ...... )) مجموع الفتاوى " (10/185-186) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام