پرسیار // ئایا دروستە وێنەی کارتۆنی گیانلەبەر ھەلواسی لە ژووری مناڵان ؟
وەلام // زانایان دەلێن نابێت وێنەی گیانلەبەر ھەلواسی لە مالەوە .
عَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها قَالَتْ : (( قَدِمَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ سَفَرٍ وَقَدْ سَتَّرْتُ عَلَى بَابِي دُرْنُوكًا فِيهِ الْخَيْلُ ذَوَاتُ الأَجْنِحَةِ ، فَأَمَرَنِي فَنَزَعْتُهُ )) . رواە مسلم (2107) ، والدُّرْنوك : نوع من الستائر .
واتە : عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە سەفەر گەڕاوە ، منیش دەرگای مالەوەم داپۆشی بوو بە پارچە قوماشێک وێنەی ئەسپێکی باڵداری لەسەر بوو ، فەرمانی بە من کرد لایبدەنم منیش لامدا .
زانایان دەلێن ئەمە بەلگەیە کە نابێت وێنەی ڕوح لەبەر ھەلواسی جا چ وێنەی حەقیقی بێت یان وێنەی خەیالی بێت ، چونکە ئەسپ نییە باڵی ھەبێت ئەم وێنەیە خەیالی بووە ، وێنەی کارتۆنیش بە ھەمان شێوە وە ئیھانە کردنی وێنەشی تێدایە وێنەی کارتۆنی .
عن عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا ، قَالَتْ : (( كُنْتُ أَلْعَبُ بِالْبَنَاتِ عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم ،َ وَكَانَ لِي صَوَاحِبُ يَلْعَبْنَ مَعِي ...الحديث )) رواه البخاري (6130) ومسلم (2440) . و(البنات) أي : العرائس .
واتە : عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( من یاریم بە کچەکان " واتە : بووکۆکەکان " دەکرد لە لای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، وە من ھاوڕێم ھەبوون یاریان لەگەڵ من دەکرد ، ....
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی پێی دەوتێ بووکۆکەی مناڵ کە وێنەی لاشەیە لەسەر شێوەی ئافرەت یان کچ یان کوڕ دابەش دەکرێن بۆ دووبەش :
یەکەم // ھەیە دروستە ھیچ کێشەی تێدا نییە ، ئەوەی ئێستا دروست دەکرێ بەجۆرێک وێنەیەکە وەک سێبەر چاو و لووتی نییە ، ئەمەیان کێشەی تێدا نییە بۆ دروستی ، عائیشە کچی " بووکۆکەی " ھەبوو لەم جۆرە یاری پێ دەکرد .
دووەم // ئەوەی دروست دەکرێ لە پلاستیک لەسەر شێوەی مرۆڤی تەواو ، ھەتا لە چاو و لێو و برۆ وەک مرۆڤە و ھەتا ھەندێک جار دەڕوات و دەنگی لێوە دێت ، ئەمەیان بۆ دروستی جێگای تێڕوانینە ، بەلام من تووندی ناکەم ئەم حالەتە ، چونکە عائیشە خوا لێی ڕازی بێت یاری دەکرد بە کچ ، دەوترێ ئەمە بەلگەیە بۆ بەرفراوانی کە مەجالی تێدایە بۆ کچ ، بەتایبەتی ئەگەر شتێک بێتە دی وەک خۆشی پێ بردنی مناڵ ، لەگەڵ ئەوەش دەلێین : مادەم شتێک ھەبێ تۆ پێویستیت بەم ئەمانە نەبێت ، نابێت ڕووت بکەیە شتێک کە گومانی تێدایە لەگەل بوونی شتێکی تر کە گومانی تێدا نییە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دع ما يريبك إلى ما لا يريبك )) .
بەلام وێنەی تری وەک ئەسپ و شێر و وێنەی تری ھاوشێوەی ئەمانە ھیچ ڕوویەک نییە بۆ ھێشتنەوەیان ، بێ نیازی لە ئەمانە بە بەکارھێنانی ئالەتی تری وەک ئۆتۆمبیل و شتی تری ھاو شێوەی ئەمانە ، چونکە مناڵ یاری پێ دەکات وەک یاری کردن بە وێنەی ئاژەڵ ، ئەگەر ھیچ ڕێگا نەبوو وەک ئەوەی مرۆڤێک ئەم ئاژەڵانە بە ھەدیە بدات بە کەسێک ، ئەوە ئەو کات سەری ئاژەڵەکە دەبڕیت و بێ سەر دەمێنێتەوە ئەو کات ھیچی تێدا نییە و دروستە . )) "لقاء الباب المفتوح" (26/6) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ