پرسیار // تا چەند دروستە هاتووی چۆی مالی دایک و خەسوو نەکەیت ئەگەر بزانی زەرەرت پێ دەگەینن یان سیحرت لێ دەکەن ؟
وەلام // هەموویان زانایان یەک دەنگن کە گەیاندینی سیلەی ڕەحم واجبە ، بەلکو جیاوازی لەوەدایە ئایا ئەوانە کێن کە واجبە سیلەی ڕەحمیان بگەیەنی ، سێ وتە هەیە :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن ئەوانەی واجبە سیلەی ڕەحمیان بگەیەنی مەحرەمن ، وەک : باوک و دایک ، خوشک و برا ، باپیر و داپیر ، منال و منالی مناڵ ، مام و پور ، خال و خالات (پور) ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی حنفی ، مالکی ، .........هتد ، بەلگە :
(۱) عن ٲبي هریرة ٲن رسول الله صلی الله علیه وسلم قال : (( لا یجمع بین المرٲة و عمتها ، ولا بین المرٲة و خالتها )) رواە البخاری (٥۱۰۹) ، مسلم (۱٤۰٨) .
واتە : ژن و پورەکەی پێکەوە کۆناکرێتەوە جا خوشکی دایکی بێت یان باوکی (واتەکاتێک لە ژیاندا بن پێکەوە خێزانی یەک پیاو بن حەڕامە بەلام پاش مردنی حەلالە ) .
لەم فەرموودەیە ڕێگری کراوە ئافرەتێک بهێنی لەگەل پووری بۆ ئەوەی پەیوەندی نیوانیان نە پچڕێت ، ئەمە بەلگە کە واجبە سیلەی ڕەحم بگەیەنێت ، بەلام بێجگه لە مەحرەمەکان گەیاندنی سیلەی ڕەحم واجب نییە چونکە دروستە پێکەوە کۆیان بکەیتەوە خێزانی یەک پیاو بن ، وەک : مناڵی خال و خالەت (پور) .
دووەم // هەندێک زانا دەلێن ئەوانەی کە واجبە سیلەی ڕەحمیان بگەیەنی ئەوانەن کە میرات وەردەگرن بێجگه لە ئەمانە واجب نییە ، که ئەمە وتەی قاضي عیاض ، النووي ، .........هتد ، بەلگە :
(۱) ابو هریرة دەفەرمووێت : پیاوێک وتی ئەی نێردراوی خوا کێ لە هەمووان لە پێشترە چاکەی لەگەل بکەم ، وتی : (( دایکت ، پاشان دایکت ، پاشان دایکت ، پاشان باوکت ، پاشان ئەوانەی دواتر دواتر )) رواە البخاری (٥٨۷۱) ، مسلم (۲٥٤٨) .
سێیەم // هەندێک زانا دەلێن ئەوانەی کە واجبە سیلەی ڕەحمیان بگەیەنیت نزیکەکانن جا میراتی وەربگریت یان وەرنەگریت وە مەحرەم بێت یان مەحرەم نەبێت ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی مالکی ، وتەیەکە لە وتەکانی حنفی ، ڕووکەشی وتەی شافعی ، وتەیەکە لە وتەکانی احمد ،........هتد ، بەلگە :
(۱) ئەو بەلگانەی هاتوون باسی سیلەی ڕەحم دەکەن گشتین ، کەواتە هەموو نزیکەکان دەگرێتەوە .
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە واجبە سیلەی ڕەحم بۆ مەحرەمەکان بگەینیت ، وە بێجگە لە مەحرەمەکان سونەتە سیلەی ڕەحم بگەینیت ، چونکە :
(۱) زانایان دەلێن شەرع نایەوێت سیلەی ڕەحم بگەیەنێت بۆ هەموو نزیکەکان ، چونکە ئەگەر وابێت دەبێت سیلەی ڕەحم بگەیەنیت بۆ هەموو نەوەی ئادەم ، کەواتە دەبێت ڕێگایەک هەبێت بۆ دیارکردنی پلەی خزمایەتی ، وە پلەشیان جیاواز بێت .
(۲) ئەگەر بلێیت تەنها سیلەی ڕەحمی میراتگر واجبە بگەیەنیت ئەمەیان ڕاست نییە ، چونکە ئەگەر وابێت گەیاندنی سیلەی ڕەحم بۆ خال و خالەت " پور " واجب نییە ، کەچی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خالەت " پور " لە جێگای دایکە ))
سەبارەت بە بڕینی سیلەی ڕەحم گومانی تێدا نییە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان ، وە ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // ئەگەر لەبەر شتێکی دونیا بێت زانایان دەلێن نابێت حەڕامە .
حالەتی دووەم // ئەگەر لەبەر تاوان بێت یان گاڵتەت پێ دەکەن ، ئەگەر پشت تێ کردن سوودی هەبێت دروستە بۆ ماوەیەک ، زانایان دەلێن پشت تێ کردن زۆر کات دەرمانە بەلام دەبێت بزانیت کە چۆن و چەند بە کاردێنی ، بەلام بۆ ئەوانەی زۆر نزیکن دەبێت ئارام بگریت نابێت پشتی تێ بکەیت بە تایبەتی ئەوانەی کە واجبە سیلەی ڕەحمیان بگەینیت وە بە تایبەتی دایک و باوک .
حالەتی سێیەم // ئەگەر زیانێکی گەورەی هەبێت زانایان دەلێن ئەوکات سیلەی ڕەحم واجب نییە ، بەلکو باشتر وایە خۆتی لێ بپاڕێزی وەک سیحر لێ کردن یان ..... .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ