سەردێری پرسیار:دروستە لە سێ حالەت درۆ بکەیت ، ئایا درۆ کردن لەگەڵ خیزانی خۆت مەبەست پێی چییە ؟

بەرواری دانان :2018-10-09 کۆدی پرسیار:469

پرسیار:

پرسیار // دروستە لە سێ حالەت درۆ بکەیت ، ئایا درۆ کردن لەگەڵ خیزانی خۆت مەبەست پێی چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە لە سێ حالەت درۆ بکەیت ، بەلگە :

وعن أسماء بنت يزيد قالت : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( لا يصلح الكذب إلا في ثلاث يحدث الرجل امرأته ليرضيها والكذب في الحرب والكذب ليصلح بين الناس )). قال الشيخ الألباني : حسن .

واتە : درۆ دروست نییە ئیلا لە سێ حالەت نەبێت ، پیاو قسە دەکات بۆ خێزانی بۆ ئەوەی ڕازی بکات و کاتی جەنگ و کاتی سولح کردن لە نێوان خەلک .

سەبارەت بە درۆ کردن بۆ خێزانی بۆ ئەوەی ڕازی بکات مەبەست پێی دیار خستنی خۆشەویستی یە ، بۆ ئەوەی سۆز و ڕەحم بەردەوام بێت لە نێوانیان ، نموونە پێی دەلێیت : کەس لای من خۆشەویست تر نییە لە تۆ ، یان تۆ جوانترین ئافرەتی لە پێش چاوی من ، یان تۆ زۆر بەڕێز و گران بەھای لای من ، مەبەستی فەرموودەکە ئەوە نییە مافەکانی ئافرەت بخۆیت یان ڕابکەیت لە واجبەکان و شتی تر .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە درۆ کردن بۆ ئافرەت یان ئافرەت بۆ پیاوی مەبەست پێی دیار خستنی خۆشەویستی یە )) شرح مسلم .

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن مەبەست بە درۆ بۆ ژن و پیاو ئەوەیە کە حەق لەسەر ژن یان پیاو لانەچێت ، یان شتێک وەربگرێت ھی پیاو یان ئافرەت نییە " بەلکو ئەمانە حەڕامە بەیەک دەنگی ھەموو زانایان " )) فتح الباری .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەروەھا لە مەسلەحەتە قسەی پیاو بۆ خێزانی ، وە قسەی ئافرەت بۆ پیاوی کە خۆشەویستی و سۆز دەکەوێتە نێوانیان ، وەک ئەوەی پیاو بلێت : تۆ لای من گرانی ، وە تۆ خۆشەویست تری لای من لە ھەموو ئافرەتەکانی تر ، و قسەی تری ھاوشێوەی ئەمانە ، ئەگەر چی درۆش بکات ، بەلام لە پێناو گەیاندنی خۆشەویستی ، مەسلەحەت داوای ئەمە دەکات . )) "شرح رياض الصالحين (1/ 1790) .

موسلمان دەبێت تەقوای خوای گەورە بکات و سنور نەبەزێنێت لە درۆکردن بۆ خێزانی خۆی ، وە ئافرەتیش بە ھەمان شێوە بۆ پیاوی خۆی ، بە جۆرێک بگاتە ئەو ڕادەیە کە متمانە نەمێنێت لە نێوان ژن و پیاو ، ئەوەی ڕێگە پێدراو بێت لە نێوانیان تەنھا بۆ خۆشەویستی و ڕەحمە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام